کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیشتا نەبوونەتە خوا تەحریم و تەشریع دەكەن

Sunday, 03/04/2011, 12:00


1/4خەلك و هیزەكانی پۆلیس و ئاسایش پیكا هاتن. ئەو خەلكە بەشیك بوو لە گوێگرەكانی سەرای ئازادی كە چیتر باوەریان بەو پشووە دریژە نەما، بەلكو بە سووری مت بوونیان ناو برد، سووریكی 40 رۆژی لەژیر دروشمی بە ئاشتی بە ئاشتی و خەباتی شارستانیدا.
لاوان لە بەرەنگاربوونەوەیەكی توندا لەگەل پۆلیس رایانگەیاند: كە بەم ئەزموونە چەقبەستووە رازی نابن، ئەزموونی مفاوەزات و شیعر خویندنەوە.
ئەنجوومەنی سەرایش كەوتنە تانەو لۆمە كردنی ئەو لاوانەو بە گیرەشیوین و چەقۆكێشی دەستەلاتیان ناویان دەبردن. ئەمەش بەو هۆیەوە كە ئەو لاوانە یاخی بوون و چیتر لەژیر چەتری ئەنجوومەنی سەرا و گۆراندا كۆنابنەوە.
ئیمە باوەری تەواومان بەوەیە كە ئەو بەرەنگاربوونەوە كۆمەلایەتیە دەبیتە هۆی سەرهەلدانی بزووتنەوەیەكی گرگرتووتر. ئەمەش دەگەریتەوە بۆ ئەو هەموو بیدادی و بیكاریە كوشندەیەی بالی كیشاوە بەسەر كۆمەلگادا. مەبەستی ئیمەیش كتیب گرتنەوە نیە بۆ ئایندەی ئەو بزووتنەوەیە، بەلكو تەنیا ئەوەیە ریبازی ئەنجوومەنی كاتی بۆ خەلكی ئاشكرا دەبیت و دەستی پشتەوەی وتاربێژەكانیش دەكەویتەروو كە هەر لە جاڕچیەكانی جاران دەچن، وە هەر لە ئیستایشەوە خەو بە ڤیلای گەورەو ئیمتیازاتەوە دەبینن و هەرگیز بە بیریاندا نایەت خەلكی چی وەگیر دەكەویت.
ئەنجوومەنی سەراو ئۆپۆزیسیۆن، بە دوعای نویژی هەینی خەلكی هیمن دەكەنەوە. ئەمە خۆی كۆلەكەیەكە بۆ راگرتنی دەستەلات، دەستەلاتیك كە بەلای خۆیانەوە پارلەمانیكی تەندروستیان پیكهیناوە بە ئۆپۆسیزیۆنیشەوە، ئۆپۆزیسیۆنیش لە لایەك دیكۆری دەم وچاوی دەستەلات دەكات و لە لایەكیش وای نیشان دەدەن كە بوونیان لە پارلەماندا لە پیناوی خەلكیدایە نەك ئیمتیازاتە پر لەزەتەكانی خۆیان.
جگە لەمەیش ئەوەی گۆران و كۆمەل و یەكگرتوو دەیكەن وەك ئەوە وایە بلین خوا خستوویەتیە دلی ئەوانەوە ئەم ناعەدالەتیە بە تەكنۆكراتەكانی ئەوان چارەسەر دەكریت، ئەوان فریشتەی ئاسمانن و بە هانامانەوە هاتوون و حكومەت لە گەندەلی و بیدادی رزگار دەكەن، ئەمە وەك ئەوەی خۆیان بەشیك نەبووبیتن لەم هەموو نا عەدالەتی و گەندەلگاریە.
ئەم چەواشەكاریەی ئۆپۆزیسیۆن لە هەر دەستەو تاقمیكەوە بیت هەر بۆ ئەوەیە بەشیك بیت لە دەستەلات و سووچیكی ئەم تالان و برۆیە بگریتە دەست. ئەمە هیچ نیە شانۆگەریەك نەبیت بۆ وەرگرتنی كورسیەكانی دەستەلات و خۆبەستنەوە بە پرۆتۆكۆلێكی سەقامگیرترو پتەوترەوە لەمەی ئیستا. كۆبوونەوە 5 قۆلی 3 قۆلی و چەند قۆلیەكانی تریشیان راستی ئەو سیاسەتە چەقبەستووەیان دەردەخات.
بەلام گومڕابوونی ئەوان بە جەماوەری راپەریوو ناساندنی ئەو جەماوەرە وەك لایەنگری خۆیان، ئەوانی خستە تەلەیەكەوە كە دەرچوونی زەحمەتە. قفڵدانیش لە دەرگای مفاوەزەكانیان دەرئەنجامی ئەو گومرابوونە بوو. بۆیە هەرگیز حسابیان بۆ جەماوەر نەكرد، ئەمە وەك ئەوەی جەماوەر تەنیا پاشكۆی عەقل و مەعریفەتی ئەمان و سیاسەتە ملشكێنەكانیان بیت. وە بەكردەوە جەماوەریان تووشی ملشكان كرد. وە ئەوان بخوازن یاننا، جەماوەر ریگای خۆی بەرنادات، ریگای 17 ی شوبات كە گۆران بە ئاژاوەگێری ناوی برد. هەر بزووتنەوەیك لە دەستی ئەواندا نەبیت ئاژاوە گێرە، ئەو شۆرشگیرانەی بەوانیان سەلماند ریگای ئەوان ریگای ئەنجوومەنی سەراو ئۆپۆزیسیۆن نیە. بۆیە پۆلیس بە هەموو توانایەوە دەیەویت خەلكی بگیریتەوە بۆ بەردەم میكرۆفۆنەكەی سەرا.
ئا لەویدا دەستەلات و ئۆپۆزیسیۆن و ئەنجوومەنی سەرا لەگەل جەماوەر دەكەونە دوورێیانێكەوەو جیا دەبنەوە. ئەنجوومەن و ئۆپۆزیسیۆن بە پاقلاوە دەمی هیزە پۆلیسیەكان شیرین دەكەن، جەماوەریش یاخی دەبیت و هیزە پۆلیسیەكان بەردباران دەكات. دواجاریش ئەنجوومەن و ئۆپۆزیسیۆن كە هیشتا لەسەر زەوین و نەبوونەتە خوا، تەحریم و تەشریع دەكەن و جەماوەری راپەریو بە دەستی دەستەلات دەناسێنن.
نەخیر، ئەو راپەرینە دەستی میژووی لە پشتەوەیە نەك دەستەلات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە