کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوشتەكەی (سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی) لەگۆزەی گەندەڵیدا!

Saturday, 26/11/2011, 12:00


شارەوانی سلێمانی لەلێواری گەندەڵی و بێ بەرنامەی نخرۆ بوە و وەك كەفی سەر دەریا داپۆشراوە بە ڕەشی و پیسی و ..هەتاد كار بەدەستی كاڵ فام و هەرزە و كەم شارەزاو و كەم ئەزمون و چڵكاوخۆر و ماستاوچی ئەم بەرپرس و ئەو بەرپرس ..هەتاد ئیتر كاری دەزگاو پلانی شارستانی شاری سلێمانی و پرۆژە ئەندازەیەكانی شار و بەڕێوبردنی ئیدارەی هەر سێ شارەوانی سلێمانی چۆن دەڕوا و چۆن دێ و چی تیا دەكرێ و چۆن دزی و فزی و لێسینەوەی تیا دەكرێ؟ نە (خەسرەو كەمال و نە ئەندازیار عەبدولكەریم و نە شێخ عومەری مەحوی و نە ئەنجومەنیش) كە ئەمانە هەرە بەرپرسەكانی ئەم دەزگایەن تائێستا هیچ خەخمۆریەكیان بۆ ئەم دەزگاكەی خۆیان نیە؟ كە ڕۆژانە چەندین نوسین لەسایتە ئینتەرنێتەكان بە بەڵگەوە بڵاو دەكرێتەوە لەسەر یان كەچی فەزیحەیەكی ئەخلاقی و ئیداری و ژمێریاری و دەست پیسی بەرامبەر بەو خەڵكەو لەناو دەزگاكانی هەر سێ شارەوانیەكەی سلێمانی دەكرێ. من وەك ئەندازیارێك لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی چەند شتێك دەخەمەڕو لەسەر فەسادی ئیداری و گەندەڵ خۆری ئەم سێ دەزگایەی شارەوانی سلێمانی واتە (شارەوانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی). ئەم سێ شارەوانیە تۆشی كرمۆڵ و داڕوخانی ئیداری و داتەپیوی هەیكەلی بەڕێوەبردنی ئیشوكارەكانیان بون. لەتاو بەرپرسی مشەخۆرو گەندەڵ خۆر و باند باندێنە بۆیە هەر سێ شارەوانیەكە بۆتە مەیدانی حەیوانەكەی سلێمانی كێ پارەدار بێ زیاتر بەڕەخبەت ترە لەناو مەیدانی ئەم شارەوانیانە، بەڵام لەناو هەر سێ شارەوانیەكەی سلێمانی كێ زیاتر بانددار بێ ئەوە زیاتر دەست ڕۆیشتو ترو ناودار ترەو زیاتر باندەكانی خۆی لەسەر كورسی دەسەڵات دادەنێ. ئێستا كەوا ساڵی نوێ نزیك بۆتەوە شارەوانی سلێمانی هەستاوە بەدەركردنی (بڕیارێك) بەمەبەستی ئاڵوگۆڕ كردن لەهەموو سیستەم و بەشە ئیدارەكان و سەرجەم بەرپرس و فەرمانبەرانی ئەم سێ شارەوانیە. ئەویش بڕیاری ژمارە (3009) لە بەرواری (17/11/2011) بە واژۆی (شێخ سالار ئیسماعیل) داو دەكا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نێوە سەرلەنوێ دەست بە دابەش بونی كارو گۆرانكاری بكرێ لە هەر سێ شارەوانیەكە و سەرجەم بەشەكانی تر شارەوانی.
كێشەی مافیاكانی شارەوانی لێرەوە سەرهەڵدەدا. ئایا ئەم دابەشبونە چۆن بكەن؟ یان لەسەر چی بەرژەوەندیەك بیكەن؟یان كێ لە باندو كوتلەدا نیە چۆن دوری بخەنەوە؟ ئایا بەرپرەسەكان كێ بگۆڕن؟ ئایا بەس لەفەرمانبەران ئەم ئاڵوگۆڕە بكەن یان سەرجەم بەرپرس و باندەكان؟ ئایا ئەم دابەشبونە لەسەر چی بنەمایەك بكەن؟ بۆ پێش خستنی كارو چاكسازی كار و لەڕیشە دەرهێنانی گەندەڵ خۆر و مافیا خۆر و باندخۆرەكان. یان زیاتر پتەوكردنی چڵكاوخۆرەكانی باندەكان لە شوێنەكانی خۆیان؟

حیكەمەتی نوشتەكەی شارەوانی سلێمانی!
نوشتەكەی شارەوانی سلێمانی زۆر شتی سەیری تیا نوسراوە، كاتێ كەلەژوورەكەی (سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و ئەندازیار عەبدولكەریم جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و شێخ عومەری سەرۆكی ئەنجومەن) نوسراوە. كەتیادا هاتووە:
*دەبێ تەنها ئاڵوگۆڕ لەفەرمانبەرانی پلە نزم بكرێ.
* دەبێ هیچ مافیاو باندێك نەگۆڕێ و دەستكاری نەكرێ.
*دەبێ ئەو بەرپرسانەی كە ئەندازیارن زیاتر لە دوو ساڵ بمێنەوە لەكارەكانی خۆیاندا.
*دەبێ لیژنەی (قەرەبوو) دەستكاری نەكرێ. لەبەر ئەوەی خۆمان زۆر كاری تایبەتی بەرپرسەكانی مەڵبەند لەو لیژنە جێ بەجێ دەكەین.
*دەبێ لیژنەی (ئیتفا) نەگۆڕێ وەك خۆی بمێنێتەوە. لەبەر (حاكم قادر و هێرۆ خان) چونكە پێویستیان بەكڕینی دۆنم هەیە بۆ خۆیان و كۆمپانیای نۆكان.
*دەبێ ئەندازیار (ئاری خوارەحم و عیرفان و شیلان عەلی) كەئەمانە سێ ئەندازیاری بەڕێوبەرایەتی هونەری شارەوانی (رۆژهەڵات و رۆژئاوا و سەرۆكایەتی شارەوانین) نەگۆڕێن چونكە ئەندازیار شیلان عەلی گەندەڵی زۆرە و كاری كڕین و فرۆشتنی زەوی و نەخشە كردن دەكا لەگەڵ ئەندازیار عەلا كەهاوسەرەكەیەتی. ئەندازیار ئاری كەكاری كۆمپانیای قەیوان و نۆكان و ئەندازیار بەختیار عەلی دەكا. ئەندازیار عیرفان لەبەرئەوەی دژی بڕیاری بەرهەم ساڵح هاتە سەر كورسی دەسەڵات و بەهیچ فلەتەرێكدا تێنەپەڕی نابێ لەبەر بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت بگوڕێ.
*دەبێ ماستەرپلان وەك خۆی بمێنێتەوە، لەبەرئەوەی ئەندازیار نیاز ئیشی كاك زانای قایمقام دەكا بۆ لادێكان.
*دەبێ ئەندازیار رێبین لەشوێنێ خۆی بمێنێتەوە چونكە ئەندازیارێكی باشە بۆ كاری مەسولەكانی شاری سلێمانی.
*دەبێ ئەندازیار ئاسۆ و ئەبو بەكر لێپرسراوی پرۆژەكانی (شارەوانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا) وەك خۆی بمێنێتەوە، چونكە هەر دووكیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەو سنوورە باش رێككەوتن بۆ كاری نوسینگەی خۆیان.
*دەبێ ئەندازیار دارا رەشید تا خانەشین دەكرێ لەشوێنێ خۆی بمێنێتەوە. لەبەرئەوەی ئەو رێككەوتنی لەگەڵ پارە خواردنەكەی 986 ئیمزا كردوە. تا دواهەناسە كاریان بۆ بكا.
*دەبێ ئاراسی كارگێڕی نەگۆرێ چونكە لەگەڵ ئەندازیار عەبدولكەریم هاو چووت و هاوعەشقن.
*دەبێ شێخ سالار بۆ راوكردنی كچەكانی شارەوانی پێویستە لەشوێنەكەی بمێنێتەوە تابەرپرسەكانی شاری سلێمان حاجز نەبن.
*دەبێ لیژنەی باڵای تەملیك بۆ هەتا هەتایە نەگۆڕێ. لەبەرئەوەی كاری چەوری زۆر ماوە تیایە.
*دەبێ لیژنەكانی بەدواداچوون وەك خۆی بێ چونكە ئەمانە هاوكاری خەڵك دەكەن بۆ وەرگرتنی نەوت و كارتی مۆبایل و بەرتیل خۆری لەبەرئەوەی شار لەزیادەرۆی زیاتردایە.
*دەبێ لیژنەی بەكرێدان چڵكاخۆری زیاتر بكەن لەشوێنی خۆیان. چونكە كرێی شارەوانی زۆرە.
*دەبێ لیژنەی زەویوزار هەر بەو گەندەڵی و پۆخڵاواتیەی خۆی بمێنێتەوە لەبەرئەوەی ئەوەلایاتی زۆر بەرپرس ئاشكرا دەبێ.
*دەبێ بەشی یاسا هەر وەك خۆی لەقاوخی خۆیدا بێت وەك كیسەڵ چونكە مەلەفی شاراوای زۆر بەرپرسی شارەوانی تیایە.
*دەبێ ژمێریاری شارەوانی سلێمانی هەروەك خۆی بێت لەبەر خاتری پەرورین حەبیبی ژمێریاری چونكە دەم بەخەنەدەیە بۆ بەرپرسەكانی شارەوانی سلێمانی.
*دەبێ ئەندازیار كامەران لانەچێت چونكە كاتی خۆی زۆر دزی و كاری شاراوای حاكم قادری كشف كرد.
*دەبێ زەردەشتی ئیعلامی شارەوانی وەك خۆی بمێنێتەوە، لەبەرئەوەی كاری لقی چوار دەكا و كاری ئەندازیار بەختیار عەلی و كۆمانیای بیابان و كاری دەڵاڵی لەناو شارەوانی بۆ بەرپرسەكانی پارتی دەكا و زۆر كاری شاراوەی خەسرەو كەمال و شێخ عومەرو حاكم قادری لایە. نەوەكو بچێتە ناو گۆڕان و كارەكان هەموی كەشف بكا.
*دەبێ ئەندازیار سوهام پۆستی بدرێتێ لەبەرئەوەی زۆر لەسەر دزی و پارە خواردن لابراوە. 
*دەبێ ئەندازیار پێرس نیهاد نەدرێتە دادگا لەسەر كارە لابەلاكانی. چونكە زۆر كاری سڕی شارەوانی و ئەنجومەنی لایە و نەوەكو لە فەیس بوكەكەی بڵاوی بكاتەوە یان لەناو ئەندازیارانی پرۆژەكان چۆن كارمەندانی شارەوانی رۆژهەڵات دەكاتە نوكتەی ناو ئەندازیاران با ئەواش حەیای ئەنجومەن و سەرۆكی شارەوانی نەبا.
*دەبێ رزگاری خەدەمات وەسێت نامەی خۆی بنوسێت تا ئەو رۆژەی دەمرێ لەوشوێنە. چونكە ماڵی بەرپرسەكانی مەڵبەند پاك دەكاتەوە. براكانیشی بالەپۆستەكاندا بمێنێتەوە.

سڵاو.....ئەگەر ئەمە گۆڕانكاری و سەرلەنوێ دابەشبونی كارتان بێ ئیتر بۆچی سوكایەتی و گاڵتەجاڕی بەخۆتان دەكەن. ئەگەر بتانەوێ سڕو دزی و كارە قێزەونەكانی خۆتان بەم شێوەیە پەردەپۆش بكەن. ئەوا خەیاڵتان بڵاوە بتانەوێ بەكتابێ هەمو كردار و فیعلەكانتان بەنوسراوێكی ڕۆتین و پوچی سەر مێزەكانتان بكەنە چاوبەستی فەرمانبەرانی ناو شارەوانی.
بۆیە چاوەڕوان بن لەئایندەیەكی نزیكدا ناوی سەرجەم ئەو بەرپرسانەی ناو شارەوانی دەنوسم كە چەند ساڵە لەپۆستدان و چی كارێكی مافیاخۆریی دەكەن.
ئەندازیارێك لەشارەوانی سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە