وه‌ڵامێك بۆ فه‌رمانبه‌ر بڕیار و گهندهڵستانهكانی (986) له شاره‌وانی سلێمانی
Sunday, 18/07/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رێك كه‌وتۆته دارا ڕۆ ڕۆ و هاتو هه‌وار له‌سه‌ر ئه‌م ناشه‌ریف و نانهجهیبهی به‌رپرسی (986). ڕاسته وتویانه (ڕێوی كێ شایه‌ته كلكم) وا ئێستا كلكی كه‌وتۆته هاتو هاوار و شه‌ریفه ڕۆ ڕۆ و په‌خشان هه‌ڵدان به دزێكی وه‌ك نا دارا ڕیشوه‌ت وه‌رگرو خهیانتهكار له‌میلله‌ت و ده‌زگاكه‌ی. ئاخۆ له‌خۆتت نه‌پرسی بزانی شاری سلێمانی چی جێ په‌نجه‌یه‌كی ئه‌م كه‌ڵه دزه‌ی پێوه‌یه تا جوان كرابێ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م پیاوچاكهی تۆ كه لای خه‌ڵك كردوته به ئه‌ولیا؟؟ باشه له كۆی نزیكه‌ی (9) هه‌زار ئه‌ندازیاری ئه‌م شاره‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له سلێمانی ته‌نها نا دارا كار‌و پرۆژه‌ی چاكی كردوه. خۆزگه ئه‌و كهوچهكهت هه‌ڵنه‌گرتایه باشتر بو. به‌ڵام دیاره زۆر تامه‌زرۆی بۆی بۆیه كه‌وتیته هه‌ڵگرتنی و تا به‌رگری له‌خۆت و سه‌ركرده‌ی چه‌ته‌كانی لێ بكه‌ی. كۆمپانیای هه‌ژیر باس له دزی و ڕاو ڕوتی ساڵانی ڕابردوی ئه‌م به‌ناو ئه‌ندازیاره كراوه كه‌چی كردوه له خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌داری ئه‌م شاره‌و چۆن ئه‌م شاره‌ی به هه‌ڵدێرو نهشێویدا بردوه، ئه‌وه نیه به ئیعترافی دكتۆر به‌هه‌رم سلێمانی هیچی بۆ نه‌كراوه‌و زۆر له دواوه‌یه. هه‌ر بۆیه جارێكی تر هه‌رچی جزهره وه‌ستی شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود هه‌یه سه‌رله‌نوێ دروست ده‌كرێته‌وه. ئیتر نازانم ماستاو چی و گه‌نده‌ڵ چی و كاسهلێسێكی وه‌ك تۆ و دزێكی موحهترهمی وه‌ك جه‌نابت چۆن له ڕوتان هات ببنه مه‌سینه هه‌ڵگرو چڵكاو خۆرێكی وه‌ك ئه‌ندازیار دارا ڕه‌شید. یان دیاره (جه‌نابیشت له‌خۆت به‌شكی) زۆر به‌داخه‌وه هه‌زار شكر شكێنی وه‌ك تۆشی هه‌بێ فریای ناكه‌وێ . ده‌بێ منیش وه‌ك ئه‌ندازیارێك له‌مه‌دوا پاشڵی ئه‌م دزه هه‌ڵبده‌مه‌وه له‌سه‌ر ئاكاره به‌دڕه‌وشته‌كانی بێمه قسه...
نهم بیستوه هیچ نه‌وه‌ی شه‌هیدێك بۆ ماوه‌ی (11) ساڵ زیاتر خۆی بخزێنێته پۆستێكه‌وه و سه‌ری خۆی كز بكا له‌و شوێنه‌دا. ئاخۆ هه‌مو مهسولهكانی شاره‌وانی دز و پیا و خراپ و شه‌رواڵ پیس و فه‌ساد بن، ته‌نها جه‌نابی نا كاك دارا پیاوی ئه‌ولیای سه‌رده‌م بو له‌ناو هه‌مو شاره‌وانی. بۆیه (منیش وه‌ك ئه‌ندازیارێك ئه‌و سڕانه‌ی ده‌خه‌مه‌ڕو) دیاره ئه‌م داڵه كهرخۆرهیه ناوی شه‌هیدیشی ناشیرین كردوه و به‌كاری ده‌هێنێ بۆ پۆست و گه‌نده‌ڵ خۆری خۆی.بۆیه به‌یانیان ته‌وافی كورسهیهكهی پێ ده‌كا كه‌ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ری ، ئێمه‌ش چیتر وه‌كو كه‌سوكاری شه‌هیدان چی تر به‌هیچ جۆرێك قه‌بوڵی ناكه‌ین له‌دز و درۆزن و ڕیشوه‌ت خۆرێكی وه‌ك ئه‌م به‌ناو ئه‌ندازیاره به‌ناوی نه‌وه‌ی شه‌هیده‌وه كاری ناشیرین و قێزه‌ون بكا و سمێڵی خۆی بابدا.
خه‌ڵكی شاری سلێمانی و نه‌وه‌ی شه‌هیدان و خوێندكاره دانه‌مه‌زراوه‌كان و ئه‌ندازیاران و هه‌ژارانی شار و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان...هه‌تاد. یه‌كێ نوێژنهكهرو مه‌شروب خۆر و دز و گه‌نده‌ڵ و پاره خۆر بێ و فرتوفێڵی ته‌نده‌ری هه‌بێ ده‌بێ به‌قسه‌ی شهكرشكێنێكی وه‌ك بڕیار نوێژ له‌سه‌ر ده‌ستی پاكێتی بكرێ!
ئێستاش نا بڕیار ئێمه وه‌ك ئه‌ندازیاران نه‌زان و نه‌فام بوین تاكو ئێستا نه‌مان زانیوه دارا ئه‌م دارایهیه. ده‌بێ نه‌ك هه‌زار جار. به‌ڵكو ملیارێك جار سوپاسی ئه‌م سایته بكه‌ین و سوپاسی كۆمپانیای هه‌ژیر بكه‌ین كه داراو هاوشێوه‌كانی دارامانی پیشانداین. نهمونهشمان زۆر بۆ ڕاستی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م سایته به‌ڕێزه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه له‌وانه به‌ختیار عه‌لی قادر بو كه له ڕێی ئه‌م سایته‌وه گه‌نده‌ڵی و پاشهڵهكانی خرایه ڕو. هه‌مو شی ڕاست ده‌رچو ئه‌وه‌تا له شاره‌وانی تڕ‌ۆ كراوه و ماڵئاوای كردوه. دارا ڕه‌شیدیش هیچ خه‌مت نه‌بێ خۆری ئاوابونت به‌ره‌و ته‌واو بون ده‌ڕوا خۆشت باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانی (بۆیه نه‌ت توانی وه‌ڵامی كۆمپانیای هه‌ژیر بده‌یته‌وه). هانات بۆ خه‌ڵكانی تری وه‌ك خۆت بردوه. دیاره زه‌رده‌شت و بڕیاریش هه‌مان شه‌ریكه دزی جه‌نابتن و وه‌ك تۆ ئه‌وانیش ئاوی رونیان نه‌ماوه له‌مێژوی كاری خۆیاندا.
هه‌ر سه‌ركه‌وت و سه‌رفراز بێ جه‌رده‌و جه‌رده‌كانی (986) له‌شاره‌وانی سلێمانی
له ئه‌ندازیار ێكی شاره‌وانی سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست