كوا ئەو 120 مەتر دوجایەی كە بە 50000 دۆلار دەدرێتە لاوان وهاولاتیان كاك هێرش موحەرەم؟
Friday, 22/01/2010, 12:00
هێرش موحەرەم لە وەبەرهێنان لەبەرنامەی (رای جیاواز) لەزاگرۆس تی فی دەفەرموێت و زۆر بە منەتەوە دەلێ ئەم خانووانەی بە قەرزی نیشتەجێ بوون دەفرۆشرێت نابێت رووبەری بیناكەی لە 120 مەتر دوجا كەمتر بێت وە ئەگەر زیاتریش بێت ئێمە لاریمان نیە ئینجا بە 50,000 دۆلار بە قیست دەیدەینە ئەو هاولاتیە بەرێزانە. منیش بەجەنابیان دەڵێم ئای بەداخەوە كە وانیە !هیچ لەوخانووانەی كە دەكرێت رووبەری بیناكەی ناگاتە 120 مەتر دوجا , و حساباتت قەت بۆ نەكردووە .و دەفەرموو بە ووردی لێكدانەوەی بڕی تێچوی هەر خانوویەكت بۆ روون بكەمەوە بەلكو سوودی بۆ جەنابتان و بۆ ئەو ستافە بەرێزە هەبێت كە مۆلەت دەداتە وەبەرهێنەربەبێ هیچ پێداچونەوەیەك وادەزانی ئەم خانووانە بۆ بێگانە دەكرێت و نەك بۆ لاوی هەژار كە مانگی 200,000دینارموچەكەیەتی وە ئەگەر خاوەن پێداویستی تایبەت بێت دوای مووچە زیاد كردنیان 50,000 دینار وەردەگرێت دوای مانگێك دەردەسەری كە ئەم مووچەیەی زۆر كەمترە لە وەێلی بەنزینی یەك مانگی هەرسەیارەیەكی دائرە كەتان.
1- كام لەم خانووانەی لەم شارانەی كە دەكرێت كە رووبەری زەویەكەی لە 200 مەتر دوجایەو بەدەگمەن 250 مەتر دوجایە رووبەری بینای تێدا 120 مەتر دوجایە؟؟؟؟؟؟. ئەمە چۆن حیسابی دەكەن دەكرێت فێرمان بكەن ؟؟؟؟؟. لە ج یاسایەك روویەری پەرژینی بینا و گەراجی(حەوش)ی بینا بەهەمان نرخی مەتر دوجای ناو ژوورەكان لێكدەدرێتەوە ؟؟؟(بە ربەی تەق تەق)
باشە با وابێت قیرسیا با بە 120 مەتر دوجا بخەملێنرێت, ئەی بۆ بە 50,000 دۆلارە ؟؟ خەنجەر لە كایە دەزانن خەلكی قوربەسەر لەبەر سەرقالی خۆی و خۆش باوەری و متمانەی بە حكومەتەكەی دانانیشی حیسابی بكاتەوە گوایە ئێوە لێكدانەوی بۆ دەكەن!!!! ئەی دائیرەكەی بەرێزتان كار بۆ نیشتەجێ بوون ی هەژاران دەكات یان بۆ دەولەمەند كردنی كۆمپانیا و وەبەرهێنەر لەسەر حیسابی هەژاران؟؟؟ سەرەرای ئەوەش منەتمان بەسەر دادەكەیت . بەرێز پێویست بە منەت لەسەر كردن ناكات وهیچ مەمنونیشت نین ئەمە ئەركی سەرشانتە بەجێ ی دەگەیەنی و پیشەی دائرەكەتە كە خزمەتی هەژاران بكەیت و دائرەكەتان بەرهەمی هەبێت بە قازانجی هەژار نەك بەپێچەوانەوە , وە دەپرسم ئایا چ بەرهەمێكتان هەیە؟ من هەندێك ژمارەتان پێ ئەلێم كە زۆر بە دڵنیاییەوە تەواوە وە ئەگەر پێویستتان بە زیاتر روونكردنەوە بو من ئامادەم برگە برگە لە بەشی دووەمی نوسینەكەم بۆتانی شیبكەمەوە كە هەر برگەی چەندی تێدەچێت و چەندی قازانجە بۆ هەر خانویەك.ئەگەرچی لەخالی دووەمم لەخوارەوەش باسی دەكەم بەلام ئامادەم زیاتریش ووردی بكەمەوە.
2- هەرخانووەی بە 50,000 دۆلار دەدرێتە ئەو لاوە و هاولاتیە ی كە زۆربەیان تازە تەخەروجی كردووە و فەرمانبەری نوێیە موچەكەی لە 200,000 دینارە وە ئەگەر لاوێكی پێداویستی تایبەت بێت 50,000 دینار وەردەگرێت مانگانە , دەبێت مانگی 354,000 دینار بدات بە كۆمپانیا بۆ قیست بۆماوەی چوار سال !!!!ئەمە جگە لەپێشەكیە زۆرەكە.وابزانمهەمومان دەزانین ئەگەر خۆمانی لێ سەهو نەكەین بۆ هەرخانووەی بۆ هەر مەتر دوجایەك بری(240 تا 280 دۆلاری) تێدەچێت بەم مواێفاتانەی كە ئەنجام دەدرێت كەواتە:
240$ x 120m2=28,800 $/ house)
بەبێ (بنیە التحتیە) وە بۆ ئەمیش كە (كارەباو ئاو و ئاوەرۆ و رێگا) دەگرێتەوە ئەگەر كۆمپانیاكە بیكات بۆ هەر خانویەك 10,000 دۆلاری دێتە سەر واتا هەر خانووەی تەنها بە 38000 دۆلار تەواو دەبێت !!!! با 10% ی قازانج بۆ كۆمپانیا بێت . بۆیە تێچووی هەر خانویەك كە 120 مەتردوجا بینابێت و هەموو خەدەماتێكی بۆ تەواو بكرێت بەقازانجی كۆمپانیاوە(41,800 دولارە) نەوەك 50,000 دۆلار ,وە ئەگەر خكومەت رێگاوبانی بۆ بكات و ئاوو كارەبای بۆ رابكێشێت ئەواهەر خانووەی بەقازانجی كۆمپانیاوە تەنها بە 31680 دۆلار تەواو دەبێت . ئەی بە چ حەقێك خانووی بە 50,000 دۆلار دەدرێتە ئەو خەلكەی لەوەتەی هەیە قوربانی داوە بۆ حكومەتەكەی ؟ بۆیە دەپرسم و دەلێم كاك هێرش تۆ بلێ ی ئەم حیساباتەم راست بێت؟؟؟ دەبێ ئەم وەبەر هێنانە باشتربێت یان زەوی دابەش كردن و دانی سلفەی خانوو بۆ هاولاتی بۆئەوەی بۆخۆی خانووی خۆی دروست بكات بەمەرجێك نەخشەی بۆ دیاریبكرێت بۆئەوەی خانووەكان هاوشێوەبن.كەئەمەش زۆر زۆرسەركەوتوو تردەبێت
وە دواپرسیارم ئایا دەزانن كە چەند عەرەبی باشوور هاتووە و ئەو خانووانەی كڕیوە؟؟ باشە ئەی بۆچی ئەوان لەباشوور تەنها باوەریش بە رەگەزنامەی(هویە احوال المدنی و الجنسبە) ئێمەی كورد ناكەن بۆ هیچ مامەلەیەك ؟؟ ئەی لەسەدا چەندیان بۆ خانووی پێشوازی (دار الزیافە) و بۆ بەكرێدان كریویەتی ئەی ئەوانەی كە لەناو شارەكانی نیشتەجێ بوون دوو خانووی لێكداوە و نەخشەی بەگوێرەی دلی خۆی بۆ گۆردراوە؟؟؟ ئەی ئەوەی كە تەنها رووبەری بینای خانووەكەی زیاترە لە 200مەتر دووجا بینا جگە لە زەویەكەی كە زیاترە لە 300 مەتر دوجا وكۆمپانیا بە نەقدی بە مەبلەغێكی خەیالی فرۆشتویەتی لەناو ئەم شارانەی نیشتەجێ بوون ؟ تكایە وەلامێك .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست