کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌ترسی ژێرئاو که‌وتنی که‌شتی ئه‌ندازیاران

Saturday, 08/09/2012, 12:00


وابزانم هه‌موومان هاوڕاین له‌وه‌ی که‌ ئه‌ندازیاران توێژێکی زۆر ماندوون له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵاتێکی وێرانه‌، خاوه‌ن بیرێکی تیژن بۆخزمه‌تکردنی نیشتیمانێک که‌ له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ خاکه‌که‌ی گۆڕه‌پانی یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی جه‌نگی ئه‌م و ئه‌و بووه‌ ، بێ وچان له‌هه‌وڵی بنیادنانی کوردستانێکی ئاوه‌دان دابوون. ئه‌مانه‌ به‌شێکی که‌من له‌سیفه‌ته‌کانی ئه‌ندازیارانی کوردستان.
باشه‌ گه‌ر ئه‌ندازیاران هه‌ڵگری ئه‌و سیفه‌ته‌ به‌رزانه‌ن بۆ نه‌پرسین کوا مافه‌کانیان؟ ، به‌رده‌وام ئه‌ندازیاران ده‌کرێن به‌پاڵه‌وانی ئاوه‌دانی به‌ده‌می به‌رپرسه‌کانه‌وه‌ ، گه‌ر هه‌ست به‌ قوربانیدانیان ده‌کرێت ئه‌ی کوا پاداشتیان؟ له‌ساڵی 2008 به‌یاسایه‌ک په‌رله‌مان مافه‌کانی ئه‌ندازیارانی دیاریکرد ، ئه‌ی بۆ ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ ناکرێت؟ کوا رێکخراوێکی پیشه‌یی ئه‌و چینه‌ ماندووه‌؟ بۆ له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا ئه‌ندازیاران خاوه‌نی رێکخراوێکی پیشه‌یی نین داکۆکی بکات له‌ مافه‌کانیان؟ هاورێ ئه‌ندازیاره‌کانم کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ بدرێته‌وه‌، ئێوه‌نازانن ئه‌وه‌ی وا له‌ رێکخراوێکی پیشه‌یی ده‌کات ببێته‌ رێکخراوێکی حزبی بێده‌نگی ئه‌و تویژه‌یه‌؟ بێگومان رێکخراوی حزبیش له‌بری ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری مافی توێژه‌که‌ بێت پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌که‌ی ده‌کات ، ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه‌ بێده‌نگی ئێمه‌ی ئه‌ندازیاره‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌‌ له‌بری ئه‌وه‌ی خاوه‌نی یه‌ک رێکخراوی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ و چاونه‌ترس بین خاوه‌نی دوو ڕێکخراوبێگیانی حزبین که‌ ته‌نها بوون به‌ هۆکارێک بۆ بێده‌نگبوونی ئێمه‌ و داوانه‌کردنی مافه‌کانمان ئه‌وانیش سه‌ندیکا و یه‌کێتی ئه‌ندازیارانن. ئه‌ندازیاران ئێمه‌ هه‌موومان سه‌رنشینی که‌شتیه‌کین که‌ به‌ ماندوو بوون و قوربانیدان و خوێن و ئاره‌قرشتن دروستکراوه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا که‌شتیوانی ئه‌و که‌شتیه‌یه‌ دوو ڕێکخراوی تا سه‌رئیسقان مردوو و حزبین، باشه‌ من ده‌پرسم گه‌ر که‌شتیوانێک هه‌ر بخه‌وێت و به‌ درێژایی چه‌ندین ساڵ بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رنشینه‌کانی نه‌کاته‌وه‌ ئه‌بێت سه‌رئه‌نجامی سه‌رنشینه‌کانی چی بێت؟ ئه‌زانن ئه‌ندازیارانی به‌رێز خه‌ڵکی کوردستان چاویان له‌سه‌رمانه‌ و چاوه‌ڕوانی بێده‌نگیمان لێ ناکه‌ن چونکه‌ ئه‌ندازیار له‌ هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا سیفه‌تی قائیدی هه‌یه‌ ، ئه‌ی که‌ قائید نه‌گه‌یشت به‌ مافه‌کانی ده‌بێت حاڵی خه‌لکی تر چۆن بێت؟ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی دروستکردووه‌ جارێکی تر ده‌ڵێم بیده‌نگی ئێمه‌یه‌، باشه‌ ئێمه‌ له‌دوای چه‌ندین ساڵ خه‌وتنی ئه‌و دوو ڕێکخراوه‌ هاتین به‌ڵێننامه‌یه‌کمان ئیمزا کرد که‌ پابه‌ند ده‌بین به‌ بڕیاره‌کانی ئه‌وان له‌و مانگرتنه‌ی کۆتاییدا ، ئه‌ی ئه‌وان چیان کرد؟ ئه‌وان جارێکی تر ئیراده‌ی به‌هێزی ئێمه‌یان به‌ لاوازی نیشانی ده‌سه‌ڵات و ڕای گشتیدا و مانگرتنه‌که‌یان ساردکرده‌وه‌ و گه‌یاندیانه‌ حاڵه‌تی هه‌ڵپه‌ساردن، خۆ دیاریشه‌ له‌ژێر کاریگه‌ری حزب و ده‌سه‌ڵات بوو، دوای چه‌ندان کۆبوونه‌وه‌ی بێسوود بڕیاروایه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 10/9/2012 بۆ دواجار کۆببنه‌وه‌، وا دووشه‌ممه‌ش دێت بزانین چی ئه‌که‌ن.
من پێشنیار ده‌که‌م بۆ هه‌موو هاورێ ئه‌ندازیاره‌کانم له‌ سه‌رتاسه‌ری کوردستان با ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بکه‌ینه‌ رۆژی حسابی ئه‌و دوو رێکخراوه‌ حزبیه‌، گه‌ر نه‌یانتوانی داواکانمان بچه‌سپێنن ، هه‌موومان به‌یه‌که‌وه‌ شه‌رعییه‌ت له‌م دوو ڕێکخراوه‌ وه‌ربگرینه‌وه‌ و بڕیاری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌یان بده‌ین و ئیمزا کۆبکه‌ینه‌وه‌ بۆ گۆرینیان به‌ رێکخراوێکی پیشه‌یی که‌ داکۆکیکه‌ری مافه‌کانمان بێت ، چونکه‌ هه‌موومان دڵنیاین که‌ سه‌رنشینانی که‌شتیه‌کی تۆکمه‌ی درووستبوو به‌ ئاره‌ق و خوێن پێویستی به‌
ئه‌ندازیار: به‌شدار عبدالرحمن محمود

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە