پەیامی ئەندازیاران بۆ چاكسازی شارەوانی سلێمانی دەهەژێنێ - بەشی سێهەم و كۆتای
Tuesday, 29/03/2011, 12:00
لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی سپی بۆ ڕاماڵینی گەندەڵی و چاكسازی لەسەرجەم سیستم و حكومەت و دام و دەزگاكانی كوردستان و بەتایبەتی شاری سلێمانی. كە گەندەڵی و دزی و فزی ئەم شارەی داپۆشیوە. هەروەك پرژی لەحیم هەمو دەزگایەكی ئەم شارە پرشیكی بەركەوتوە و بێ بەش نەبوە لە پۆخڵاوات و كۆمپانیای چەوری ئەم بەرپرس و ئەو مەسول و ئەم بەڕێوبەر و...هەتاد هەمو بونەتە كۆمپانیایەكی مشەخۆر بەسەر ئەم شارەوە و شەوانەش لە نادیەكان و لە ژوورە داخراوەكاندا تاو توێ تەندەرەكان دەكەن.
ئێستاش كەكاتی ئەوە هاتوە و هەمو پاشەڵ پیسەكان بدرێنە دادگا و بەسزای یاسای خۆیان بگەنەو دور بخرێنەوە لەهەمو پۆستێكی دام و دەزگاكان. لێرەدا ئێمە وەكو گروپێكی ئەندازیارانی ناو شارەوانی سلێمانی كە دەزگایەكی گرنگی شاری سلێمانی یەو هەرچی پرۆژە و كاری هاوڵاتیانی ئەم شارەیە ڕو لەم دەزگایە دەكەن. چەند جارێك لەڕێگەی ئەم سایتە بەڕێزەوە كەتاكە مینەبەری ڕاستی و ڕونی هەمو ڕاستیەكانە. چەندین پەیام مان ئاراستەی مافیاكانی ناو شارەوانی سلێمانی كرد. بەمەبەستی چاكسازی كردن لەكاری ئەم دەزگایە و پاوان نەكردنی تەندەر بۆ مافیاكان و یاری نەكردن بەموڵك و ماڵی خەڵكی و حكومەتەوە لەڵایەن مافیاكانی شارەوانی سلێمانیەوە. بەڵام دیارە هیچ سودێكی نەبو ئیتر لەگەڵ دەست پێكردنی شۆڕشی گەنجان و خۆپیشاندان و شۆڕشی سپی 17 شوبات. ئێمەش وەك ئەندازیارانی ناو شارەوانی چوینە ڕێزی خۆپیشاندەرانەوە و بوینە یەك هەڵوێستی خۆپیشاندەران بۆ ڕزگار كردنی شارەكەمان لەدەستی مافیا ڕەشەكانی ئەم شارە. تا جارێكی تر 31 ئاب و 66 جاشەكان و ئەمنە زەردەكە و تاوانبارانی 17 شوبات نەبنەوە مشەخۆری ئەم شارە.
بۆیە لەم پەیامە ماندا داوا لە سەرۆكی شارەوانی دەكەین كە بەپەلە دەست بكات بەچاكسازی لەشارەوانی سلێمانی یان دەست لەكاركێشانەوەی خۆ ڕابگەیەنێ. ئەمەش ئەو هەنگاوە چاكسازیانەیە كە پێویستە لەشارەوانی سلێَمانی بكرێ و بەپەلە چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو ڵافاوی گەندەڵیە بكرێ:
*دەبێ ئەو بەرپرسانەی كە لەشارەوانی گەندەڵ و دز و خیانەت كار بون و ئێستا هەڵ هاتون دەبێ دۆسیەكانیان ڕەوانەی دادگا بكرێ و لێكۆڵینەوە توندیان لەگەڵ بكرێ لەوانەش (ئەندازیار بەختیار عەلی قادر، ئەندازیار سەروەتی ئاو، ئەندازیار كامەران).
*دەبێ ئەو ئەندام ئەنجومەنانەی كە لەناو شارەوانی زیاتر لە دوو پارچە زەویان وەرگرتوە دەبێ دۆسیەكانیان ڕەوانەی دادگا بكرێ و دادگایەكی عادیلانە بكرێ و ئەو مافەش بۆ خەڵكی بگەڕێتەوە.
*دەبێ سەرجەم ئەو بەرپرسانەی ناو شارەوانی كە كەلوپەلی دائیرە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاردەهێنن لەدوای كۆتای هاتنی دەوامی یاسای دەبێ بەتوندی سزا بدرێن و لێ پێچینەوەی یاسایان لەگەڵ بكرێ.
*دەبێ پەروینی بەرپرسی ژمێریاری بدرێتە دادگا لەبەرامبەر شاردنەوەی ئەو هەموو وەسڵە تەزیویرانە كە چەند ساڵە ژێر بەژێر لەناویان دەباو چاو پۆشی لەچەندین بەرپرسی ناو شارەوانی دەكا. ئایا ئەمە لەبەرچی نا پەروین ئەمە دەكەی؟؟؟ ئایا بەمە خزمەتی شار دەكەی؟ یان خزمەتی دز و خەیانەت كاران دەكەی؟
*دەبێ لیژنەیەكی وردی بێ لایەن دابنرێ تا بەوردی لێكۆڵینەوە لەبەشی زەوی زاری شارەوانی بكا. كە چەند ساڵە خەرمانی مۆڵكراوی گەندەڵی و فزی و دزی زەوی لەو بەشەدا كەڵەكە بووە. تا ڕاستی ئەو پاشڵە پیسانە دەركەوێ كەچەندین جار سود مەند بون لەزەوی وەرگرتن لەناو شارەوانی. كە بەقایمە ناومان لایە كە كێ چەندین جار سود مەند بوە.
*دەبێ چاكسازیەكی توند بكرێ لەبەشی یاسای شارەوانی كە چەند ساڵە فوئادی یاسا بۆتە ماشینەوەی دەعوا دۆڕاوەكانی ناو شارەوانی. ئایا ئەمە لەبەرچی؟؟؟ یان بۆچی بەشی یاسا هیچ ئیجرائاتێك بەرامبەر بەو هەمو دزی و فزیەی بەرپرسەكانی ناو شارەوانی ناكا؟؟؟ دەبێ فوئادی یاسا دوربخرێتەو بۆ زێدی كەركوكی خۆی.
*دەبێ سەرۆكی شارەوانی سلێمانی داوای لیژنەیەكی دارای بكا بێتە ناو شارەوانی سلێمانی و لێكۆڵینەوەی ورد بكا. لەسەرجەم بەشەكانی حسابات كە چەندین كاری پێچەوانەی تیا ئەنجام دەدرێ و پێچەوانەی یاسا كانی دارایی چەندین كاری سەربەخۆ كراوە.
*دەبێ شارەوانی چاكسازی توند بكا لەو هەمو بەرپرسانەی ناو شارەوانی. كە سەیارەی تایبەتیان بۆ بەكرێ گیراوە. رۆژانەی فول و پاداشتی فولی (4-5) وەرقەیان بۆ دەكرێ. ئەم گەندەڵی و نایەكسانی و پۆخڵاواتیە كۆتایی پێ بهێنرێ.
*دەبێ شارەوانی چاكسازی بەپەلە بكا لەو كەڵەكە بوەی ناو شارەوانی لەسەرجەم بەشەكانی لەسەرەوە تاخوارەوە. دەگینا لە هەڵەبجە خراپتر ڕودەدا لەدژی شارەوانی.
*چاكسازی بكرێ لەو بەرپرسانەی كەلە بچوك تا گەورە بەهەمو بەشەكانی شارەوانیەوە كە لە(3-9)ساڵ لەسەر كورسین و پۆستەكانیان بەجێ ناهێڵێن هەروەك مریشك هەمو ساڵێ كڕ دەكەونەوە لەسەری و كاسە لێسی خۆیان دەكەن. ناوی هەمو ئەو بەرپرسانەمان لایە لە بچوكترین بەشەوە تا گەورەترین بەش.
*پێویستە لیژنەی قەرەبوكردنەوەی زەوی هەر شارەوانیەك هی خۆی بۆ دابنرێ. نەك ئێستا بە (3) شارەوانی یەك لیژنەیە هەیە. دیارە ئەمەش بۆ ئەوەیە كە گەندەڵی و لێ سینەوەی بەرپرسەكانی ناو شارەوانی بۆ خۆیان بێ.
لەكۆتایدا دەڵێن: ئێمە وەك ئەم گروپە زیاتر لە 40 خاڵمان لەسەر گەندەڵی و ڕۆتین و پۆخڵاواتی (شارەوانی سلێمانی و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باخچەكان و خەدەمات و پرۆژەكان و ماستەرپلان و قیر و بەداواچوون و ....هەتاد) خستۆتە ڕو، بەهیوای ئەوەی چاكسازی و پاكسازی نوێی تیا بكرێ. چیتر (بەرپرس و ئەندازیار و ڕوپێو و ژمێریار و فەرمانبەرو..هەتاد) لەدزی و پۆخڵاوات تیا پاك بكرێتەوە. ئەو ڕیخن و بۆگەنەی كە مێشكی هەمومانی پڕ كردوە ڕاماڵرێ و لەڕیشە دەربهێنرێ. دەگینا باشتر وایە یا سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئیستقال بدەیت و بچیتەوە ماڵەوە یان ئەوەتا لەڕێ ئەم سایتەوە بۆ تان شەن و كەو دەكەین.
گروپێك لەسەرجەم ئەندازیارانی بەشەكانی شارەوانی سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست