بۆ/ سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران
Sunday, 03/06/2012, 12:00
لەرێگاى گشت كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و سایتە ئەلكترۆنیەكان .
لەدواى ئەوەى كەلەسەرەتاى مانگى (3) ى ئەمساڵەوە وەك ئەندازیارانى كشتوكاڵى یاداشتێكمان پێشكەش بەلایەنە پەیوەندى دارەكان كرد بۆ ئەوەى داواكەمان بۆ جێ بەجێ بكەن بەڵام وا (3) سێ مانگ تێدەپەرێت تائیستا بۆیان جێ بەجێ نەكردوین بۆیە ئێمەش بریارماندا لەبەروارى 5/6/2012 مان بگرین وەداوا لەسەرجەم ئەندازیارانى كشتوكاڵى دەكەین كەلەم ڕۆژەدا ئامادەبن و دەورى خۆیان ببینن كەداواكاریەكانمان بەم شیوەیە دەبێت :--
1- دابین كردنى دەرماڵەى پیشەیى بەرێژەى 50% وە دەرماڵەى ترسناكى بەڕێژەى 100% وەك پزیشكانى ڤێتێرنەرى كەسەر بەوەزارەتى كشتوكاڵن 0
2- دامەزراندنى ئەو ئەندازیارە كشتوكاڵیانەى كەخوێندنیان تەواو كردوە و دانەمەزراون 0
3- دابین كردنى زەوى نیشتەجێ 0
4- هەژماركردنى خزمەتى كەرتى تایبەت بۆ ئەندازیارانى كشتوكالێ0
5- پێشنیار دەكەین كەسەرجەم كۆلیژەكانى كشتوكاڵ لەزانكۆكانى كوردستان دابخرێن چونكە ساڵ بەساڵ قەیرانى زیاتر دروست دەبێ 0
6- پێداچونەوە و رێكخستنى سەرجەم دەرماڵەكان لەلایەن وەزارەتى دارایى چونكە بێ سەرو بەرى و نادادیەكى زۆر هەیە لەدابین كردنى دەرماڵەدا
7- دانانى یاسایەك بۆ ئەوەى ئەندازیارانى كشتوكاڵى سەرپەرشتى پرۆژەكانى كەرتى تایبەت بكەن0
بۆیە جارێكى تر داوا دەكەین كە داواكانمان بۆ جێ بەجێ بكەن .
لەگەڵ رێزماندا......
ئەندازیارانى كشتوكاڵى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست