پەیامێك لە ئەندازیارانی شارەوانی سلێمانیەوە
Friday, 10/12/2010, 12:00
ئێمە كە كۆمەڵێك ئەندازیارین لەناو سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی كار دەكەین بەدڵسۆزی و ماندوبونەوە خزمەتی شارەكەمان و هاوڵاتیان دەكەین. بەڵام ئەوەی كە لێرەدا دەمانەوێ بیخەینە ڕو بۆ خەڵكی شارەكەمان و سەرجەم بەرپرسە باڵاكانی شارەوانی و سلێمانی ئەوانیش (سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و ئەندازیار عەبدولكەریم و سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن و پارێزگای سلێمانی و بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی و سەرۆكی سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان..هەتاد) ئەوەیە كە بۆ ماوەی چەند مانگێكە هەندێ لە ئەندازیاری مافیای و كاسەلێس لەدەزگایەكی وەك شارەوانی لە ڕێگەی پۆست و كورسیەكانیانەوە هەڵدەستن بەكاری ناشیرین و پارە خواردن و گێرەو كێشە دروست كردن بۆ هاوڵاتیان و بیانوی جۆراو جۆر بەخەڵكی تا ناچاری كاری ڕیشوەت و بەرتیلیان بكەن. ئەمەش لەلایەن چەند ئەندازیارێكی نەفس نزم و سوك ئەو كارانە دەكرێت. ئەم جۆرە كەسانە بونەتە هۆی ناشیرین كردنی سەرجەم ئەندازیارانی تری ناو شارەوانی سلێمانی. ئێمەش لە ڕێگەی ئەم سایتە ئازاد و حەق بێژەوە، كە تاكە سایتی دژی گەندەڵی و كەسانی مافیاو باندو بووە، ئێمەش داوا لەسەرجەم بەرپرسەكانی شارەوانی سلێمانی دەكەین كەئەم جۆرە ئەندازیارانە دەبێ بەزوترین كات دوور بخرێنەوە لەو پۆست و كورسیانەی كە كەس نازانێ چۆن چونەتە سەر ئەو كورسیانە. ئێستاش بونەتە دێوەزەمەی ناو شارەوانی و ناشیرن كردنی ئەندازیاران. دوای ئەوەی چەند جارێك لە ڕێگەی ئەم سایتەوە هەموو ئەو كارە قێزەونانەیان خرانە ڕو. بەڵام دوای بەدواداچون دەركەو كە هەریەك لە ئەندازیار (سوهام ناجی و دیاری تاریق و ئاراس ناجی...هەتاد) كەئەمانە ئەندازیاری نەشیاو گەندەڵ و پارە خۆرن. هەمو ئەوانەی وتراوە لەسەریان ڕاست و ڕەوانە. بڕۆن بزانن لەنوسینگەكانی ئەم شارە ودەڵاڵەكان بەسەدان بەڵگەیان لایە لەسەر ئەم ئەندازیارانە. ئێمەش وەكو كۆمەڵێ لە ئەندازیاری ناو شارەوانی سلێمانی بەهەمو بەشەكانیەوە هەڵوێستی خۆمان زۆر بەتوندی دژی ئەو ئەندازیارانە وەردەگرین و بەزوترین كاتیش داوای لێ پرسینەوە و ڕونكردنەوە دەكەین. ئەگینا ئێمەش هەڵوێستی تر وەردەگرین بەرامبەر بەهۆكاری لێ نەپرسینەوەی ئەم باندانە. تا ئەمانیش وەكو ئەندازیار بەختیار عەلی قادر بۆی دەرنەچن. هەروەها پێشنیازیش دەكەین بۆ سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و جێگرەكەی كە ئەندازیار عەبدولكەریمە. كەپێویستە ئەو ئەندازیارانە لاببرێن و بگۆردرێن لە هەر پۆست و پلەیەكدا بێ تا باند و مافیا و گەندەڵی دروست نەبێ و ئێمەی ئەندازیارانیش بەهۆی چەند ئەندازیارێكی پۆخڵاوات و بودەڵەوە لەلای خەڵكی بەیەك چاو سەیر نەكرێن.
دوا وتەمان:
ئەگەر چارەسەرێ بۆ ئەم ئەندازیارانە نەدۆزرێتەوە ئەوا ئێمەش دەبینە بەرەیەكی تر و هەرچی هەیە دەیخەینە ڕو تاخەڵكی باش بزانێ كێ پاك و كێ پیسە؟ یان چی ئەندازیارێ بەناوی جۆراو جۆر سەرپەرشتی بینا و ئیشی كۆمپانیا دەكا لەكاتی دەوامدا؟ یان كێن ئەو ئەندازیارانەی كە واژۆ ناكەن و دەوامی دائیرە ناكەن و كاری تر دەكەن؟ یان كێن ئەو ئەندازیارانەی كەسەیارەی دائیرە بۆ كاری تایبەتی و ئیشی كۆمپانیاكانی خۆیان بەكاردەهێنن...هەتاد بەسەدان شتی تر هەموی دەخەینە ڕو. بۆیە داوا دەكەین كەسزای ئەو كەسانە بدرێن كە پیشەی ئەندازیاریان قیزەون بۆگەن كردوە.
*گروپێك لەئەندازیارانی سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانیەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست