ئایدز لە کوردستاندا زیاد دەكات، دەسەڵاتیش دەڵێت لە 19 كەسیش تێناپەرێ
Monday, 05/12/2011, 12:00
ئێستا لە كوردستان لە یەكی كانونی یەكەمەوە تاوەكو ئیمرۆ لە زۆربەی كەنالەكان باس باسی نەخۆشی ئایدزە HIV و چەندین كۆر و كۆبونەوە لەسەر ئەم بابەتە كراوە و دواتریش كەمپینی شاری دهۆك بوو لەبەرواری 5/12/2011 وەدوا ئاماری توشبوانی ئەم نەخۆشیە 19 تووش بووە لەكوردستان ئەگەر راست بێت !! لەبەر ئەوەی كەس نازانێت ئەم ژمارە لە چ ئامارێك و لەسەر چ بنەمایەك دانراوە؟ , ئەم كۆر و كەمپینانەش یەكێكە لە رێگاكانی دەولەمەند كردنی چەند كەسێك و بەهەدەر دانی هەندێك پارە و پولی تری ئەو میلەتە هەش بەسەرو بەد بەختەیە , وە خۆ دزینەوەی حكومەتە لە هەموو مەسئولیەتێك و كۆنترۆل كردنێكی تەشەنەكردنی ئەم نەخۆشیە ترسناكەیە , ئەم قسانەی من لەوانەیە ئەگەرێك لای خوێنەری بەرێز دروست بكات و بپرسێت وبڵێ بۆچی پارە بەهەدەر دانە؟ ئەی ئەمەش ووشیار كردنەوەی خەلك نیە.. لەوەلامدابەبەرێزتان ئەڵێم لەم كۆرو كۆبونەوانە تەنها چەند كەسێكی دیاریكراو بەشدار دەبێت كە بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن و ئەمانیش بۆ بەرژەوەندی تاكەكەسی خۆیانە و بۆرازیكردنی سەرووی خۆیان و.....هتدە .وەبەبێ ئەم تەكلیفە دەتوانرێت بەرێگەیەكی زۆر باشتر و كۆنترۆلێكی سەدی سەد ئەم نەخۆشیە كۆنترۆل بكرێت ,ئەویش ئێستا لە كوردستان هەر كارێكت هەبێت و هەر مامەلەیەكت هەبێت لە دام و دەزگاكانی حكومەت دەبێت وەرەقەی بایەع و نفوس و جنسیەو زۆر جاریش وەرەقەی موختارە نەخوێندەوارە نازدارەكەی گەرەكیش و پاكانەی باجیش پێویستە كەئەمانەش رۆتینێكی زیادو بێمانایە بەتایبەتی وەرەقەی بایەعەكە و موختارەكە , دەكرێت لەجیاتی ئەم دووە وەرەقەیە داوای وەرەقەی پشكنینی نەخۆشی ئایدز(HIV) بكرێت كە زۆر زۆر كاریگەرە بۆ دیاریكردن و كۆنترۆل كردن لەسەر ئەوكەسانەی كە هەلگری ڤایرۆس یان توش بوی نەخۆشی ئایدزن جا حكومەتی هەرێم ئەگەر زۆر خەمخۆری كۆنترۆل كردنی نەخۆشی ئایدزە با پشكنینی نەخۆشی ئایدز ببێتە سەرەكی ترین شت بۆ بەرێكردنی هەر مامەلەیەك لەكوردستان نەك كەمپین و ئەو ئامارە ناراستەی كەدەلێ 19 كەسە بەلكو 190 كەسیشی تێپەراندووە.
ئەندازیارێکی مەخمور
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست