کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەت له ناو حكومەتدا؟؟ حكومەت له ناو حكومەتدا؟؟

Thursday, 12/04/2012, 12:00


 بەریزان:: بەریزن, هەموو شتێ به سەلماندنه؟؟ بەلێ هەموو شتێ به سەلماندنه, ئێمه ئازادین و بەلێى بۆ دەكەین, ئەمرۆ هەمومان سنورێكمان هەیه كه زەویه بەلام جەستەى دایكه زەوى دابەشكراوه و لەناو ئەم دابەشكراوانەدا كۆلكه زەویەكمان هەیه كه ناوى هەریمى كوردستانه, لەم هەریمەدا دابەشتر كراوین سەرەراى خاكى بوونى زەویانەمان ئەمجاره رۆحیشمان دابەشكراوه بۆ حزبى زۆر و بۆر, لێره لە كوردستان سەرەراى ئەوەى حزب به نهیێنى حكومەت بەرێوه دەبات ئەوا دەولەمەنده نارەسەنه علوجەكانى شەریكى مەسئولى گەندەل (نەك رەسەنەكان) لەناو ئەم بەناو حكومەتەى بەناو بنكه فراوانەى بەناو دیموكراتیه هەن و وەكو شەبەح تەحەكوم به تاكى ئەم وولاته دەكەن, كێشەكە ئەوەیه ئەمانه دۆراون له بوارى پەروەرده و خوێندن و ئەخلاق كەجى دكتۆر و ئەندازیار و مامۆستا ئاراسته دەكەن, بەلام خەتاكه دوولایەنەیه جونكه تا كێو نەبینى بەفرى تێناكات, ئەم شەبەحانه كۆنترولى گرنگترین وەزارەتیان كردووه كه وەزارەتى شارەوانیه, هیج دەسەلاتیان بۆ ئەو وەزارەته نەهیشتووتەوه تا وەكو فلتەربیت بۆ تیپەربوونى پرۆزەكان بەو وەزارەتەدا, ئەوان هەولیانداوه هەر لەوەزیرەوه شێواندن بكەن, كوتاجار وەزیرى نوێى شارەوانى كابینەى نوێ كه نازانرێت ئەندازیاره یان نا, ئەم كاره بۆ شەرعیەتدانه تا بۆ ئەوەى سەرۆكى شارەوانیەكانیش ئاسای بیت كه ئەندازیار نەبن, نەك هەر هێنده ئەندازیارانیان دابەشتر كرد بۆ وەزارەتەكان تا وەزارەتى شارەوانى لاوازتر بیت, سەرەراى دابەشتركردنى خودى ئەندازیاران بۆ كەرتى حكومەت و كەرتى تایبەت و جیاوازكردنى برى پارەى مانگانەى ئەندازیاران لەو دوو كەرته, جیاوازى برى پارەكەش بۆ ئەوه بوو كه كەرتى حكومەت لاوازتر بیت تا ئەندازیاران پشت لە كەرتى حكومەت بكەن و بچنه لاى ئەوان چونكه پارەكەى زیاتره و لە نێوان (10-40) گەلا دۆلار بۆ هەرمانگیك, لەكاتیكدا له حكومەتدا (7-15) گەلا دۆلار بۆ هەرمانگیك, ئەوەى زیاتر ئەندازیارانى هەلوەشاندووه هەموو بەرپرسیاریەتى سەركەوتنى بروزەكەیان داوه بەسەر ئیمزاى ئەندازیارانى كەرتى حكومەت تا بێزارتربن و برۆنه لاى خۆیان, تۆ بلێى ئینقلابێك بەریوه نەبێت؟؟ ئەرێ ئەمه حكومەته لەناو حكومەت؟؟ بەراستى هەست دەكەین ئەوانەى كه كراون به مەقاش برییتیه له چینى رۆشنبیران و زیرەكەكانى گەل له ماموستا و دكتۆر و ئەندازیاران بەتایبەت سەرۆكى وولات كه سبەینیى بەرپرسیاریەتى لە ئەستۆدایه. دەشكرێت بووترێت سیاسەتى جولەكەیه كه زۆر دەمێكه ووتویانە: (موسولمانان جیاواز بكەن و سودیان لى وەركرن) , لەكاتیكدا لە وولاتى خۆیاندا یاسا سەروەره و سزاى سەرەك وەزیران دەدەن بەهۆى ناردنى سوپاسنامه بۆ دوو ئەندازیارى پروزەیەكى ئیسرائیلى چونكه گوایه سوكه شەریك بوون. سەلماندمان كه حكومەت لەناو حكومەتدا هەیه؟؟
 ئەندازیار راستى فهمی اسكندر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە