کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتیی و پەشێویەكانی بادینان

Sunday, 11/12/2011, 12:00


گروپی ئەندازیاران لەسەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی:
جارێكی تر گرژی و ئاڵۆزی لەدەڤەری زاخۆ و ناوچەكانی تری ژێر دەسەڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەریهەڵدایەوە لەرۆژێكی پیرۆزی وەك هەینی. ئەمەش ئەوەندەی تر خەڵكی كوردستانی تووشی نارەحەتی کرد لەوەی كە جارێكی تر جێگەی گومانە کە كوردستانێكی ئارام و سەقامگیرو یاسا جێ بەجێ كردن بێتە ئارایەوە لەسەر دەست و دەسەڵاتی پارتیی و بنەمالەی بارزانی لەم ناوچەیە. هێشتا خەڵكی كوردستان برینەكانی 17ی شوباتیان ساڕێژ نەبووە و تاوانبارو تۆمەتبار بەهیچ سزاو سزایەكی یاسای و دادوەرانە نەگەیشتوون لەدادگایەكی یەكساندا. كەچی جارێكتر لەسەر دەستی پلان گێڕان بۆ ئەوەی مەرامە كانی خۆیان جێ بەجێ بكەن. لەرۆژی هەینی لەسەر وتەی چەند مەلایەك كەوتنە سوتاندن و وێران كردنی شوێنە گەشتیارەكان و مەساجەكانی ئەو ناوچەو سوتاندنی بارەگاكانی یەكگرتوو. ئەمەش لەگەڵ هیچ جۆرە لۆژیك و ژیرێكدا ناگونجێ لەماوەی 30 دەقیقە خەڵكی ببێتە توندرەوترین مرۆڤ و پەلاماری ئەو شوێنانە بدات. بەڵام دواتر ئاراستەی ئەو خۆپیشاندانە بگۆڕێت بۆ هێرشكردن و پەلاماردانی بارەگای یەكگرتوو. 
خەڵكی كوردستان زۆر لەوە هۆشیاتر و بەئاگاتر و واقیعی بینین ترن كە جارێكی تر لەسەر پلان داڕێژەرەكانی ئێوە بكەونە هەڵەو بڕاوەو قەناعەت بەو قسەو قسەڵۆكانەتان بێنن و بگەڕێنەوە ناو ماڵۆچكەی پارتی. چونكە تازە سلێمانی و دەوربەری لەئێوە پاك بۆتەوە ئێستا ناوچەی بادینانیش بەرەو پاك بوونەوە دەچێت و هەولێریش لەشۆردنێكی باشدایە. بارزانی تۆ دەبێ وەك حوسنی موبارەك لەقەفەزی تاواندا بیت یان وەك بن عەلی لەسعودیە تۆبەت پێ بكەن و بگەڕێتەوەو شایەتومان بێنی. یان وەكو قەزافی بەدەستی چەند گەنجێكی نوێ ئەم وڵاتە پتت لەمل بكەن. دوارۆژی تۆ هیچ لەمانە كەمتر نیە. چونكە ئێستا باش دەزانی كە لەمرۆوە بەرەو كەناری ماڵئاوایی دەڕۆیت. لەبەرئەوەی تۆ حزبێكی دیكتاتۆری و دەسەڵات خوێنڕژی بۆ گەلی كورد ئەگەر وانیە ئایا بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان لەپێشترە یان سوتاندنی بارەگاو شوێنی مەساج لەژێر دەسەڵاتی تۆدا. تۆ بارزانی خۆت لەهەموو سیاستمەدارێكی ئەم كوردستانە بەسیاسەتتر و ئەعەقڵتریش خۆت لەقەڵەم دەدەیت. ئەی نەتدەزانی كە كوردستان لەژێر پلانی دۆژمناندایە و رۆژهەڵاتی ناوەراست هەموی بەرەو گۆڕانكاریەكی كوتوپڕ دەڕوات. تۆش و حزبەكەت جگە لە خوێنڕشتن و یەكتر قبووڵ نەكردن ئێوە دەبێ چیتان بۆ ئەم گەلە هێنابێ بەدرێژای ساڵانی رابردوو. ئێوە بەدرێژای مێژوو ئەم كوردستانەو حزبەكەتان عەقڵتان وەرنەگرتبێ لەو هەمو تاڵی و كوشتن بڕینە. تازە ئێستاش وەری ناگرن. ئێوە تەنها خەونی گومرگی برایم خەلیل و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە نەبێ بۆخۆتان ئیتر ئازادیتان و سەربەستی گەلتان بۆچییە.
ئێمەش وەكو گروپی ئەندازیارانی سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو كارانە دەكەین كەلەناوچەی بادینان روویداو و هەمو دەنگێكی ئازادی كپ كردووە بەزەبری هێزو دەسەڵاتی دیكتاتۆری خۆی.بەڵام لەوە دڵنیا بنەوە كە جارێكیتر شەقام زۆر لە17ی شوبات و هەینی بادینان ، زیاتر شەپۆلی نارەزی دەبینن و دەنگی ئازادیی زیاتر بەرزدەبێتەوە و دێتە گۆ. چاوەرانی ئەو زەنگە بن تا بەهاری زستان دەست پێبكات لەكوردستان دژی حوكمی دیكتاتۆری و تاكڕەوی لەكوردستان.
گروپی ئەندازیاران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە