پێشنیارێک بۆ خۆپیشاندەران
Wednesday, 15/02/2012, 12:00
خٶپیشاندان لەوڵاتانێک دەکرێت کە دیکتاتٶری بوبی نیەو ئەوکابینەو دامودەزگایانەی کەمیلەت بەڕێوەدەبا لەلایەن میلەتەوەدەنگیان پێدراوە کاتێکیش میلەت ناڕازی دەردە بڕی بۆهەرمەبەستێک بێت کەپەیوەندی بەژیانی خەڵکەوەبێت بەخۆپیشاندان ناڕازیی دەردەبڕن وترسی توندوتیژیان نابێت کەژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە(کوشتن)بەڵام لەولاتانێکدا کە هیچ بەهایەک بۆمرۆڤ نیە ئە ودەسەڵاتەش کەخۆی لەسەرەتاوە بەڕاپەڕین دەسەڵاتی گرتۆتەدەست. دەسەڵاتێک کە لەوەتای دروست بوە میلەت کوژبووە هەرچی واتای دیموکراسی و ئازادی بێت لای ئەوان بونی نیە لە ڕووی پەروەردەی وشیاریو خوێندەواری وڕە شتیەوە لەهیچ پلەیەکدانین وە لەهیج زانکۆیەکی یەم جیهانەدا بروانامەیان بەدەست نەهێناوە تەنها بڕوانامەی ڕێبازی قوتابخانەکەی بەرزانی و خوێندگاکەی تاڵەبانیان بەدەست هێناوە.ئەمانە خۆیان بەمیرات گێڕی میلەت ئەزانن وە هەرکەلەدایک بوون بەتاجی مەلیکی و ئەستیرەی ئاڵتونیەوە چاویان هەڵهێناوە.
بەبڕوای من خۆپیشاندان مەودادانە بەدەسەڵات و تیژکردنەوەیانە بۆ میلەت و کۆیلەکانیان ئەومیلەتەی تۆ بەلانیکەمەوە لە%40ی موچەخۆریانە لە%20ی منداڵە وەبەلانی کەمیشەوە لە%20ی پەک کەوتەیە واتا ئەوەی کەجێگای متمانەی تۆبیت لە%ا20تە ئەو 20ستەش بەلانیکەم نیوەی ئافرەتە ئەی بۆنازانن میلەتی ئیمە بەلانی کەمەوە لە%50ی هەربڕوای بەمافی ئافرەت نیە چونکە لە خۆپیشاندانەکەی پارساڵدا هەزاران وشەی ناشرینیان بۆ ئەوئافرەتانە هەڵدەبەست کەبەشداریانکردبو واتامیلەتی کورد هێشتائەوەندە ووشیارنەبۆتەوە کە نێرومێ وەک یەک مافیان هەبێ باشە ئەومەلایانەی کە ناویان لەهیچ کونێکەوە نەبوو بەڵام بەبۆنەی خۆپیشاندانەوە مێزەرەکانیا کەوتەناو بازاڕاوەو خۆیانکردبەپێشەوای ئەوخەڵکە ناوناوداریان بۆخۆیان پەیداکرد. باشەئەومێزەربەسەرانە بڕوایان بەوەهەیە کەتەنانەت ژنوکچ وخوشکەکانیان بنێرن بۆخۆپیشاندان بێگومان ئەوەلەبیروباوەڕی ئەوانانیە چونکەئەوان بیرکردنەوەیان بیرکردنەوەیەکی ئیسلامییەوئەوەی ئەوانیش لەبەر سەرای ئازادی نوێژی هەینیەکانیان دەکرد خۆبۆئازادی کوردنەبوچونکە جبەلەبەرکارانی کورد ڕێزلەسرودی نەتەوایەتی وکوردو ئالای کوردستان ناگرن ئیتر ئەبێت چاوەڕیی چی لەم دەڵنگ کورتانەبکەن ئەوان بۆ تەماحێکی خۆیان ئەوکارەیان دەکرد بۆئەوەی خوای عارەب زمان پاداشتیان باتەوە خۆیان فیدای پێغەمبەری عارەبی ئەکەن بەڵام ئیچ کات خۆیان فیدای کوردوکوردستان ناکەن ونەشیانکردوە واتا ئەوئامارەی من ئاماژەم پێکردوە ئەوپەڕی لە%10بۆ12ی میلەت لەگەڵایەوئامادەیە بۆپشتگیریکردنی مافەکانیان گیان فیدابن. گیان فیدابون تەنها لەکاتێکدائەدرێ کە ڕاپەڕین بکرێ چونکە خۆپیشاندان گیان فیدایی تیانابێ بۆئازادی هەروەک بینیمان چەندەهاکەس بونەقوربانی و خوێنیان بەفیڕۆڕۆشت .پاشان ئەگەرڕاپەڕین بکرێ واتائەبێت سەرکردەیەکی ناوداریان لەپشتەوەبێت چونکە ڕاپەڕین بەبی سەرکردەناکرێ واتا ئەگەر میلەت بەڕاستی ئەیەوێ ئەم دەموچاوترشاوانە بگٶڕن ئەبێت کەسێکی چاونەترسو تێکۆسەرو ئازابێت و گەندەڵی نەکردبێت ئەتوانێت ببێتە سەرکردەی ڕاپەڕین. ئەم دەسەڵاتەی ئیستاکەهەیە لەساڵی 1961وە هەرکوردکوژو دزیوو جەردەییان لەومیلەتەکردوە. کەوابو ڕاپەڕین بەبێ سەرکردە ناکرێ ونەکردنی باشە ڕاپەڕین پێویستی بە کەسێکی ناودارە کە ببێتە پشتگیریان.چونکە خۆپیشاندن سەرکردەی ناوێ واتاخۆپیشاندان بۆئەوەنیە کەدەسەڵات لەناوبا خۆپیشاندان بۆئەوەیەکە چاکسازی بکرێت هەرچەندە دەیان جارخۆپیشاندان کراوە بەڵام هیچ گۆڕانکاری نەکراوە لەبەرئەوە ڕاپەڕین دواهەمین چارەسەرە ئەویش بەسەرکردەیەکی لێهاتونەبێت ناکرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست