دوو هه‌مین نامه و دوایه‌مین نامه‌مان بۆ به‌ڕێزان (کاک کۆسره‌ت و دکتۆر به‌رهه‌م)
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
دوو هه‌مین نامه و دوایه‌مین نامه‌مان بۆ به‌ڕێزان (کاک کۆسره‌ت و دکتۆر به‌رهه‌م)
به‌ڕێزان کاک کۆسره‌ت .. کاک دکتۆر به‌رهه‌م
له‌ڕۆژی 30 نیسانی 2010،،، واته ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکی که‌م پێش ئێستا، له‌ڕێگای ماڵپه‌ڕه‌کانی(لڤین - ئاوێنه - کوردستان پۆست - ستانده‌ر) ی به‌ڕێزو پڕ خوێنه‌ره‌وه ،ئێمه هه‌ردوو به‌ڕیزتانمان له‌حاڵی بێ حاڵی خۆمان ئاگادارکرده‌وه ، وادیاره نه‌تان ویست لێمان ببن حاڵی!
ئێمه ئه‌وکات خه‌ڵکی کوردستان‌مان لێ به شاهید گرتن و قه‌رزارباری خوێنی شه‌هیدانمان کردن و به‌ڵێنی به‌خشینی سه‌رو ماڵ و گیانمان پێدان و هیچ داوایه‌کی شهخسیشمان نه‌بوو ، ڕزگارکردنی یه‌کێتی نه‌بێت له‌م ئه‌زمه‌یه !
پاش بڵاو بونه‌وه‌ی بانگهوازهکهشمان ،برای به‌ڕێزمان کاک (ن. م) به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موومان له سلێمانی یه‌وه په‌یوه‌ندی به جیاجیا کرد به هه‌ردوو به‌ڕێزتانه‌وه . به‌داخه‌وه ڕای هه‌ردوو به‌ڕێزتان ئه‌وه بوبو که کارێکی باشمان نه‌کردوه ! و به‌ڵێنیشتان دابوو که ئه‌نجام به دڵی ئێمه ده‌بێت و یه‌کێتی هی هه‌موومانه‌و پاوانی هیچ که‌س نی یه !
به‌ڕاستی ئێمه‌ش ناچارانهو به دوو دڵیه‌وه ڕایه‌که‌ی هه‌ردوو به‌ڕێزتانمان قبوڵکرد و قۆڵی مهردانهمان لێ هه‌ڵکردو که‌وتینه ئیش له پێناوی یه‌کێتی یه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ڕێبازی شه‌هیداندا،،، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پاش بڵاو بونه‌وه نامه‌ی یه‌که‌ممان ، مه‌ردان چاوشین له‌به‌رچاوی ڕیسواترین که‌سانێک ڕیسواو بێحورمهتی زۆری پێکردین و ئێمه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ڵاممان نه‌دایه‌وه ، که هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م شاره ده‌زانن ، کاتێ ئێمه یه‌کێتیمان به‌خوێنی جگه‌رمان گه‌وره ده‌کرد ، مه‌ردان چاوشین شه‌وه سوره‌کانی له هه‌نده‌ران به‌سه‌ر ده‌برد ! هه‌مووشتان ده‌زانن کێ مه‌ردانی هێنایه‌وه‌و پێیگه‌یاند !!!!!!
ئێستاش ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه به‌ڕاشکاوانه و له‌به‌رچاوی گه‌له سته‌م دیده‌که‌مان پێتان بێژین ئه‌وه‌یه ،، که‌چاره‌نووسی خۆمانمان لێ ده‌رکه‌وتوه و بێگومان چاره نووسی به‌ڕێزیشتان به ئێمه‌وه به‌نده ، پێبزانن یان نا !.....
گرنگ به لامانه‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ مێژووش بێت ، خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و خێزانی شه‌هیدان به‌تایبه‌ت بزانن ، که یه‌کێتی یه‌کانی ئه‌م شاره بێ هه‌ڵوێست نه‌بووین و پێشهاته ڕوونه‌کانی کۆنگره ، له ئه‌ستۆو به‌رپرسیارێتی به‌ڕێزتاندایه ، نه‌ک ئێمه !!!!!!
ئێستاش بۆ دواجار پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ئێمه چاره نووسی خۆمانمان لێ دیاره له پاش کۆنگره‌و به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش چاره‌نووسی ڕه‌شی ئێوه پێش ئێمه ده‌که‌وێت !!
به‌ڕێزان ،، ئێمه به‌هه‌موو لایه‌ک توانیمان - هه‌زارو سه‌دوچل که‌س به‌شداری کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌که‌مان پێ بکه‌ین ،
له کۆمـیتهی ده‌ربه‌ندیخان و باوه‌خۆشێن ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌رچوون که به‌شێکی گه‌وره‌یان یه‌کێتی ڕاستین و که‌مینه‌یه‌کیش قهرسیلخۆری بنه‌ماڵه‌ن ،،، به‌داخه‌وه به‌فڕوفێڵ و ته‌که‌تولی نامه‌سئولانه‌ی بانده‌که‌ی مه‌ردان، کۆمه‌ڵێک له یه‌کێتی یه تێکۆشه‌ره‌کان ده‌رنه‌چوون !!
به‌گشتی به ده‌رچوه‌کان و ئه‌وانه‌ی که‌به بێ هه‌ڵبژاردن(ستافی کادرانی باڵای مه‌ڵبه‌ند) مافی خۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانیان هه‌یه ئه‌م ناوانه‌ن :-
(مه‌ردان چاوشین - سه‌ی عومه‌ر - حه‌مه‌ی مالیه -
به‌ڕێزان:- محه‌مه‌دی حاجی فایه‌ق- عوسمان عه‌لی -حهیدهرمهجید- هێرۆ ئه‌حمه‌د- لوقمان ئاسایش - لوقمان حه‌سه‌ن - حه‌مه‌ی حه‌مه ساڵه‌ح - دڵشاد له‌تیف -مجید مه‌حموود - ئاسۆ مچهکوێری - مریه‌م حاته‌م - مامۆستا ئیسماعیل - مامۆستا عه‌دنان - مامۆستا دارا - فه‌تاحی کۆمیته‌ی باوه‌خۆشێن - ئه‌دیبه ئیبراهیم)
به‌ڕێزان له‌کاتێکدا قه‌رار وایه هه‌ر له هه‌زار که‌س یه‌ک که‌س سه‌رکه‌وێت بۆ کۆنگره ، که‌چی ده‌یانه‌وێت خۆڵ بکه‌نه چاوی ئێمه و ناڵێن له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یه ،،،، ئێمه 1140 ده‌نگده‌رمان هه‌یه ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و دهشیکهنه منه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌وه ده‌ڵێن ده‌ربه‌ندیخان ته‌نها له مه‌ڵبه‌ند سێ نوێنه‌ری ده‌ڕواته کۆنگره !
به‌ڵام به شه‌رت ،، به‌ڵێ به‌شه‌رت و ته‌هدیدی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و ناوانه‌ی سه‌ره‌وه کراوه که ده‌بێت به ناونیشان(که هه‌رکه‌س ڕه‌مزێکی بۆ داده‌نرێ) واوه‌یلا بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی که له‌و بڕیاره لا بدات و ده‌بێ هه‌موو ده‌نگه‌کان بۆ ئه‌م سێ سۆشیال دیموکراته بێت.
1- مه‌ردان چاوشین - که ئستیراد کراوه بۆ ئه‌م شاره - له‌گه‌ڵ ڕێزماندا بۆتاک به تاکی ئه‌م شاره -(وه‌ک له ده‌ربه‌ندیخان پیاو قڕان بێت)
2- سه‌ید عومه‌ر - (که به ئاشکرا ده‌ڵێت :- بابه من خۆم ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌که‌م و ... ی ئه‌مڕۆبه ... ی به‌یانی)
3- حه‌مه‌ی مالیه - که له‌نێو هه‌موو قسه‌کانیدا دوو که‌لیمه زیاتر هیچ نازانێ
(1- ئه‌زانی چی ؟... 2- به‌ڕێز مام جه‌لال) که ئێستا له ناو هه‌مووماندا ناو نراوه - حه‌مه ئه‌زانی چی !
ئیتر به‌ڕێزان کاک کۆسره‌ت - کاک دکتۆر به‌رهه‌م به‌ته‌مای کام چاره‌نووسن بۆ خۆتان؟؟ له کاتێکدا بۆ نامه سهراحهتهکهی ئێمه - که له سه‌ری سوێند دراین و ئیهانه کراین و ئێمه‌ش له بێ وه‌ڵامی ئێوه‌دا تاکه‌ڕێگه‌ی به‌رده‌ممان حاشاکردن بوو !
تاکه وه‌ڵامی به‌ڕێزیشتان له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رمانه‌وه بۆ ئێمه وتبوتان(کارێکی خراپیان کردوه)
ئێستاش وه‌ک دوایه‌مین نامه‌مان دوو داوامان هه‌یه !
1- ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه بوو ، وه‌ک هێلکه‌ی پاککراو خستمانه به‌ردیدی ئێوه‌و گه‌له‌که‌مان و (ئێمه کاری خراپمان کردبوو) ، به‌ڕێزتان کاری چاک بکه‌ن ، کۆنگره سه‌نگی محه‌کی نێوانمان بێت، که ئێمه که‌سمان ناگه‌ینه کۆنگره ! خوا ڕه‌حم به به‌ڕێزتان بکات ..له‌به‌ر هیچ نا- له‌به‌ر- یه‌کێتی و خێزانی شه‌هیده‌کانمان .
2- وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌خلاقی داوا له هه‌ردوو به‌ڕێزتان ده‌که‌ین ، که نه خۆمان و نه نوێنه‌رمان ئاشکرا مه‌که‌ن - له به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆربه‌مان کوڕه هه‌ژار و خاوه‌ن شه‌هیدو سێداره و زیندانین و تائه‌به‌د خۆمان به یه‌کێتی ده‌زانین -ئیتر له مه‌ڵبه‌ند و کۆمیته بین- یا له ماڵی خۆمان... هه‌موو لایه‌کیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه - که ئێمه به‌ڵێنمان به یه‌ک داوه - تا مردن یان (یه‌کێتی ده‌بین - یان بێ لایه‌ن) و جۆگه‌ی ئاینده‌مان ناڕژێته ڕوبارو ده‌ریای هیچ لایه‌ک و وه‌فادارین به خوێنی شه‌هیده‌کانمان.......
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن و له کۆتایدا ده‌ڵێین:-
وما علی الرسولوا الی بلا‌غ المبین.................
کادرانی ناڕازی و غه‌در لێکراوی- مه‌ڵبه‌ندی 25 ده‌ربه‌ندیخان
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ده‌ربه‌ندیخان
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی باوه‌خۆشێن
دووشه‌ممه---- 10 ی ئایاری- 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست