کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆپخانه‌كانی ئێران و توركیا له‌یه‌ك كاتدا تۆپبارانی سنووری كوردستانیان كرده‌وه‌

Saturday, 28/08/2010, 12:00


ئێواره‌ی دوێنێ جارێكی دی تۆپخانه‌كانی ئێران كه‌وته‌وه‌ تۆپباران كردنی بناری قه‌ندیل و به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه‌ زیاتر له‌ (20) ماڵ ئاواره‌ بوون و دوو هاووڵاتیش به‌ خه‌ستی بریندار بوون .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ری خه‌باتی راگه‌یاند : تۆپبارانه‌كه‌ی ئێران گونده‌كانی دیانه‌ و ره‌ژی كه‌لیان و خێلات و مالیخ و به‌رزاییه‌كانی ته‌نووره‌ و بازی بێریان و شه‌موڵی گرتووه‌ته‌وه‌ .

هاوكات تۆپخانه‌كانی توركیا تۆپبارانی ناوچه‌كانی خواكورك و خنێران و دۆڵی ره‌ش و ناوچه‌ی سه‌قه‌ریان كرد و له‌ ئه‌نجامدا (4) هاووڵاتی بریندار بوون و ئاگرێكی گه‌وره‌ش له‌ دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ربووه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە