کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواى ده‌ست‌له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى یه‌کشه‌مه‌ دووه‌مین دادگایى سه‌رۆکى شاره‌وانى که‌لاره‌

Friday, 10/02/2012, 12:00


سه‌رۆکى شاره‌وانى که‌لار هۆکارى ده‌سله‌کارکێشانه‌وه‌ى له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا خسته‌روو، خاوه‌نى کۆمپانیاى (چه‌تر)یش رایگه‌یاند یه‌کشه‌مه‌ی داهاتوو دووه‌مین دادگایى سه‌رۆکى شاره‌وانى که‌لار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا که‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى که‌لار به‌ڕێوه‌ چوو، (عوسمان محێدین) سه‌رۆکى شاره‌وانى که‌لار هۆکارى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى خۆى ڕاگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى داوام کردبوو راسته‌وخۆ کار و پرۆژه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى که‌لار ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بتوانرێت زیاتر ده‌سه‌ڵاتێکى باشتر و بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ر بکرێت بۆ شاره‌که‌، به‌ڵام داواکه‌ى جێبه‌جێێ نه‌کرا و ناشکرێت، بۆیه‌ بڕیارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆم راگه‌یاند.
هه‌ر له‌ کۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌که‌دا، رۆژنامه‌نوسان ویستیان زیاتر پرسیاری ئاڕاسته‌بکه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆکى ده‌ستله‌کارکێشاوى شاره‌وانى که‌لار، وتى: ئه‌ونده‌ى په‌یوه‌ندى به‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌مه‌وه‌ هه‌بوو خستمه‌ڕوو.
له‌ لایه‌کى تریش که‌مال حه‌مه‌ ره‌زا خاوه‌نى کۆمپانیاى (چه‌تر) له‌باره‌ى ئه‌و داوا یاسایه‌ى که‌ کۆمپانیاى (چه‌تر) له‌سه‌ر سه‌رۆکى شاره‌وانى که‌لار تۆمارى کردبوو وتى "یه‌کشه‌مه‌ى داهاتوو دانیشتنى دادگایی (عوسمان محێدین)ه‌ سه‌رۆکى ده‌سله‌کارکێشاوه‌ى شاره‌وه‌نى که‌لاره‌، ئه‌مه‌ش دووه‌مین دانیشتنێتى پاش ئه‌وه‌ى که‌ له‌ یه‌که‌م دانیشتنى دادگادا ئاماده‌ نه‌بوو".
وتیشى: ده‌سله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى کاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر دادگایی کردنه‌که‌ى و دادگاییه‌که‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه‌: له‌ رۆژى (4/1/2012) بڕیاربوو رۆژنامه‌ى (چه‌تر) کۆنسێرتێک بۆ لێقه‌وماوانى شارى (وان) له‌ شارى که‌لار سازبکات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌ پێشتر له‌ لایه‌ن سه‌رۆکى شاره‌وانى که‌لاره‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندى بۆ پێدانى هۆڵه‌که‌ وه‌رگیرابوو، پێش دووکاتژمێر له‌ ده‌ستپێکردنى کۆنسێرته‌که‌ ده‌رگاى هۆڵه‌که‌ى ده‌خست و رێى له‌ سازدانى کۆنسێرته‌که‌ گرت له‌ ناو هۆڵه‌که‌دا. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رۆژنامه‌ى چه‌تر داوایه‌کى یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆکى شاره‌وانى که‌لار تۆمار کرد.
پشتیوان وه‌نداوى ـ چه‌ترپرێس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە