کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرهەڵدانی باندێكی كاسەلێسی و راِو ڕوت لە شارەوانی سلێمانی و ڕۆژهەڵات

Saturday, 02/10/2010, 12:00


سەرەتا دەمەوێ لەڕێگەی ئەم سایتەوە ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و سەرجەم ئەندازیارانی خۆشەویست بكەمەوە. كە هەمو ئەوانەی ئەندازیارن باش ئەم راستیە دەزانن. كە ئێستا هەندێك لەئەندازیار دەیانەوێ لەدەزگاكاندا پیشەی ئەندازیاری ناشیرین و بۆگەن و سوك بكەن لەپێناوی هەندێك كاری ڕیشوەت و بەرتیل و چەورەخۆری خۆیان. بۆیە لەمەودوا وەك كۆمەڵێ ئەندازیار سور دەبین لەسەر ڕیسوا كردن و كەشف كردنی مەلەفی گەندەڵی و پۆخڵاواتی ئەو ئەندازیارانە كە لەسەرجەم دەزگاكان خەریكی كاری ڕەوشت نزمی و چەورە خواردنن. لێرە بەدواوە پەنجە دەخەینە سەر ئەو ئەندازیارانەی كە وا بونەتە گورگ و لە دەزگاكانی حكومەتدا دەمیان ژەنیوەتە لاكە چەورەكان. ئێمەش وەك ئەندامانی سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان بەهەمو شێوەك بەگژ ئەو گەندەڵی و دزی و مەلەف پیساندا دەچینەوە. وە یەك بەیەك دەیان خەینە ڕو بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی. كەئەوانە مافیای ئەندازیارن.
یەكەم دەزگاش شارەوانی سلێمانی و ڕۆژهەڵات
ماوەیەكە باندێكی چڵكاوخۆری پەیدا بوە لەناو شارەوانی سلێمانی و ڕۆژهەڵات. كە ڕۆڵە لەبەر دایك هەڵدە گرن و كل لە چاو دەفڕێنن. كڵاوێكی ڕەنگاو ڕەنگی جوانیشیان خستۆتە سەر ئەنجومەنی شارەوانی و سەرۆكی شارەوانی و جێگرەكەی. و حشیشەكەی باشیشیان دەرخوارد داون. ئەمانیش لەژێرەوە خەریكی كاری مافیای خۆیانن. ویستیان سەندیكای ئەندازیارانی كوردستانیش بەدەردی بەرپرسە كانی شارەوانی بەرن. وەك ئەوان ئەمانیش حشیشە خوارد بكەن. لێبەڵێ زۆر سەهون و شەكرتان شكاند ئەی بەناو ئەندازیارانی شارەوانی سلێمانی و ڕۆژهەڵات. ئێمە نە دەبینە باندو نە خۆشمان سوكی و ڕیسوای دەكەین و نە دەستیش پان دەكەینەوە و نە خەدرو خەیانەت لە شار و میللەتە و پیشەكەمان دەكەین. نە وەك ئێوەش مەلەفێكی پیس و بۆگەن و قێزەون بۆ خۆمان دروست دەكەین. نە وەك ئێوەش ڕاو ڕوتی و گەندەڵی و ڕیشوەت خۆری و بەرتیل خۆری و كاسە لێ سی دەكەین. ئەندازیارانی شارەوانی سلێمانی ئێوە دیارە خەڵكی زۆر بەگیل و نەفام دەزانن. لێبەڵێ ئەوە خەیاڵە. ئەدی باش بزانن كە چی لە ژێر بەڕەكەتان دایە هەڵدەدرێتەوە و ڕۆژێكیش دیتە پێشەوە بدرێنە دادگایی لەسەر تەلەفزیۆن ببنە دزی عەیارە 24 لەبەر چاوانی شاری سلێمانی و نەوەی شەهید و گەڕەكە هەژار نشینەكان و ئەندازیارانی شار. تابزانن ئێوە چیتان كردوە لەناو شارەوانی سلێمانی. بەناوی خزمەت كردن چۆن گومرگی ڕوتانەوەتان داناوە لەسەر خەڵكی.
چەندین بەڵگەمان لەسەرتان لایە. ئەم باندە ماوەیەكە لەناو شارەوانی سلێمانی هەستاون بەچەندین كاری قێزەون و رەش. هەر یەك لەم ئەندازیارانە خۆیان خزاندۆتە ناو پۆستەكانی شارەوانی. ئەدی ئێستاش لەڕێگەی ئەم پۆستانەوە دەستیان كردوە بەكاری مافیای لەگەڵ چەند دەڵاڵێك (ناوی دەڵاڵەكانیش پارێزراوە). ئەمانە فێربون هەر نەخشەیەك هی خۆیان نەبو هەزار كێشەت بۆ دروست دەكەن (كە بەڕێز ئەندازیار سۆران بەبەڵگەوە خەستیە ڕو لەم سایتە بەڕێز بۆیان. لێبەڵێ دیارە كاوێژەكەیان زۆر چەورە بەئا گا نەهاتون). تا ناچاریان بكەن نەخشەكە لای ئەم بەناو ئەندازیارە تڕۆهاتانە بكات. سەیری كاری ئەم باندە بكەن ڕۆژانە بەسەدان هاوڵاتی لەم شارەوانیە توشی ئەم دەردە سەریە دەكەن و ناچاری بەرتیل و ڕیشوەتی دەكەن. پاشان هەر ئەم دەڵاڵانە نەخشەكەی بۆ سەندیكا دەهێنن تابۆی مۆر بكەن. كاتێ دێتە لای ئێمە ناوی هیچ یەكێ لەو ئەندازیارانەی لەسەر نیە. بەڵكو هەر یەكەیان ناوێكی خوازراوی تری ئەندازیاری لەسەر (لەخوارەوە خروانەتە ڕو. هەمو ئەمانەش بە شاهیدی دەڵاڵەكان خۆیان ئاشكرا كراوە. كە بەسەدان چیرۆكی كاسەلێسیان لایە بەنوسراو ئیمزای ئەم ئەندازیارانە). ئەگەر مافیا نیت بۆ ناوی خۆت دەگۆڕی؟
ئەنجونی شارەوانی سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی و جێگرەكەی و بەرپرسەكانی شاری سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی و سەندیكای ئەندازیاران و نەوەی شەهیدو خەڵكی شاری سلێمانی و رێكخراو گەنجان و رۆشنبیران و وەزارەتی شارەوانی و پێشمەرگە دێرینەكان و ..هتد ئایا لەمە باندتر و گەندەڵ ترو ڕاو ڕوت تر و مافیای تر هەیە. ئایا لەمە ئاشكرا تر دزتر هەیە. ئایا لەمە زەق تر و قێزەون تر هەیە. ئایە لەمە بەڵگە تر هەیە. ئێمە كە خۆمان ئەندازیارین بەهەمو شێوەیەك دژی ئەو دیاردەیەن. بەهەم شێوەیەك نەفرەت لەو دیاردە دەكەین. وە داواش دەكەین بەزوترین كات ئەو باندە بدرێنە دادگاو لەو پۆستانەش دور بخرێنەوە و بەسزای خۆشیان بگەن. داواش لە سەندیكای ئەندازیاران دەكەین بەزوترین كات ئەو ئەندازیارانەی كە بونەتە ناشیرین كردنی پیشەی ئەندازیاری مافی ئەندامێتی سەندیكایان لێ بسەنرێتەوە و بدرێنە داداگاش تا ڕو ڕەشی لای خەڵكی شاری سلێمانی بن.

ئەندازیارەكان:
*(دیاری تاریق) ناسراوە بەدیاری سەرسپی. ناوی خوازراوی سەر نەخشەكانی (بەهار خزرە).
*(سوهام ناجی) ناوی خوازراوی سەر نەخشەكەی (شنروێ رەفعەت). كەهاوسەری خۆیەتی.
هەریەك لەم دوو ئەندازیارە خۆشیان خزاندۆتە ناو چەورترین لیژنەكانی شارەوانی. بۆ زیاتر زانیاریتان چەندین نەخشەمان لایە بەنوسراو ئیمزای خۆیان لەسەریان نوسیوە كارەكەی بۆ بكەن. كەهی خۆیانە. هەمان شێوە نەخشەش چۆتە بەردەستیان وتویانە ناكرێ.
تێبینی/ ئێمە كە گروپێكین لە ئەندازیاران و كۆمەڵێك نوسینگەی سەربەخۆ كە سەرجەمان (450) ئەندازیارین بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم مافیانە بەردەوامیش لەزیادبوندایە / چەندین بەڵگەی تریشمان لایە كەچیان كردوە لەژێرەوە. 
* ئەو وێنەیەش وێنەی ئەندازیار دیاری تاریقە لەشارەوانی رۆژهەڵات
ئەندازیار، محەمەد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە