ملازم موحسینەكەی كۆلێژی ئەندازیاری بناسن
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
لە كۆلیژی ئەندازیاری بەشی شارستانی زانكۆی سەلاحەددین مامۆستایەكی جەلاد هەیە . ئەو مامۆستایە ناوی (د. صلاحددین عبدالرحمن)ە . هەموو ساڵێك لە هەر قۆناغێك دەرس بڵێتەوە یان خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت لەو قۆناغە یان قوتابیان نارەزایی دەردەبڕن , چونكە ئەو دكتۆرە نە دەزانێ رێزی قوتابی چیە نە دەشزانێ مانای دەرس گوتنەوە چیە , لە ساڵی 2004-2005 دەرسی(Reinforced concrete) بە قۆناغی سێ ی شارستانی دەگوتەوە , بۆ ماوەی سێ مانگ قوتابیانی قۆناغی سێ ى شارستانی مانیان گرت و نەچوونە محازەرەكانی ئەو مامۆستایە , داوای گۆڕینیان دەكرد , چونكە كەس هیچی لێ تێنەدەگەیشت , كەچی ڕاگرایەتی كۆلیژ هەر لە شوێنی خۆی هێشتیەوەو لای نەدا , ئەویش لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی كەوتە گیانی قوتابیان و زۆرینەی قوتابیانی لەو دەرسە دەرنەچواند, ساڵی دواتر 2005-2006 چوو بۆ قۆناغی دووەم دەرسی ((strength of Material ی وەرگرت لەم قۆناغەش بە هەمان شێوە دەرسەكەی زۆر بە خراپی دەگوتەوە لەو قۆناغەش لە كۆی 130 قوتابی 97 قوتابی عبووریان هەبوو جگە لە خوێندكارە دەرنەچووەكان . ئەو مامۆستایە هەر بەمانە نەوەستا ,ئەمساڵیش خۆی خزاندە قۆناغی چوارەم و دەرسى (steel Design)ی وەرگرت , ئەم دەرسە زۆر دەرسێكی وردەو ماتماتیكیە , لە هەموو وڵاتانی جیهان گرینگیەكی زۆری پێ دەدرێت و زۆریش گرانە بۆیە لە هەموو جیهان لە كاتی تاقیكردنەوەكان قوتابی بۆی هەیە جگە لە كتێب دەفتەرو مەلزەمەو چی هەیە بیباتە ژوورەوە واتەئەو دەرسە open book) ,كەچی ئەو مامۆستایە 5 خولەك پێش تاقی كردنەوە بە قوتابیان دەڵی هیچ مەهێننە ژوورەوە , سەرەڕای ئەمەش لە محازەرەكانی تەنها كتێب دەخوێنێتەوە هیچ نانوسێتەوەو هیچ پرسارێكیش بۆ قوتابیان شیكارناكات , هەر بۆیەش لە كۆی 139 قوتابی 105 قوتابی قۆناغی چوارەم كەوتوونەتە خولی دووەم . كەس نازانێت وەزارەتی خوێندنی كورتە باڵاو راگرایەتی كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەلاحەددین چارەی بۆ ئەم هەموو قوربانیەی دەستی ئەو مامۆستایە چی یە . كە وەك ملازم موحسینەكەی سلێَمانی ئاوات وئامانجی قوتابیان خەڵك لە گۆر دەنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست