لقى چوارى پارتى تەقەى تێ دەكەوێ وهەمو ئەندامانى ناوچەى مامۆستایانى پارتیش دەست لەكار دەكێشنەوە سەرۆكیش بێ ئاگایە
Tuesday, 21/02/2012, 12:00
خالید سهقزیی
كۆمەڵێ مامۆستاى ناوچەى مامۆستایانى پارتى خاوەن ئەزمون كە زۆربەیان سەرپەرشتیارى پەروەردەین و لەدروست بوونى شۆرشى (ئەیلول) ە وە هەتا ئێستا لەخزمەت شۆرش و پارتیدا بوون وێراى ئەو بارە ناهەموارەى بەسەریان هاتوە لەخەباتى سیاسى و شەرى ناوخۆدا لەلایەن لقى چوارى پارتیەوە لەبرى پاداشت لەم رۆژانەدا لە پۆستەكانیان دوور خرانەوە ،ئەوانیش بەكۆى دەنگ بڕیاریان دا دەست لەكار بكێشنەوە و واز لەكارى سیاسى بهێنن لەنێو پارتیدا وەك خودى خۆیان ئاماژەى لێ دەكەن بەبێ هیچ هۆكارێ دەركراون و لەبرى ئەوان چەند كەسیكیان داناوە كە مامۆستا نین و خاوەن ئەزمون نین تەنها ئەوەندە نەبێ خزمانى لقى چوارن ، یەكێ لەو مامۆستایانا ووتى من تەنها و تەنها داواى لێ بووردن لەماڵ و منداڵەكەم دەكەم قەرزاریانم كەبە هۆى خەباتى من لەنێو پارتى دیموكراتى كوردستاندا توشى چەندەها كێشەو دەربەدەرى هاتون ئێستاش بەم شێوەیە پاداشتیان داینەوە وەوتى ئەگەر ئەوەندەى من خزمەتى پارتیم كردوە خزمەتى خانوادەكەم یابەرژەوەندى خۆمم بكردایە ئێستا یەكێك دەبووم لەخاوەن تەلارەكان وماڵو منداڵیشم ئێستا لەوپەڕى خۆشیدا دەژیان ، وەك گوزارشى لێوە دەكەن ئەم ئەندامانە خۆبەخشانە كاریان كردوە نەك بۆ بەرژەوەندى خۆیان هەر بۆ ئەو مەبەستە پێدەچێت ئەمانیش خەبات بگوازنەوە ئەمەش ناوى هێندێ لەو مامۆستیانەیە
1- (خالد عبدالله قادر) : مامۆستاى ئامادەیى رۆشنبیر / ئەندام ناوچە
2- (رسول حسین عبدالله) : مامۆستا لە قوتابخانەى سیوەیل / ئەندام ناوچە
3- (سامان مستەفا مجید) : سەرپەرشتیارى پەروەردەیى / ئەندام ناوچە
4- (شاهۆ فایق عبدالواحد) : سەرپەرشتیارى پەروەردەیى / كارگێرى ناوچە
5- (تۆفیق عبدالله قادر) مامۆستا لەقوتابخانەى هەندرێن / كارگێرى ڕێكخراو
6- (جلال كەریم قادر): مامۆستاى ئامادەیى پیشەسازى / ئەندام ناوچە
7- (ابراهیم شێخ نورى) مامۆستا / ئەندام ناوچە
وەچەندەها كەسایەتى تر وەك مامۆستا (رەفیق قادر محمد) / كارگێرى رێكخراو ،مامۆستا (سەردار عبالقادر )/ كارگێرى رێكخراو(بیباك عبدالقادر عمر) / كارگێرى ڕێكخراو (قدم خیر عمر محمد) ، مامۆستا (غفور عمر عارف) وە ئەم ناوانە مشتێكە لەخەرمانێ كاریگەرى دەبێ لەهەڵبژاردنەكانا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست