کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستا گەندەڵەكانی كۆلێژی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی سەلاحەددین بناسن

Sunday, 18/10/2009, 12:00


بەشی دووەم: ئازیزان لە بەشی یەكەمی ئەم بابەتە لە 6/10/2009 چەند مامۆستایەكی گەندەڵی وەك
(د. سەلاحددین عبدالرحمن, د.فیروشا, د. ئاسۆ فائز تاڵەبانی, د.علی رەمەزان , م. یوسف ئیسماعیل)م پێ ناساندن و بە گەندەڵیەكانیان ئاشنام كردن لەم بەشەش چەند مامۆستایەكی ترتان پێدەناسێنم:
1/(د.عمر قەرەنی): ئەم مامۆستایە زۆر بە سوكی سەیری خوێندكاردەكات و لە هۆڵی موحازەرە خوێندكاران خەجاڵەت دەكات , بۆ نموونە : خوێندكارێك داوای قەڵەمێك لە هاوڕێكەی تەنیشتی بكات ئەو مامۆستایە حەیاو شەرەفی دەبات بە بەرچاوی هەموو هاورێِكانی , سەرەڕای ئەمەش خوێندكارەكە
بڵێ مامۆستا چیم كردووە دەڵی : ئسلوبت جوان بكە لە قسە كردن. باسی بێ ئسلوبی خۆی ناكات .
2/(د.احمد هیدایەت): ئەم مامۆستایە ناسراوە بە (احمد جینایەت) چونكە زۆربەی خوێندكاران لە بەشی شارستانی لەسەر دەستی ئەم مامۆستایە دەردەكرێن یان فەسڵدەكرێن یان ساڵێك تەنها لەسەر دەرسی خۆی دەیان هێڵێتەوە , خوێندكاری وا هەیە لەسەر یەك نمرە لە دەرسی ئەم مامۆستایە ساڵێك ڕاسب كراوە . كەچی پێنج فەرزەی نوێژ لە مزگەوت دەكات.
3/(د.نەوزاد):ئەم مامۆستایە توركمانە , هەر خوێندكارێك توركمان بێت بەبێَ منەت لە دەرسی ئەم مامۆستایە دەرچووە . لە كاتی دەرس شەرح كردن هیچ وشەیەك بە كوردی قسە ناكات , هەمووی بە زمانی ئینگلیزی یە , بۆیە خوێندكاران هەموو ساڵێك گلەیی ئەوە دەكەن كە هیچی لێ تێناگەن كەچی نە خۆی ونە ڕاگرایەتی گوێ بە خوێندكارەكان نادەن . سەرەڕای ئەمەش هەموو موحازەرەكانی پڕن لە هەڵەی گەورە. 
4/(م. شادمان):ئەم مامۆستایە هیچ ڕێزێك لەخۆی و لە خوێندكار ناگرێت چونكە زوو توڕە دەبێت و بە قیژە قیژ بەسەر خوێندكار هاوار دەكات و خوێندكاران وەك خوێندكاری سەرەتایی سەیر دەكات زۆر بە ناشیرینی وەڵامی خەڵك دەداتەوە.
5/(د. خلیل): ئەم مامۆستایە عەرەبە ئەم ساڵ سێیەم ساڵیەتی لە بەشی شارستانی دەرس دەڵێَتەوە ساڵی یەكەمی زۆر ڕوو خۆش و ڕێك و پێك بوو خوێندكاران زۆریان خۆشدەویست و موحازەرەكانی زۆر بەشێوەیەكی جوان شەرح دەكرد . بەڵام ساڵی پار لە لایەن چەند مامۆستایەكی بەشی شارستانی لە كۆبوونەوەی بەشی شارستانی ڕەخنەی لێگیرا بەوەی كە ڕوو خۆشە لەگەڵ خوێندكاران و پرسیاری ئاسانە لە تاقی كردنەوە , هەر بۆیە دوای كۆبوونەوەی بەش ئەم مامۆستایە ڕەفتاری گۆڕاو كەوتە سەر شێوازی مامۆستا گەندەڵەكان.
چاوەڕوانی بەشی سێیەم بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە