شێخ ڕاغیبی شێخ ڕەبیعی شێخ محەمەد خالید جیاوازی کردنی سەرۆکی هەرێم لەنێوان دوو زاوادا شێخ ڕاغیب و شەهید سەردەشت وەک نمونە
Thursday, 20/05/2010, 12:00
من نوسینی ڕۆژنامەگەری و لێخەوتان و اهتمام پێدان بە وشەکان نازانم و بەبێ پێشەکیات و فەلسەفیات دەنوسم، ڕاغیبی شێخ ڕەبیعی شێخ محەمەدی خالید، زاوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بوو، بەڵام ئیستا بۆتە زاوای (کۆیی)یان؟! دیارە لە دوای تەڵاقدانی کچەکەی مەسعود بارزانی تەماعی لە کچێکی کۆیی کرد. ئەو ماڵە واتە خەزوورانی ڕاغیب ڕایان کرد بۆ بەغدا لە ساڵانی کە هێشتا بەعس واتە سەددام لەژیاندا مابوو چوونە بەغدا لە ترسی ڕاغیب چونکە ئەو بنەماڵە کۆیی یە نەیان دەویست کچەکەیان بدەن بە ڕاغیب. بەڵام ڕاغیب هەستا چوو بۆ بەغا بە واسیتەی موخابەراتی ڕژێم تاکو ماڵەکەیان دۆزیەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی بەغدا. ئیدی وەک زۆریی و زەخت و فشار کچەکەیان دا بە ڕاغیبەفەندی کە ئێستا حالیەن ژنیەتی و لەگەڵی دا دەژیێت. وە کچەکەی مەسعود بارزانی بە بێوەژنی ماوەتەوە لە ماڵی باوکیدا. ئەو ڕاغیبە بە سەدان کادیری پارتی کوتاوەو تێهەڵداوەو هەزاران جنێوی ناشیرین و قێزەونی بە خودی مەسعود بارزانی داوە!!! بەڵام ڕۆژێک لەڕۆژان ئەو بەناو سەرۆک هەرێمە نەیوێرا ئیجرائاتێک یان وەڵامێکی توندو پڕ بە پێستی ڕاغیبی شێخ ڕەبیعی شێخ مەحەمەد خالید، بداتەوە. خۆ شەهید سەردەشت عوسمان بە روبعی ئەو ڕاغیبەی نەکردبوو بەرامبەرتان ئاواتان لێ بەسەرهێناو ماڵتان کاولکردو،خانەوادەو خزمانیشی خەڵتانی خەم و زەحمەتی و ئازار کردنەوە. ئاخر بۆ ئەو زاوایەی کە کچی سەرۆکی تەڵاقداوە ئێستا لە ژیاندا ماوەو لەکاتێکدا شەهید سەەردەشت تەنها دەیویست خۆشبەختی و کامەرانی باوێتە ناو خانەوادەکەی مەسعود بارزانی چونکە ئەو سۆرانی بوو ڕاغیبیشش لەخۆیان؟؟!! فەرموون ئیستا کچەکەی مەسعودی تەڵاقداوە و بە کەیفی خۆشی دەسوڕێتەوە کەسیش ناتوانی پێی بڵێت پشتی چاوانت دوو برۆیە.. ئەو ڕاغیبە بگاتە هەر کەسێک هەر بۆ زەوق و ڕەغبەتی خۆی بەر شەقی دەدات و منەتی سەری پوشکەیەکی ئەو بەناو سەرۆک هەرێمەش نازانێت. نمونە زۆرن بەڵام پێویست بە باسکردنیان ناکات تەنها ئەوەندە باس دەکەم کەلەسەر ئەم هەڵس و کەوتانەی لەناو ڕواندز باشیان کوتاو چاک تێیان هەڵدا. جەنابی سەرۆک باش ئاگاداری ئەو مەوزوعەبوو. هەر لەم ڕۆژانەشدا عەدۆ کارگێڕی لقی 10 بە ئاشکرا دەیگوت سەردەشت ئێمە کوشتمان و با خەڵک فێرنەبیت قسە بە ماڵی سەرۆک بڵێت!! ئەم عەدۆیە بارزانیە، نوێنەری مەکتەب سەرۆکە لە لقی ناوبراو. بڕوا بکەن مەگەر تەنها بۆ شوانەتی دەست بدات و بەکەڵکی هیچ شتێک ناهێت تەنها شوانەتی بەر مەڕو حەیوانات نەبیت. مام سەرۆک، ئافرەتێک بەناوی (بەهی)یە کە خوشکی تەحسین شێروانیە ئیستا لە مەکتەبی سیاسی دەوام دەکات، ئەو بەهیە (کوڕەکەی) جەنابتان دهستدرێژی کردهسهری ، .... کرد، جا بۆ ئەوەی کەشف نەبیت کوشتی و لەپاشان لە هەریر فڕێیاندا!! شێخ دلێری مودیر تەربیەی مێرگە سۆری ئامۆزاشت دهستدرێژی کرده سهر کچێکی پاش ماوەی ئەنفالی و لە پاشان کوشتی و فڕێیدا ناو بیرێک لە مێرگەسۆر، پاش فەترەیەک ئاشکرابوو، ئینجا دەنگی دایەوە بەڵام هیچ ئیجرائاتێک وەرنەگیرا تەنها دووکەسی فەقیر بوونە قوربانی ئەم کارە قێزەونە (عوزر لە قەباحەت گەورەتر)! شێخ نیهادی براشت دێت بە کەیفی خۆی بەناو سنووری بارزان دا دەگەڕێت کام کچ یان ژن عاقڵی گرتی ئەوە خەڵکی ئەو ناوچەیە خۆییان شاهێدن لەو بەدڕەوشتیەی شێخ نیهاد، باش دەزانن کە شێخی برات چیان لێ دەکات و چی بەسەر کچ و ژنەکان دەهێنێت؟!! بۆ ڕاوکردنیش وەک عورفی (مەلای باو) گوایە قاچاغەو مەمنوعە لە ئەتەکێتی ئێوەدا بەڵام شێخی برا لە هەردوو ڕاودا خەبیرەو تێی دەوەشێنێت! گوێ نە بۆ ئەم ڕاو دەگرێت و نە بۆ ئەو ڕاویش! ئەو لە هەردوو ڕاودا زۆرزانەو ملهوڕانە دەیداتەبەر تیری (کەوان)ەکەی!!! لە کۆتاییشدا هەر ئەوەندە دەڵێم: کە ئەوەیە دادپەروەری و عەدالەتی ئەو یاسایەی کە سەرۆکی هەرێم زۆرجار پێمانی دەفرۆشێت و پڕ بەدەمی دەلێ: کەس لە یاسا گەورەتر نیە!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست