گەندەلى لە وەزارەتى گەیاندن
Sunday, 13/09/2009, 12:00
من نامەیەكم پێیە ئارەستەى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانئارەستەى سەرۆكایەتى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئومێدەوارم نامەكەم بخوێنرێتەوە ...........
جەنابى بەرێز بەرپرسانى حكومەتى كوردستان باسى من لە گەندەلیەكانى وەزارەتىگەیاندنە لە بەر ئەوەى تاكوو ئەم روۆ كەس نەبوە لە ناوەرۆكى ئەم وەزارەتە بكۆلێتەوە چوونكە وەزارەتێكى لا .. چەپە واتە تاكوو ئەم رۆۆ كەس لە بەرپرسە بەرێزەكان نەى پرسى مشروعى (داتا اكسس) واتە (الحكومە الالكترونیە) بۆ فەشلى هێنا وە بە ملیۆنهها دۆلارى لێ سەرف كرا و ئیفاداتى عائیلى لەسر كرا بۆ دەرەوەى وڵات لۆ لۆلۆ كەس نەبوو لەم پرۆژە فاشیلە بكۆلێتەوە .... ؟
دەبێ كێ بەرپرسیار بێت جەنابى وەزیر (حیدر فیلى یان یان خۆشەوى عبدالكریم) ئەمە وڵامەكەى با بۆ بەرپرسیارانى دەسەڵات بێت .
باشە بۆ وەزارەتى گەیاندن تاكە وەزارەتە كە تاقانەیە لە سەرف نەكردنى دەرمالەى ترسناكى بۆ ئەندازیاران و تەكنیكارەكانى ئەمەیان خۆم وڵامى دەدەمەوە لە بەر ئەوەى ئەگەر ئەم دەرمالەیە سەرف بكرێت ئەوە یەك فەرمانبەر نامینێت لە كۆمپانیاى (ئاڵاى نەورۆز تیلیكۆم) بە تێكرا دەگەرێنەوە بۆ ناو وەزارەتى گەیاندن ؟؟ .. وابزانم بەرێوەبەرى گشتى دیوان ... خۆى دەزانێ كێ بەرپرسە لە سەرف نەكردنى ئەو دەرمالەیە ....
من داوا كارم لە بەرپرسانى حكومى و حیزبى كە هەولبدەن(لیژنەى نەزاهە) پێك بهێنرێت بۆ بەدوادا چوونى كارەكانى بەرێوەبەرى گشتى دیوان
لەگەڵ رێزم بۆتان خوشكتان /ئەندازیار
ئەندازیارێک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست