به ده‌یان ملیۆن دۆلار له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر دیارنامێنێ
Monday, 17/02/2014, 12:00
كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی كامپی په‌نابه‌ران- هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك هاوكاری له رووی ماددی ٨٠ هه‌شتا ده‌فته‌ر دۆلار پێشكه‌ش به بنكه‌كانی ته‌ندروستی كامپی داره‌شه‌كران قوشته‌په - باسرمه ده‌كات له سنوری پارئزگای هه‌ولێر وه‌ك هاوكاری بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكانی ئیشكگری كامپه‌كان ، به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ره‌تایی هاتنی په‌نابه‌ران وه‌ك خۆبه‌خش له‌گه‌ل ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن خزمه‌تی ته‌ندروستی و فریاگوزارییان پێشكه‌ش به نه‌خۆش كردووه .
هه‌ر كادیرێكی ته‌ندروستی له ماوه‌ی مانگێك كه له كامپه‌كان ده‌وامیان كردووه ئیشكگریان گرتووه بڕی ١٠٠٠ هه‌زار دۆلاری وه‌ك یارمه‌تی بۆ سه‌رف كراوه به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه بڕی ٨٠ هه‌شتا ده‌فته‌ر دۆلار له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌سلیم به دكتۆر سامان حسین به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و دكتۆر ره‌عد به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كامپه‌كان كراوه ، به‌لام چوار مانگه ئه‌م بڕه پاره‌یه وه‌رگیراوه له لایه‌ن ئه‌م دوو (به‌رپرس)ه شاردراوه‌ته‌وه دابه‌ش نه‌كراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌ركاریان هێناوه .
هه‌ر له‌م بڕه پاره كه هی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی یه ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر سێ ئۆتۆمبێلی (اسعاف) یان پێ كڕیه‌وه .
هه‌روه‌ها دوای ئاشكرا بوونی ئه‌م بڕه پاره‌یه(دكتۆر رعد) له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ رازی كردنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بڕی دوو ده‌فته‌ر دۆلاری داوه‌ته به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌وروو به‌ری هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شه‌قلاوه تا ئه‌وان به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه دابه‌ش بكه‌ن كه له ٣ مانگی رابردوو خزمه‌تیان كردووه له كامپه‌كان .
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌ر كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی ١٠ وه‌رقه‌ی به‌رده‌كه‌وێت (هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی) بۆ یه‌ك مانگ .
به گشتی له ٣ مانگی رابردوو ئه‌وانه‌ی له نێو كامپه‌كان خزمه‌تیان كردووه به پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له سنوری كامپه‌كانی داره‌شه‌كران و قوشته‌په‌و باسرمه نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س بووه ، به‌لام ئه‌م به‌رپرسانه ٥٠٠ كه‌سیان ناونووس كردووه ، پزیشك هه‌یه ته‌نها یه‌ك رۆژ هاتووه ٤٠٠ تا ٦٠٠سه‌د دۆلاری بۆ دانراوه ، كارمه‌ندی ته‌ندروستی یش هه‌بووه ٣٠ رۆژ ئیشكگربووه ته‌نها ١٠٠ تا ٢٠٠ دۆلاری بۆ دانراوه .
دوای ئاشكرا بوونی به‌م بڕه پاره‌یه كه ته‌نها دوو ده‌فته‌ر دۆلاریان بۆ كامپه‌كان داناوه و ئه‌وی تریش دوو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی یان پێ كڕیه‌وه ...
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئستا ٥٠ ده‌فته‌ر دۆلار دیار نه‌ماوه كه به‌ش و مافی ئه‌و كارمه‌ندانه‌یه كه له ٣ مانگی رابردوو ده‌وامیان كردووه له كامپه‌كانی سنوری پارێزگاری هه‌ولێر .
ئه‌م كێشه‌یه ئستا به هاوكاری سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گه‌یشتۆته پارێزگاری هه‌ولێر و هه‌روها ئه‌م بڕه پاره‌ی كه بۆ كامپه‌كان هاتبوو له‌لایه‌ن نوێنه‌ری سه‌ندیكای داره‌شه‌كران و قوشته‌په‌و باسرمه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه ، ئه‌وان داوی مافی ته‌واویان خۆیان ده‌كه‌ن كه هه‌ر كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی بڕی ١٠٠٠ هه‌زار دۆلاره نه‌ك ١٠٠ دۆلار .
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێرو له كۆبوونه‌وه‌ك له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شه‌قلاوه داوای لێ كردوون كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته نه‌گاته ده‌ست راگه‌یاندنه‌كان چونكه كێشه‌كی گه‌وره‌م بۆ دروست ده‌بێت و كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه له لایه‌ن كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له ٦ مانگی رابردوو دكتۆر مه‌غدید سورچی به‌رێوه‌به‌ری گشتی پێشووی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی له پۆسته‌كه‌ی لادراو ڕه‌وانی ماله‌وه كرایه‌وه ، دكتۆر سامان حسین له شوێنی ئه‌و دانرا له لایه‌ن نه‌وزاد ڕوكن پارێزگای هه‌ولێر.. .
وابڕیاره له رۆژانی داهاتوو ٥٠ كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌گه‌ل سه‌نیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خۆپیشاندێك له‌به‌ر ده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ساز بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مافی ئه‌و كارمه‌ندانه ..
هه‌روه‌ها له رێگای داواكاری گشتی سكالای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست