کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تازەترین دزى و گەندەڵى حاشاهەڵنەگرى عومەر فوتاح و دكتۆر بەرهەم

Sunday, 31/10/2010, 12:00


من زۆرم پێ سەیرە بەڵكە زۆر جار بەهیچ جۆرێ قەناعەت ناكەم كە سەرۆكى حكومەتە فاشیلەكەى ئێمە دكتۆراى لە وڵاتێكى ئەوروپى وەك بریتانیا وەرگرتووە ، بۆ ؟؟ چونكە دكتۆر بەرهەم لەهەموو كەس باشتر و روونتر دەزانێت كە لەو وڵاتانەدا كە زۆر بەشەفافیەت دوا سەنتى بودجەى گشتى سەرف دەكرێت تاكە یەك موچەخۆرى میرى نیە لەخوارەوە بۆ سەرەوە كە خراپ دەسەڵاتەكەى بەكاربهێنێت بۆ بەرژەوەندى گشتى و گیرفانپڕكردن ، ئیستا بێ لەوەى دكتۆر بەرهەم و براكانى وەك مۆرانە كەوتونەتە جەستەى ئەم میللەتە خێرنەدیووە و لەگەڵ ئەوەى دكتۆر بەرهەم لە هەولێرى پایتەختى ئال بارزانیەكان هەموو چركە و كاتژمێرێ سووكایەتى پێوەدەكرێ بەڵام جەنابى دكتۆر ئەمانەى هەمووى پَى قبووڵە مادام ئیمتیازاتە داراییە بێسنوورە شەخسیەكانى خۆى بەردەوامە .
هەموو خەڵكى ناوچەكە شاهیدن كە ماوەیەكى كوورت بەرلەئیستا لە مێرگە پان دكتۆر بەرهەم بڕى بیست و پێنج دۆنم زەوى لەباشترین شوێندا و بەنرخێكى خەیاڵى كڕى ، ئەمەش بووە هۆكارى ئەوەى كە نرخى زەوى لەوشوێنانەدا بۆ چوار قات بەرزبێتەوە ، بێگومان ئێمە باس لە تەكالیفى ئەفسووناوى سیج و بیرى ئیرتیوازى و ئەو بیناو و بناغانە ناكەین كە بۆ جەنابى دكتۆر دەچێت بە ئاسمانا ، ئەمە لەكاتێكدا كەئەبوو دكتۆر بەرهەم هەوڵبدات دیاردەى بەباخى شەخسى كردنى كوردستان رابگرێ كە هەموو پێ دەشت و بنار و قەدپاڵێكى بۆتە تەلى دڕكاوى باخى بەرپرس و بازرگانەكان و بستێ زەوى نەماوە كە خێزانەكانى ئەم هەرێمۆكە ئاگرى سەیرانێكى تیا بكەنەوە ، هەڵبەتە ئەوسا رەبایەكانى بەعس و مینەكانى رێگربوون و ئیستا باخە چەند دۆنمیەكانى بەرپرسە چڵێسەكان .. لە لایەكى ترەوە بەتینى رەشە بازرگانى برادكتۆر بەرهەم ئیستا سەرقاڵى باڵەخانەكەى شوێنى سینەما دڵشادە لە شەقامى كاوە كە تەنها بڕە وەرەسەكانى بە نەوەت دەفتەر دۆلار هەڵگرتەوە بۆ خۆى ، ئەمە بێ لەوەى هەموو رۆژێك بڕى سى بۆ سى و پێنج تڕێڵەى قاتیرە و مەقتوورە جگەرەى ئێكسپایەر لە توركیاوە داخڵ بەعەمبارەكانى خەزنكردنى دەبێت و لەهەریەك لەشارەكانى [غازى عەنتاب و ماردین و ئەدەنە و ئەستنبوڵ] نوسینگە و وەكالەتى بازرگانى جیاوازى هەیە بێ لە هۆتێلێكى گەورە لە ئەنقرە كە كڕیوێتى و بەقسەى خۆى پاش نۆژەنكردنەوەى ئەیكات بە گەورەترین تیاترۆى ئەو شارە .
لەلایەكى ترەوە بێگومان بەرپرسە چڵێسە تێرنەبووەكانى یەكێتى هەر خەریكى راوورووت و خۆدەوڵەمەندكردنى ناشەرعین ، ئەوەتا هەفتەى رابردوو و پاش زیاتر لەدووساڵ لەتەواوبوونى خانووى مامۆستاكانى زانكۆ تەواوكرا و تەسلیم بەهەندێ مامۆستاى زانكۆكرا ، ئەشێ زۆرێك بن ئەوانەى كە هۆكارى راستەقینەى ئەم دواكەوتنە نەزانن كە ئەویش ئەوەبوو كە عومەر فەتاح داواى پێنج خانووى دەكرد بۆ خزم و ئەحبابەكانى خۆى .. دیارەى قسەكەشى سەریگرت و نەیهێشت دابەش بكرێت تاكو كلیلى پێنچ خانووى لەو خانوانە وەك سەرانە وەرگرت و هەموو مامۆستاكانى زانكۆش شاهیدى كوێر و لاڵ و هیچ نەدیووى ئەم راستیەن .
وەك هەموانیش دەزانین ئیستا هەموو ئەندام بەناو مەكتەب سیاسیەكى یەكێتى كردویانە بەعادەت و وەك نەریتێكى جەردەیى و پارەكێشانەوە لە حكومەت و بودجەى میللەت ..هەر یەكێكیان فەوجێ یان تەنانەت لیوایەكیان بەناوى پاسەوانیەوە كردۆتەوە ..لەوانەش عومەر فەتاح كە كاتێ بووە جێگرى زەلیل و سەرشۆڕى نێچرڤان بارزانى ئەم فەوجەى كردووە بەناوى ئەوەى لەهەولێر پارێزگارى لێ دەكەن .. دیارە پاش بەسەرچوونى چەندین ساڵ بەسەرلاچوونى لەو پۆستە و پاش ئەوەى دزییەكانیشى ئاشكرابوون و تۆزیشیان لەسەر نیشت ئەم كەڵە گەندەڵە دیارە تاكو ئیستا ئەو فەوجەى ماوە كە سەدان بەناو سەرباز و ئەفسەر و ئوتومبیلى هەیە و مانگانە بەسەدان ملیۆن دینار مەسروفاتى فشەیەتى ، ئەمە لەكاتێكدا عومەر فەتاح تەنها شەش حەوت پاسەوانى لەتەكدایە ، ئیتر باقى ئەم فەوجە تەنها كاریان كوڕانە كردنە بەئوتومبیلەكانى فەوجەوە بێ لەوەى بەناوى سیانەى ئەم ئوتومبیلانە و ئازوقەكڕین بۆیان مانگانە بە ئەندازەى بودجەى پانزە قوتابخانە مەسروفاتى وەهمیان هەیە ، دیارە سەرچاوەى سەرەكى ئەم گەندەڵیانە هەمووى كە گڵۆپى سەوزى بۆ ئەمجۆرە بەهەدەردانانەى سامانى میللەت هەڵكردووە تەنها و بەتەنها خودى جەلال تاڵەبانیە كە مەزنترین سەرى گەندەڵیە لە هەرێمدا ، چونكە بێ لەعومەر فەتاح بڕۆن سەیركەن : كۆسرەت رەسوڵ نەك فەوجێ بەڵكە لیوایەكى هەیە كە مەسروفاتەكەى لەعەقڵ بەدەرە ، دكتۆر بەرهەم بەهەمان شێوە فەوجێكى وەهمى هەیە ، خووولە سەنگاوى فەرماندەى گشتى چەندین فەوجى خەیاڵاوى هەیە .. ئەوە شێخ جەفەر هەر باس ناكرێ و ئیلا ئاخیریهى .
میللەتێ بەمجۆرە سامانى بەرۆژى رووناك بەتاڵان ببرێ و ئابوورى ئەتك بكرێ ئەبێ چاوەڕێى چى لەم سەرە مەزنانەى گەندەڵى بكات لە نەهامەتى و سووكایەتى پێكردنى زیاتر ، بەڵام ئەشێ ئەم بەتاڵانبردنە بێسنوورەى سەرانى دەسەڵات بۆ سامان و بودجەى میللەت تاكە یەك خاڵى دڵخۆشكارى تیا بێت ئەویش ئەوەیە كە نیشانەى كۆتایى هاتن و هەرەسهێنانى موحەقەقى دەسەڵاتە یەكجار گەنەكەیانە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە