مامۆستا گەندەڵەكانی كۆلێژی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی سەلاحەددین بناسن
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
ئازیزان , لە هەر شوێنێك باسی مامۆستایانی كۆلێژی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی سەلاحددین دەكرێت , خەڵك وا دەزانێت ئەو مامۆستایانە فریشتەن ,ناهەقیان نیە چونكە زۆربەیان نوێژكەرو ئیماندارن و چەندین جار حەجیان كردووە . زۆر جار هەیە مامۆستایەك 10 خولەك درەنگتر دەچێتە هۆلی دەرس گوتنەوە لەبەر نوێژ كردن . بەڵام زۆربەیان زاڵم و بێ ویژدان و گەندەڵن, جا لەم بابەتە مامۆستا گەندەڵ و زاڵمەكانتان پێ دەناسێنم:
بەشی یەكەم:
1/(د. سەلاحددین عبدالرحمن): گەندەڵترین و زاڵمترین مامۆستای بەشی شارستانیە هەموو ساڵێك كێشە لەنێوان ئەم مامۆستایەو خوێندكاران دروست دەبێت. لەسەر دەرس گوتنەوەو راسبكردنی خوێندكار , لە دەرەوەی كۆلێژیش لەگەڵ بەڵێَندەران , لەسەر سەقەتی دیزاینەكانی و زەرەر گەیاندن بە بەڵێندەران, كەچی جەنابی سەری بچێ نوێژی ناچێ و
رۆژانی هەینی لە دواوەی مەلا نوێژی هەینی دەكات, ئەم هەموو زوڵمەش لە خوێندكاران دەكات.
2/(د.فیروشا): بە دەیان خوێندكار تەنها لە سەر دەرسی خۆی راسب دەكات , جاری وا هەیە لە سەر دوو سێ دەرەجە یەك ساڵ خوێندكار راسب دەكات , خوێندكار هەیە لەسەر دەرسی ئەم مامۆستایە لە كۆلێژ دەركراوە چونكە سێ ساڵ لەسەر یەك تەنها لەو دەرسە كەواندوویەتی.
3/(د. ئاسۆ فائز تاڵەبانی): ئەم مامۆستایە وانە بە شێوەیەكی خراپ دەڵێتەوە و خۆی بە بابەتی بێ مانا خەریك دەكات , كەچی لە تاقیكردنەوە پرسیار دەهێنێتەوە تەنها خۆی دەتوانێت شیكاری بكات.
4/(د. دانا خدر مولود): ئەم مامۆستایە بە 7 ساڵ كۆلێژی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی سەلاحەددینی تەواو كردووە , كەچی بە واسیتەی براكەی(د.بهرام خدر مولود) سەرۆكە گەندەڵەكەی پێشوی زانكۆی سەلاحددین , دەنێردرێتە وڵاتی نەمسا و دەكرێتە لێپرسراوی پارتی لە نەمسا. دواتر هەر لە نەمسا بە واستەی پارتی دكتۆرا تەواو دەكات . كەسانێكیش هەن بە پلەی زۆرباش دەردەچن بەڵام چونكە حزبی نین لە دكتۆرا و ماجستێری كوردستانیش وەرناگیرێن.
5/(د.علی رەمەزان):ئەم مامۆستایە زۆر لووتبەرزو بە فیزە و هیچ رێزێكی نیە بۆ كەس بەو پەڕی سوكیەوە سەیری خوێندكاران دەكات و بەبێ رەوشتی خوێندكار دەردەكات لە هۆڵی محازەرەكان و خوێندكار هەیە لەسەر دەرسی ئەم مامۆستایە لە كۆلێژ دەركراوە چونكە سێ ساڵ لەسەر یەك تەنها لەو دەرسە كەواندوویەتی
6/(م. یوسف ئیسماعیل): فاشیلترین مامۆستایە لە بەشی شارستانی , هەموو ساڵێك هەر دەرسێك بڵێتەوە نازانێت شەرحی بكات و بە هەڵە شەرحی دەكات و خوێندكاران لە هۆلی وانەكان گاڵتەی پێدەكەن. كەچی هەموو جارێك پاساوێك بۆ هەڵەكانی دەهێنێتەوە , بۆ نموونە: دوێنێ شەو میوانمان هەبوو یان دوێنی شەو كارەبامان كوژایەوە.
لە بەشی دووەم چەند مامۆستایەكی ترتان پێ دەناسێنم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست