کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ی ئه‌ندازیارانی کوردستان تکایه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆڕان

Tuesday, 23/06/2009, 12:00


ئه‌ی ئه‌ندازیارانی کوردستان تکایه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆڕان چونکه‌ سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ناهه‌قیه‌ی هه‌ژده‌ساڵه‌ ده‌یبینن ته‌ماشای لیستی به‌ناوکوردستانیش بکه‌ن‌و ببینن که‌ کێیان کردوه‌ به‌ نوێنه‌ری ئێوه‌ له‌ په‌رله‌مانی داهاتودا! دژ به‌ هه‌موو سیسته‌مێکی هه‌ڵبژاردن که‌ ده‌بێت هه‌موو چین‌و ته‌مه‌نێکی تێدا بێت ئه‌وان دوو ئه‌ندازیاریان داناوه‌ که‌ هه‌ردوکیان ژنن، هه‌ردوکیشیان یه‌ك ته‌مه‌نن، هاوڕێی یه‌کن، یه‌ك بیروبۆچونیان هه‌یه‌! یه‌که‌میان (شلێر) که‌ زۆر بێشه‌رمانه‌ له‌ پێشدا له‌لای ناوه‌که‌یه‌وه‌ نوسرابوو (براژنی شه‌هید ئارام) که‌ ئه‌مه‌ ده‌ری ده‌خات تاچ ڕاده‌یه‌ك یه‌کێتی ئیفلاسی کردوه‌و بازرگانی به‌ خوێنی شه‌هیدانه‌وه‌ ده‌کات! کێ هه‌یه‌ شه‌هید ئارام نه‌ناسێ؟ خه‌ڵك ده‌یه‌وێت نوێنه‌ره‌که‌ی بناسێت که‌ ده‌تانه‌وێ له‌پاڵ گه‌وره‌یی ناوی ئارامی سه‌رکرده‌دا بیشارنه‌وه‌، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ شه‌هید ئارام له‌ ساڵی1977دا شه‌هیدبوه‌ به‌ڵام شلێر ساڵی 1992 بوه‌به‌ خێزانی کاك سالاری برای، که‌واته‌ ئه‌م که‌ڵه‌ شه‌هیده‌ چ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ شلێره‌وه‌ هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر شه‌هید ئارام ئه‌یزانی ئه‌مانه‌ له‌ به‌روبومی هه‌وڵی ئه‌و ده‌خۆن!!!! جگه‌ له‌وه‌ش هه‌موو ئه‌ندازیاره‌ کۆنه‌کان باش ئه‌م شلێره‌ ده‌ناسن که‌ له‌ بنه‌ ماڵه‌یه‌که‌ خزمانی هه‌موو که‌ڵه‌ به‌عسی بوون‌و خزمه‌تی دوژمنیان کردوه‌‌و ڕۆژێك یه‌کێکیان قوربانیان نه‌داوه‌ بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ خۆشی گاڵته‌ی به‌و که‌سانه‌ کردوه‌ که‌ کوردایه‌تیان کردوه‌و قه‌ت توخنی سیاسه‌ت نه‌که‌وتوه‌‌! به‌ڵام ئێسته‌ کوردایه‌تی پاره‌ و کورسی تێدایه‌ بۆیه‌ شلێر زاتی کردوه‌ بچێته‌ په‌رله‌مان، هه‌ر هه‌مووش ده‌زانن ئه‌م ژنه‌ خۆی به‌شه‌ریفی مه‌که‌ داناوه‌و جاران باسی ئه‌و که‌سانه‌شی کردوه‌ که‌ یه‌ك ساردی له‌سه‌ر حسابی مقاول ده‌خۆنه‌وه‌ ئه‌ی چۆن خۆی‌ هه‌ژده‌ساڵه‌ له‌سه‌ر مێزوخوانی عومه‌ر فه‌تاح داده‌نیشێ‌و به‌چاوی خۆی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ ده‌بینێت بۆ شه‌ریکیانه‌؟ دوه‌م ئه‌ندازیاریش(شه‌ونم) به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌بایه‌، ئه‌م ژنه‌ خوشکی شه‌هیدێکه‌ که‌ له‌ مه‌نع‌التجولی ساڵی 1985 له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك گه‌نجدا ڕه‌میکران، به‌ڵام پله‌وپایه‌ی ئه‌م به‌هۆی برا شه‌هیده‌که‌وه‌ی نییه‌ چونکه‌ هه‌زاران شه‌هید هه‌یه‌ که‌س لێیان ناپرسێته‌وه‌! به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ که‌ هاوڕێی نزیکی شلێره‌و له‌پێڕی عو‌مه‌ر فه‌تاحه‌و له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌م ئه‌ندازیاره‌ له‌ بابه‌تی مه‌لابه‌ختیار(ئاش) بووه‌، پێش ڕاپه‌ڕین سه‌ری زمان‌و بنی زمانی جنێو دان بووه‌ به‌ یه‌کێتی نیشتیمانی و هاوڕێی گیانیبه‌گیانی نه‌زیره‌ حارسه‌ که‌ له‌ هه‌شتاکاندا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك خه‌ڵك خۆیان ته‌سلیم کرده‌وه‌و کۆمه‌ڵێك له‌ ڕێخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان له‌ناو شار به‌گرتداو هه‌ندێکیشیان ئیعدام کران، له‌پاداشتیدا خانوو ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ری پارێزگاری سلێمانی ئه‌و کاته ‌‌وه‌رگرتوه‌، دوژمنی سه‌ره‌کی یه‌کێتی بووه‌ به‌ڵام ئێسته‌ له‌خێرو بێری یه‌کێتی ده‌خوات! ئه‌م ڕاستیه‌ش زۆر له‌ ئه‌ندازیاره‌کان ده‌یزانن. ئنجا ببینن ئه‌و یه‌کێتیه‌ی که‌ هه‌زاران دڵسۆزی ئه‌م میلله‌ته‌ی تیا بوو ئێسته‌ لێی دوور ده‌که‌ونه‌وه‌و دوژمنه‌کانی بونه‌ته‌ خاوه‌نی! پاش ڕاپه‌ڕینیش نه‌زیره‌وهاوڕێکانی به‌خوێنی سه‌ری مه‌سئوله‌کان تینووبوون به‌ڵام مه‌لا ئاسایی که‌زانیان دژایه‌تی یه‌کێتی ده‌ریناهێنێ بۆیه‌ گێڕه‌که‌یان گۆڕی‌و بونه‌ پێڵاودانه‌ری مه‌سئوله‌کان، نه‌زیره‌ خۆی‌و مێردی بونه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و شه‌ونم پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌بای وه‌رگرت و له‌وکاته‌وه‌ له‌دزی و ڕاووڕووت درێغیان نه‌کردوه‌و سوێندیش ده‌خۆم به‌و کوردستانه‌ی که‌ هه‌موو ژیانم بۆی دڵسۆزبووم‌و قه‌ت خیانه‌تم لێنه‌کردوه‌و قه‌تیش له‌ به‌روبومی نه‌مخواردوه‌ که‌ درۆیان بۆهه‌ڵنابه‌ستم‌و هه‌رچی دڵسۆزی ئه‌م ووڵاته‌ش هه‌یه‌ ئاگای له‌ دزیه‌کانیانه‌! ئنجا بۆیه‌ هاوارم بۆ ئێوه‌یه‌ ئه‌ندازیاران ئه‌گه‌ر ده‌نگبده‌نه‌وه‌ به‌ لیستی به‌ناوکوردستانی دیسانه‌وه‌ ئه‌م هه‌لپه‌رستانه‌ ئه‌چنه‌ په‌رله‌مان‌و که‌سیشیان ده‌نگی ئێوه‌نین، دیسانه‌وه‌ جارێکی تر هه‌مان تاقمی گه‌نده‌ڵ له‌ ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام ده‌بن که‌ هه‌ژده‌ساڵه‌ ده‌خۆن و خیانه‌ت ده‌که‌ن! ده‌نگبده‌ن به‌لیستی گۆڕان چو‌نکه‌ تاکه‌ چاره‌یه‌ بۆنه‌مانی ئه‌وئیتفاقیه‌ ستراتیجیه‌ی تادنیا دنیایه‌ یه‌کێتی‌وپارتی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌هێڵیته‌وه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکیشتان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رکه‌سێك له‌لیستی گۆڕاندایه‌ هه‌ر ده‌نگیان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر هیچیان بۆنه‌کردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتودا ده‌نگیان پێمه‌ده‌نه‌وه‌ ئه‌ی دیموکراتی مانای چی؟
ئه‌ندازیارێك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە