کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕى پێش 22 ساڵی نێوان دوو حیزبى دەسەڵات لە پێناوی چى؟

Sunday, 02/09/2018, 13:36


ڕەنگە ئاسایى بێت ململانێ و کێ بڕکێ لە نێوان دوو حیزب یان سێ حیزب و زیاتر بۆ هەر مەرام و ئامانج و بەرژەوەندییەک کە تاڕادەیەک سوودى بۆ خۆیان هەبێت بە پلەى یەک بەڵام مومکین نیە ئەو بەرژەوەندى و ململانێیە بگاتە ئاستێک خوێنى خەڵکى تێدا بڕێژرێت بە تایبەت خوێنى خەڵکى نیشتیمانەکەى خۆت و بەتایبەت جوانە مەرگ بوونى ڕۆڵەى ووڵات ، ئەوەى لێرە تێبینیە ئاخۆ لەم هەرێمە خۆماڵیەدا کە تەمەنى حوکمڕانێکەى لە ئێستادا لە 27 ساڵى ئاوا بووندایە و پێ دەنێتە 28 ساڵ ، کە چى لە پێش 22 ساڵ و لە ڕۆژ و کاتێکى وەک ئەم ڕۆژانەدا بە بڕیاى کوێخاکانى دوو حیزبى باڵا دەستى ئەم هەرێمە و لە سەر ئیمزا و میزاجى سەرۆک و سەرکردەکانى جووت حیزب بەر بوونە گیانى یەکتر بەجۆرێک وات دەزانى هێز و وڵاتێکى دەرەکى هێرشى هێنابێتە سەر خاکەکەیان بەڵام مەخابن خۆیان بەربوونە قۆچدانى یەکتر و بە سەدان و هەزاران رۆڵەى ئەم هەرێمەیان بە کوشتدا ئەوەش با بووەستێت بە سەدان و هەزارانى تر لە بەر ئەشکەنجەدان لە دەست و پا کەوتن و هەندێکیشیان لە پیاوەتى کەوتن و سەدانى تریش بێ سەروشوێنن و ....... هتد ، کەچى بە پێچەوانەوە خۆیان لەدژى یەکتر هێزى دەرەکیان هێنایە سەر یەکتر نا نا نا با نەڵێن یەکتر بڵێن هێزى دەرەکیان هێنایە سەر ئەم خاکە بەش مەینەتە کە هەر دەسەڵات و حکومەتێکى لەسەر بووە و لەسەر دەبێت هەر خائین بووە ئیدى نازانم بۆ ؟ ڕەنگە ئاوەکەى شۆر بێت ، ئاى لەم بەدبەختیە ئاى لەم سفڵەییە ئاى لەم بێ ویژدانیەى ئەم  دەسەڵاتدارانە تاوەکو ئێستا جگە لەوەى وەفایان نەبوو بۆ کەس وکارى زۆرێک لەوانەى لە پێناوى ئەواندا خۆیان بەخت کرد کەچى هەر بەرژەوەندى شەخسى و حیزبى دواتر لەسەر مێزێک کۆیکردنەوە کە ئەم کۆکردنەوەیە هەمان رێچکەى ئەو مەسڵەحەتەیە کە پەییان پێ بردووە لەوەش سەیرترن هیچ لە پلان و کارەکانیان لەبەرژەوەندى خەڵک و خاکى ئەم هەرێمە نەبووە و نیە ، نموونەى زیندووى ئەم رٍاستیەش کار و کردەوەکانیانە کە ڕۆژانە دەیبینین و لەبەرچاومانن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە