کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامی ئەندازیاران بۆ چاكسازی شارەوانی سلێمانی دەهەژێنێ

Sunday, 06/03/2011, 12:00


لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی سپی بۆ ڕاماڵینی گەندەڵی و چاكسازی لەسەرجەم سیستم و حكومەت و دام و دەزگاكانی كوردستان و بەتایبەتی شاری سلێمانی. كە گەندەڵی و دزی و فزی ئەم شارەی داپۆشیوە. هەروەك پرژی لەحیم هەمو دەزگایەكی ئەم شارە پرشیكی بەركەوتوە و بێ بەش نەبوە لە پۆخڵاوات و كۆمپانیای چەوری ئەم بەرپرس و ئەو مەسول و ئەم بەڕێوبەر و...هەتاد هەمو بونەتە كۆمپانیایەكی مشەخۆر بەسەر ئەم شارەوە و شەوانەش لە نادیەكان و لە ژوورە داخراوەكاندا تاو توێ تەندەرەكان دەكەن.
ئێستاش كەكاتی ئەوە هاتوە و هەمو پاشەڵ پیسەكان بدرێنە دادگا و بەسزای یاسای خۆیان بگەنەو دور بخرێنەوە لەهەمو پۆستێكی دام و دەزگاكان. لێرەدا ئێمە وەكو گروپێكی ئەندازیارانی ناو شارەوانی سلێمانی كە دەزگایەكی گرنگی شاری سلێمانی یەو هەرچی پرۆژە و كاری هاوڵاتیانی ئەم شارەیە ڕو لەم دەزگایە دەكەن. چەند جارێك لەڕێگەی ئەم سایتە بەڕێزەوە كەتاكە مینەبەری ڕاستی و ڕونی هەمو ڕاستیەكانە. چەندین پەیام مان ئاراستەی مافیاكانی ناو شارەوانی سلێمانی كرد. بەمەبەستی چاكسازی كردن لەكاری ئەم دەزگایە و پاوان نەكردنی تەندەر بۆ مافیاكان و یاری نەكردن بەموڵك و ماڵی خەڵكی و حكومەتەوە لەڵایەن مافیاكانی شارەوانی سلێمانیەوە. بەڵام دیارە هیچ سودێكی نەبو ئیتر لەگەڵ دەست پێكردنی شۆڕشی گەنجان و خۆپیشاندان و شۆڕشی سپی 17 شوبات. ئێمەش وەك ئەندازیارانی ناو شارەوانی چوینە ڕێزی خۆپیشاندەرانەوە و بوینە یەك هەڵوێستی خۆپیشاندەران بۆ ڕزگار كردنی شارەكەمان لەدەستی مافیا ڕەشەكانی ئەم شارە. تا جارێكی تر 31 ئاب و 66 جاشەكان و ئەمنە زەردەكە و تاوانبارانی 17 شوبات نەبنەوە مشەخۆری ئەم شارە.
بۆیە لەم پەیامە ماندا داوا لە سەرۆكی شارەوانی دەكەین كە بەپەلە دەست بكات بەچاكسازی لەشارەوانی سلێمانی یان دەست لەكاركێشانەوەی خۆ ڕابگەیەنێ. ئەمەش ئەو هەنگاوە چاكسازیانەیە كە پێویستە لەشارەوانی سلێَمانی بكرێ و بەپەلە چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو ڵافاوی گەندەڵیە بكرێ:
*چاكسازی بكرێ لە بەڕێوبەرەكانی شارەوانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و ناوەند. وە ڵاببرێن لەو پۆستانەو بە سزای یاسای خۆیان بگەیەنرێ كەپۆستەكانیان بۆ مەرامی خۆیان بەكار هێناوە.
*سیستمێكی گونجاو دابنرێ بۆ ئەو تەندارانەی كەبەس بۆ چەند كۆمپانیاك دەردەچێ. ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەگەڵ چەند ئەندازیارێك و چەند بەرپرسێكی ناو شارەوانی ئەو كۆمپانیانە شەریكەن. وە بەزوترین كات ئەو لیژنەی تەندەر هەڵ بوەشێتەوە.
*دەست بەچاكسازی بكرێ لە لیژنەی ئیتفا لە شارەوانی كە مامەڵەیەكی ڕەشی ژێر بەژێر دەكەن لەگەڵ كۆمەڵێ دەڵاڵ و نوسینگەی دەرەوە.
*دەست بەچاكسازی بكرێ لەو پارە بێ شومارەی كەلەلایەن سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی سەرف دەكرێ بۆ كڕینی سەیارەی تایبەت و گرتنی سەیارەی یەك نەفەری بۆ هەندێ كەسی تایبەت.
*بەزوترین كات دەست بكرێ بە دور خستنەوەی ئەو كەسانەی چی لەئاستی ئەندازیار و بەرپرس و ڕوپێو و ژمێریار و فەرمانبەر كە كورسیاكانیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەكاری دەهێنن.
*چاكسازیەكی لەسیستمی هەر سێ بەشی هونەری شارەوانی سلێمانی بكرێ. كە هاوڵاتیانێكی زۆر بونەتە قوربانی دەستی ئەو سیستمە و خەڵكی هەژارو كەم دەرامەت و نەوەی شەهید و ئەنفال و ..هەتاد ڕۆژانە تاڵاو دەچێژن لەدەستی ئەو سیستمە سەقت و ئیفلیجەی ناو شارەوانی سلێمانی.
*چاكسازیەكی نوێ و گۆڕانكاریەكی خێرا بكرێ لەسەرجەم ناوچەی پیشەسازی سلێمانی كە بەدرێژای چەند ساڵە بوەتە مۆتەو قوڕگی سەرجەم پیشەوەرانی شاری سلێمانی گرتۆتەوە. هەروەها سەرجەم ئەو لیژنانە بگۆڕدرێن و سزی یاسایشیان لەگەڵ بگیرێتە بەر.
*چاكسازی توندو دەستەبەجێ بكرێ لە لیژنەكانی بێ تاپۆی شارەوانی سلێمانی. كە بۆ ماوەی چەندین ساڵە ئەم شارە بەدەست زیادەڕەویەوە دەناڵێنێ و هاوار دەكا، پێویستە بەزوترین كات بەرنامەیەكی ئەندازەی نوێی بۆ دابڕێژێ و كەسانی پسپۆڕ و شیاو بخرێنە ئەو بوارەوە و ئەو كەسانەش كە تائێستا كەم تەرخەم بون بدرێنە دادگاو بەسزای یاسای خۆیان بگەن.
*چاكسازی بكرێ لەبەشی بەكرێدانی شارەوانی سلێمانی و لەسەر سیستمێكی گونجاوی یاسای كارەكان دابڕێژرێتەوە و كاری هاوڵاتیان بەباشی رێكبخرێتەوە. ئەو گەندەڵی و پۆخڵاواتیەی تیا دەكرێ دوور بخرێنەوەو بدرێنە یاسا.
* بەزوترین كات ئەو ئەندازیارانەی كە لە دایرە كورسیەكانیان كردۆتە ماشینەوە و كاسەلێسی خۆیان زۆر بەتوندی سزا بدرێن و دوور بخرێنەوە لەكارەكانیان. چونكە بەشێكی زۆر لە ئەندازیار دەوامی دایرە ناكەن و كاری كۆمپانیا دەكەن. ئیشی هاوڵاتیانیش گەندەڵی بەخێر هاتنیان دەكات.
*پێویستە بەشی دیزاین هەڵبوەشێتەوە و سەرلەنوێ لەسەر یاسایەكی ئەندازەیی دابڕێژرێتەوە لیژنەیەكی پسپۆڕی ئەندازیاری كارامە سەرپەرشتی ئەو بەشە بكا.
*چاكسازیەكی بەپەلە بكرێ لە پرۆژەكانی ناو شارەوانی سلێمانی كە گەندەڵی لە پرۆژەكان قەیماغەی بەستوە. هەمو ئەو بەرپرسانە بگۆڕێ و سەرلەنوێ بەرنامەیەكی نوێی بۆ دابڕێژرێتەوە.
*لیژنەی بەدواداچون لەشارەوانی سلێمانی هەڵبوەشێتەوە. چونكە ئەم لیژنە ئیفلیج و ئێكسپایەر بوە. هیچ بەدواداچونێكی بۆ گەندەڵی دەزگایەكی ڕیخنی وەك شارەوانی نەبوە. تائێستا یەك ڕوپێو، یەك ئەندزیار، یەك بەرپرسی نەداوەتە دادگا. بۆیە بەزوترین كات كۆتای بەو بەش بهێنرێت.
*چاكسازیەكی بەپەلە بكرێ لەسەرجەم خۆیەتی شارەوانی سلێمانی. كەسانی پسپۆڕ و كارامەو خاوەن شەهادە بخرێنە پۆستەكانەوە سەرجەم ئەو پۆخڵاواتانە لاببرێن.
*چاكسازیەكی توند بكرێ لەسەرجەم ئالیاتی شارەوانی سلێمانی.
*پێویستە لیژنەی قەرەبوكردنەوە هەڵبوەشێتەوە. ئەو دزی و گەندەڵیەی تیا دەكرێ هەموی بخرێتە ڕوو و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر بگیرێ.
*پێویستە ئەو سیستمە ئیدارەیە هەڵبوەشێتەوە كە لەهەر سێ شارەوانیەكەی سلێمانی كاری پێ دەكرێ. چونكە هەر شارەوانیەك بەئارەزوی خۆیان كاتی دەوام دیاری دەكەن ئەمەش وای كردوە. گەندەڵی سەراپای پۆشیوە.
*چاكسازییەكی ریشەی بكرێ لە زیادەڕەوی شارەوانی سلێمانی. چونكە ئەم بەشە بۆتە مافیایەكی گەورە لەناو شارەوانی.
*پێویستە سەرجەم بەڕێوبەرەكان جێگریان بۆ دابنرێ. نەك وەك ئێستا كە زۆرێك لەبەرپرسەكانی ناو شارەوانی جێگریان نی یە. ئەمەش لەبەرئەوەی پاشەڵە بۆگەنەكەیان كەشف نەبێ. بۆیە پێویستە بەزوترین كات جێگریان بۆ دیاری بكرێ.
*چاكسازیەكی بەپەلە بكرێ لە ماستەرپلانی شارەوانی. هەروەها سەرجەم فەرمانبەرانی بدرێنە دادگاو بەتوندی بەسزای یاسای بگەیەنرێ. چونكە ئەم بەشە شارەوانی توشی سەرەتان كردو بوە سەرچاوەی گەندەڵیەكی گەورە.
*پێویستە ئەو ڕوپێوانەی كەكاری دزی و فزی و گەندەڵی و كاری كۆمپانیا دەكەن و شارەوانیان مۆنۆپۆڵ كردوە بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆیان. بەتوندی سزا بدرێن و دوور بخرێنەوە لە شارەوانی.
ئەمە بەشی یەكەمی ئەو پێشنیازانەیە كە بۆ چاكسازی ناو شارەوانی سلێمانی خستومانەتە ڕوو پێویستە بەزوترین كات بكرێ و شارەوانی لەو گەندەڵی و دزی و ڕەشیە پاك بكرێتەوە و ئەو گورگە برسیانەی كە بەربونەتە گیانی هاوڵاتیان و ڕاو ڕوتی خۆیان دەكەن. بەزوترین كات بدرێنە دادگا.
گروپێك لەسەرجەم ئەندازیارانی بەشەكانی شارەوانی سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە