کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی گرنگ...دەسەڵاتی گەندەڵی كوردستان لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان سانسۆر دەخەنە سەر هێڵەكانی مۆبایل

Friday, 28/01/2011, 12:00


لە تازەترین دەست درێژی دەسەڵاتی گەندەڵی كوردی بۆ سەر ئازادی خەڵكی ئازادی خوازی كوردستان و لەترسی ئەوەی ئەو شەپۆڵەی ڕق و قینە كە ناوچەكەی گرتۆتەوە دژی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ كە چاوەڕوان دەكرێت كوردستانیش بگرێتەوە دەسەڵاتی گەندەڵی كوردی هەڵساون بە دانانی سانسۆر لەسەر هێڵەكانی مۆبایلی (كۆڕەك تیلیكۆم) بۆ ئەوەی ئاگاداری هەر جۆرێك لە جولە و گفتوگۆیەكی خەڵك بن.
ئێستا لەكاتی ئەنجامدانی هەرجۆریًك لە پەیوەندی لەڕێی هێڵەكانی (كۆڕەك تیلیكۆم) ئەوە پێش گەیشتنی هێڵەكەت تێبینیەك لەسەر مۆبایلەكەت دەردەكەوێت و دەنووسرێت (ملاحڤە: بعچ المكالمات الواردە محولە) یاخود بە زمانی ئینگلیزی دەنووسرێت (Diverting Active كە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە گفتوگۆكەت لەلایەكی تر گوێَبیست دەبێت و چاودێری دەكرێت.
ئەمەش یەكێكە لە جۆرێك ترس كە لە دڵی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە هەیە بەرامبەر خەڵكی بەشەرەفی كوردستان بۆیە هەڵدەستن بە چاودێریكردنی ئەو خەڵكە و جۆرێكە لە بێبڕوایی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە بەرامبەر گەلی كورد.
ئه‌ندازیارێکی IT

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە