بۆ گشت لایەنە پەیوەندى دارەكان و كاربەدەست و وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرایەتیەكان تكایە تكایە دزەكانى ناو (یەكێتى ئەندازیارانى كوردستان) دادگ�
Wednesday, 09/09/2009, 12:00
ئهندازیاریک
بۆ سەرۆك و ئەندام و لێپرسراوان و كاربەدەستەكان و بە تایبەتیش دیوانى چاودێرى .......!
من لێرەدا دەمەوێت چەند راستیەك بخەمە ڕوو لە بارەى گەندەڵترین یانە و یەكێتى كە بەناوى
(یەكێتى ئەندازیارانى كوردستان)ەوەیە لە شارى سلێمانى .
ئەوە بۆ ماوەى (10) ساڵ دەچێت چەند كەسێك هەند لە ناو (یەكێتى ئەندازیارانى كوردستان)دا كە بە ئاشكرا دزى و گەندەڵى و پارە بە فیڕۆدان و واستە و واستەكارى و بەرتیل وەردەگرن و دەیخۆن و ئیمزاى ساختە دەكەن .
من چەندەها كارى ساختەم لێیان بینیوە و بەردەست خۆشم كەوتووە كاتێك لێمپرسیونەتەوە بۆچى ئەم كارە وایە بە هەزار فروفێڵ منیان كردووە بە كێوا .. ئینجا من بۆیە لەڕێگەى ئەم پەڕگەیەوە نهێنیەكان بڵاودەكەمەوە چونكە پێشتر ئاگادارم كردوون كە واز لەو جۆرە كارانە بێنن بەڵام بەهۆى بێ ئەندازەیى و سوك و نزمى هەڵسوكەوتیان گوێ لە ئامۆژگارى ناگرن تەنها گوێ لە مەنێەب و پارە دەگرن , ئنجا ئێستا من ساختەكاریەكان دەردەخەم و پاشان ناوەكانیان .
1 / بۆچى هەڵبژاردن ناكەن ؟ بۆچى كەسێكى تر لە جێگاى سەرۆكى لقى سلێمانى یان كۆمیتەى باڵاى یەكێتى ئەندازیارانى كوردستان دانانێن و ئەندامەكانیان ناگۆڕن ؟خۆ لەوان بەڕێز ترو ئازا و چاونەترس تر هەیە !
من وەڵامەكەیم پێیە چونكە :
أ چەند كەسێكن تا بڵێیت فاشلە و هیچ نەزانن .
ب لە ڕووى هەڵسووكەوتەوە بێكەڵكن و بە كەڵكى سەرۆكى و لێپرسراوى نایەت چونكە پێش لە بەڕێوەبەرایەتیەكەى لایان برد لەسەر نەزانین و بێ هەڵوێستى .
ج خودى كەسێتى خۆى ڕێك كەوتووە لەگەڵ هەموو ئەندامەكاندا و بەتایبەتیش لەگەڵ ئەو بەڕێزانەى كە ئیمزاى خەریتە دەكەن كاتێك كەسێكى ناسیاو خۆى بێت و تەكلیفى لێ بكات و گەر خەریتەكەشى نارێك بێت ئەوا تەمشیەیى دەكات بەڵام كەسێك نەناسێت و دژى بێت گەر بێت خەریتەكەى ڕێكیش بێت پێى دەڵێت هەڵە , باشە ئەمە بۆچى وابێت ئەى باشە لیژنەى خەریتە ئیشیان بەس ئەوەیە خەریتەى كەسێتى نەناسراو بكەن , وە هەر ئەو زاتە بەڕێزە لەگەڵ (2 تا 3) كەسى تر خەریتە دروست دەكەن تەنانەت ئێٍستا مەعمیلى خۆى هەیە وەكو ئەوەى كە دوكانى ئەندازیارى هەبێت .
د ئەو بێسەرە و بەرەیەى لەو (یەكێتى ئەندازیارانى كوردستان)نەدا هەیە بڕوا ناكەم كە هیچ سوچى كۆڵانێكدا هەبێت .
2 / دروست كردنى كەباب خانەیەك لە ناو یانەى ئەندازیاراندا كە خۆیان دەبێت كەمترین كولفە بەكار بهێنن بەڵام لە كولفەى ناو بازار گرانترە كە بەهاى دروست كردنى دەگاتە (5) دەفتەر كە لە دوو ژووى بچوك پێكهاتووە لەگەڵ (تعمیر) كردنەوە یانەكە چەندى تێچووە ؟
3 / یانەكەتان داوە بەچەند و پارەكەى كوا ؟ كە ئەویش بەهاكەى (50) وەرەقە مانگانە .
3 / لیژنەیەك پێكهێنرا لە ڕێكخراوى (KCDO) بۆ مەسەلەى فۆڕم پڕ كردنەوە , ئێوە هەر خۆتان چەند كەسێكى خۆتانتان دەست نیشان كرد بۆ ئەو كارە و لیژنەیەكى ساختە و بێ مستەواتان پێك هێنان تەنها بۆ پارە خواردن باش .. چەند ملیۆنتان بۆ تەرخان كراوە بۆ ئەو كارە و ئایا بۆچى ئەو پارەیەتان بۆ تەرخان كراوە ؟ ئایا بۆ ئەوە نیە كە هەر ئەندازیارێك دەبێت (15) هەزار دینارى بدرێتێ , بەڵام بەداخەوە چونكە سەرۆك و ئەندامەكانى بێ ڕێز و دز و دەركراون ئەوە خۆیان پارە بڕە پارەیە دوخۆن و لوشى دەدەن .
گەر بێتو لیژنەیەكى پاك نەگاتە سەریان ئەوا یانە و ڕێكخراوەكە بە فیڕۆ دەڕوات وە دەبێت لەهەمان كاتدا ئەو لیژنەیە زۆر بەڕێز بن چونكە ئەمانە دەتوانن ئەوانیش وەكو خۆیان لێ بكەن چونكە لە ئیشى ساختە و دزى و گەندەڵیدا كوڵاون .. لەوانەشە ئێستا خۆیان كە ئەو راستیانەى من دەخوێننەوە ڕەنگى دەم و چاویان تێك دەچێت و دەڵێن درۆیە شتى لەو جۆرە ئەستەمە .. بەڵام من زۆر زۆرترم پێیە لە گەندەڵیەكانیان وردە وردە هەمویان دەخەمە پێش چاوى بینەر و خوێنەرى بەڕێز .
ناوى كەسەكان كە پێك هاتوون لە (دز و گەندەڵ و ساختە و بەرتیل)
1 / سامى : ناوبراو كەسێكى زیرەكە بەڵام لەم دواییەدا دەستى تێكەڵاو كرد لەگەڵ لیژنەكەى (KCDO) كە نوسینگەكەى خۆى هەڵسا بە پڕكردنەوەى ئەو فۆڕمانە , لە جیاتى ئەوەى دەبێت نوسینگەیەكى تر بیكات نەك كەسێك كە خۆى ئەندام و وەكیلى (سەرۆكى كۆمیتەى یەكێتى ئەندازیارانى كوردستان) بێت , وە هەروەها خواردن و خواردنەوەى یانەكە كاتێك میوانێك یان كەسێك دێت بۆ لایان جارى واش هەیە هەر یەك كاتژمێر لەگەڵیان دەبێت پاش دەڕوات ئەمانە دەچن لەسەر ئەو حسابە لە یانەكە ئەخۆن و ئەخۆنەوە بە بێ ئەوەى كەسیان لەگەڵ بێت , پاشان ئەم زاتە پێشتر بەڕە نەبوو لەسەر دەنیشێت ئەى ئێستا بەچى 3 سیارە و خانوو و ماڵى پێكەوە نا گەر دزى و پارە خواردن نەبێت .
2 / پێشرە و رەنج وچەند كەسێكى تر كە لە كۆمیتەى باڵا مووچەى تایبەتیان هەیە و لە هەفتەیەكدا ڕۆژێكیش نایەن و مەقەبا لەجیاتى ئەمانە باشترن ... هتد .
3 / نەوزاد : سەرنوسەر گۆڤارى ئەندازیاران ئەمیش یەكێكە لەوانەى كە پێشتر و لە ڕۆژنامەكاندا بڵاو بۆوە لەسەر دزى دەركرا لە (معمل گەچى بازیان) ئێستاش خەریكى فۆڕمەكانى (KCDO)یە كە بە ساختە پڕیان دەكاتەوە و ناوبراو حاجیشە و هەر سەرنوسەر گۆڤارەكەیە ... هتد .
4/ نزار : ناوبراو سەرۆكى لقى سلێمانیە هەتا ئێستا ئەوەى بۆ ماوەى (6) ساڵ دەچێت سەرۆكى لقى سلێمانیە و لە بەڕێوەبەرایەتى ئاوەدانكردنەوە لێپسراوى مخزن بوو لەسەر ناڕێكى و گەندەڵى لابرا وە هەروەها كەسێكى نەزانە لە ڕووى ووتووێژ كردنەوە ... هتد .
5 / سیروان : ئەندامى لقى سلێمانى یەكێتى ئەندازیارانى كوردستانە و ماوەیەك لەمەو پێش لیژنە بوو مەگەر خوا بزانێت چى خوارد و چى كرد لە بیناى كەباب خانەكە خۆى و چەند كەسێكى تر وە ناوبراو بەد ڕەوشت و بێ ڕێزە
6 / ڕێبوار / كەسێكى ئەستۆ ناپاكە چەندەها وەێلى بە بەتاڵى پڕكردۆتەوە و ئەویش وەكو بڕگەى (3) وایە لە كاركردندا لەو فۆڕمانە لە هەمان كاتدا كەسێكە دەوام ناكات كە لە هەفتەیەكدا (2 تا 3) رۆژ دێت بۆ دەوام .
تێبینى / مەبەستم لە فۆڕم ئەوەیە كە هەر تاكێكى ئەندازیار بۆى هەیە (15.000) پانزە هەزار بۆ سەر بكەن بۆ پڕكردنەوەى فۆڕمەكە .
ئایا ئەم یەكێتیە كار بۆ خودى خۆى دەكات یان بۆ خەڵك , ئایا لەوە زەلیل تر نابن
بۆیە داواكارم لە بەڕێز كە ڕەزامەندى بفەرموون لە دەركردنى بڕیارێك بۆ لێكۆلینەوە و پێك هێنانى لیژنەیەكى ئەستۆ پاك بۆ ئەوەى ناعەدالەتى و نەهێشتى دزى و ساختەكارى نەمێنێت و بنبڕ كردنى ئەو دیاردەیە و دووبارە نەبوونەوەى لە ناو (یەكێتى ئەندازیارانى كوردستان)دا .
ئهندازیاریک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست