کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رهه‌مێکی ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عبدولا ئۆجالان ، له‌ 1 ی ته‌موز دا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌

Saturday, 27/06/2009, 12:00


به‌رهه‌مه‌که‌ ناوی شارستانی و شارستانی کاپتالیسته‌ و ، له‌و به‌رهه‌مه‌دا ، به‌رێوبه‌ری ، ، حقوقه‌کانی ڕژێم و پرسی سازکردنی کۆمه‌ڵگه‌ ،گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێ.
ئۆجالان له‌ به‌رگرینامه‌که‌ دا حساب له‌ رژێمه‌ سه‌رمایه‌داره‌کان ده‌پرسێته‌وه‌ و ، به‌ چه‌مکی کاپیتالیزم نه‌ک ئابوری ، په‌ره‌ی به‌ هه‌ندێ تێزی نوێ داوه‌.

رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدوڵا ئۆجالان له‌ گرتوخانه‌ی ئیمرالی له‌ ژێر هه‌لومه‌رجی گۆشه‌گیری و ناله‌باردا به‌رهه‌مێکی نوێی به‌ناوی مانفیستۆی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی ئاماده‌ کرد.
ئۆجلان له‌ به‌رهه‌مه‌که‌ی دا کۆمه‌ڵگه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی شیده‌کاته‌وه‌ و ، که‌لتوری ئایدۆلۆژی و پره‌نیسپه‌کانی سیسته‌می ئه‌خلاقی گه‌ڵاڵه‌ ده‌کات.
ئۆجالان له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌که‌ی دا به‌ ووردی له‌سه‌ر به‌رێوبه‌ری و حقوق ده‌کۆڵێته‌وه‌ ، راده‌گه‌یه‌نێ که‌ نهێنیه‌کانی ژیان چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌.
ئۆجالان ده‌لێ ئه‌گه‌ر نهێنی ژیان چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌ ، ئه‌و کاته‌ کێشه‌کانی سیسته‌می دادگایی ، تێگه‌یشتن و بیرکردنه‌وه‌مان هه‌یه‌ ، کێشه‌که‌ش ڕێبازی زانستی خۆیه‌تی.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدولا ئۆجالان به‌رێبازی زانستی حساب له‌ مێژوو ، کۆمه‌ڵگه‌ ، گه‌ردوون و شارستانی سه‌رمایه‌داری ده‌پرسێته‌وه‌ و ، له‌و حساب پرسینه‌دا ، فه‌لسه‌فه‌ ، ڕامان ، ئه‌خلاق ، میۆتۆلۆژی و زانستی سیاسه‌ت ، به‌ شێوه‌یه‌کی هارمۆنی به‌کارده‌بات.
سه‌رمایه‌داری وه‌ک شا ڕووته‌کان و ، خوداوه‌نده‌ بێ ده‌مامکه‌کان به‌ناو ده‌کات و ، ده‌لێ که‌ سه‌رمایه‌داری کۆمه‌ڵگه‌ی ڕزاندووه‌.
ئۆجالان چه‌مکی کاپیتالیزم نه‌ک ئابوری هه‌ندێ تێزی نوێ ده‌خاته‌ ڕوو و ، به‌و به‌رهه‌مه‌ی که‌ له‌ زیندانی چوار دیواری تاکه‌که‌سی ئیمرالی دا ئاماده‌ی کردووه‌ ، هاوکاری ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ به‌دوای ماف ، داد ، حقوق ، پاکی ، ئه‌خلاق ، که‌لتوری و مرۆڤی نوێ دا ده‌گه‌رێن.
ئۆجلان له‌ به‌رگرینامه‌ی دوایی دا ده‌لێ من ئه‌و به‌رگرینامه‌یه‌م ده‌که‌مه‌ دیاری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ زانیویانه‌ و ده‌زانن که‌ به‌ دۆستایه‌تی و هه‌ڤاڵێتیه‌وه‌ ڕێوه‌چن.
مانیفستۆی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی ئۆجالان له‌ 1 ی ته‌موزه‌وه‌ له‌ چاپخانه‌ی میزۆپۆتامیا و ده‌زگاکانی که‌لتوری کورد دابین ده‌بێ ده‌کرێ ده‌ست خوێنه‌ران بکه‌وێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە