ئازادى لە سایە ى ئیدارەى هەولێرو سلێمانیدا
Sunday, 09/01/2011, 12:00
بەر لە هەر شتێك دەمەوێ ئەوە ڕون بكەمەوە كە من نە یەكێتیم و نە پارتیم .وە نە دەتوانم یەكێتى و پارتى بم تەنانەت ,گەر ڕۆژێك بێت ئەم دوو پارتە وایشییان لێبێت كە من دەمەوێت.. ئینجاش ناتوانم خۆم بخەمە پال هیچ یەك لەم دوو پارتە .ئەمەش بە هۆى ئەو ڕابردووە ناشرینەى كە هەیانە ,بەلام ئەمە ش نابێتە هۆى قسە لەسەر نەكردنیان.یان ئەوەى جیاوازییەكانیان نەبینین ,كە بە پێچەوانەى زۆر كەس من ڕاموایە هێشتا لەهەندێ بواردا جیاوازى گرنگ لە نێوانیاندا ماوە .ئەم جیاوازییانەش لە ئیدارەو حوكمڕانییاندا ڕەنگى داوەتەوە ,هەرچەندە لە ئێستادا پارتى ویەكێتى نكۆلى لەوە دەكەن لەكوردستاندا شتێك مابێ بە ناوى ئیدارەى هەولێرو سلێمانى ,بەلكو ئەوان هەمیشە پێچەوانەكەى بە خەلكیی ڕِادەگەیەنن .وەلێ ئەم گوتارەى پارتى ویەكێتى هیچ ڕێى لەوە نەگرتووە كە ئێستاشى لە گەڵدابێ بەشێكى كوردستان كە (هەولێرودهۆك)ە . لەلایەن پارتى و بەشەكەیتر كە (سلێمانى و دەوروبەرى)دەگرێتەوە , لەلایەن یەكێتى بەڕێوە دەبرێ.واتا ڕاستییە تالەكە ئەوەیە ,كە ئێستا ئێمە خاوەنى دوو ئیدارەین.ئەم دوو ئیدارەییەش ئەوەندە زەق وبەرچاوە پێویستى بە بەلگە هێنانەوە نییە تا بسەلمێنرێ ,بەڵكو تەنانەت جیاوازى لە كات وبڕى مووچەى هاولاتییانى ژێر سایەى ئەم دوو ئیدارەیە هەستى پێدەكرێ ..هەر چەندە لێرەدا دەرفەتى ئەوەمان نییە و نامانەوێ لە سەر وردو درشتى خالە جیاوازەكانى ئوم دوو ئیدارەیە بدوێین,چونكە نابێ ئەو ڕاستییەش نادیدە بگرین كەپارتى و یەكێتى چەندە لە یەكتر جیاوازن ئەوەندەش لەیەكتر دەچن و لە زۆر ڕوەوە لاساییەكى بێتامى یەكتر دەكەنەوە ,بەم شێوەیە پەیوەندى نێوان ئەم دوو پارتە پەیوەندییەكى جەدەلییە .واتا لە یەك كاتدا هەم لە یەك دەچن وهەمیش لە یەكتر جیاوازن .جا ئەوەى ئێمە گەرەكمانە تیشكى بخەینە سەر تەنها یەكێك لە جیاوازییەكانیانە .ئەویش مامەلەكردنیانە لە گەل پرسى ئازادیەكاندا كە ئاشكرایە لەم ڕوەوە جیاوازییەكى زۆر لە نێوانیاندا هەیە وبڕواناكەم كەسێك هەبێ هەست بەم جیاوازییە نەكات .مەگەركىسێك چاوى نەبینێ وعەقلى خۆى قوفل دابێ ..مایكل ڕۆبن كە ڕۆژنامە نوسێكى بیانییە ئەم جیاوازییەى زۆر جوان گوزارشت لێكردووە ماوەیەك لەمەوبەر لە كۆڕێكیدا كە لە سلێمانى بۆى ڕێكخرابو وتى:(سلێمانى وەك لوبنان و هەولێر وەك سوریا وایە) دیارە كەسێك بارودۆخى ئەم دوو وولاتە(سوریاو لوبنان)لە ڕووى ئازادییەوە شارەزابێ ,دەزانێ مایكل ڕۆبن چى وتووە.بەبۆچونى من مایكل ڕۆبن ڕاستتى پێكاوە ,وە ئەگەر بشیووتایە (هەولێر وەك دووبەی وایە)واتا كەر هەمان دەستەواژەى سەرانى ئیدارەى هەولێرى بەكار بردایە ،،دیسان هەر ڕاستى دەكرد !!من دەزانم زۆر هەن ئەم قسەیەى مایكل ڕۆبن توڕەیان دەكات ,بەلام من وا نابینم ئەم قسانە توڕەبوون بخوازن !بە پێچەوانەوە دەبێ سوپاسى بكەین چونكە ئەم پیاوە خاترى گرتوین.باش نییە مایكل ڕۆبن هاتوە بەراوردى نێوان (هەولێروسلێمانى)دەكات ؟؟خۆ گەر هاتباو بەراوردى نێوان (دهۆك وسلێمانى)بكردایە .بەڕاى من ئەوكات دەبوو بیووتایە :سلێمانى وەك فەڕەنساو دهۆك وەك ئەڤغانستانى سەردەمى تالیبان وایە ,بەلام لێرە دا بۆ زیاتر دەرخستنى حۆر وچۆنییەتى هەلسەكەوتى جیاوازى ئەم دوو ئیدارەیە لە مامەلەكردنییان لە گەل ئازادییەكاندا,پێویست دەكات لەسەر سروشتى ئەم دوو پارتە قسە بكەین ..جاسەبارەت بە پارتى ,دیاربە حوكمى ئەوەى كە خێزانێك بە ڕێوەى دەبات ,ئەم خێزانەشبە تەواوى پابەندى نەریتە خێلەكییەكانە.زۆربەى پلەو پایەو بەرپرساریەتیەكانیش لەسەر بنچینەى گەورەو بچوكى و نزیكى و وەلائى بێسنور بۆ خانەوادەیەك دابەشكراون وەهەر لەبەر پابەندى بەو نەریتە خێلەكیانەوەیە كە پارتى بەو تۆكمەی ویەكڕەنگییە ماوەتەوە ,چونكە نەریتە خێلەكییەكان وا دەخوازن كاتێ كەورە قسە دەكات بچوك دەبێ بێ چەندو چون جێبەجێى كاو گوێڕایەل بێ,بەمەش شتێك نامێنێتەوە بە ناوى ڕاى جیاواز ,چونكە لە ڕاستیدا یەك كەس ڕاى هەیەوقسە دەكات ئەویش گەورەكەیانە!دەنائەوانیتر تەنها سەر دەلەقێنن..جا لە ناو حیزبێكیشدا كە بیرو ڕاى جیاوازى تیا نەبو كەوابو ئازادى تیانییە .بەمەش دەبێتە حیزبێكى داخراو بۆیە لەم ڕوەوە جانترین پێناسە بۆ پارتى حیزبێكى داخراوە و بەگومانە (هەلبەت گومان بە مانا فیكریە پۆزەتیڤە دیكارتیەكەى نا)بەلكو كە لە باشترین حالەتداترسى لێ بەرهەم هاتووە.لەئێستادا پارتى گومان لە هەموو كردەو گوتارێك دەكات بەلگەشمان ئەوەیە هەر كاتێ ڕەخنەیەك ئاڕاستەى ئەم پارتە دەكرێ ئەمە وا لێكدەدەنەوە كە مەبەست لێى شێواندنى سومعەى پارتەكەیانە یان وەك خۆیان دەلێن (گوایا پارتى كراوەتە ئامانج)دیارە ئەم گومانەش بێ بنەمایەو لە راستیدا وانییە ,چونكە ئەوەى لە سەرەتاى دەیەى ڕابوردووەوەتا ئێستا لەسەر یەكێتى وسەركردەكەى نوسراوەو گوتراوە نیو ئەوەندە لە سەر پارتى نەوتراوەئەمە لە كاتێكدا كە پارتى دە بەقەد یەكێتى شیاوى قسە لەسەر كردن و ڕەخنە لێگرتنە جا ئەم دۆخەى پارتى تێیكەوتوە وایكردوە كە هەمیشە پارتى ترسێكى قولى لە ئازادى هەبێت ئەم ترسەش لە گوتارى سەركردەكانیان بە ڕونى هەستى پێدەكرێ,دوبارە كردنەوە بەردەوام بەردەوامى دەستەواژەى لەشێوەى (ناحەزانى پارتى)لە دەمى سەركردەكانییان و دروست كردنى دوژمنى وەهمى,بە بۆچونى من لە ترس لە ئىزادییەوە سەرچاوەى گرتوە ..ئەم ترسەش ئاكامەكەى بەجۆرێك بوە ,كە پارتى وەك چۆن دەیەوێ و لە هەولى ئەوە دایە كۆنتڕۆلىفەزاى گشتى بكات ,ئاواش بچێتە ناو فەزاى تایبەتى تاكەكان ودواتر چەشنى هێزە ئیسلامییەكان كاریگەرى حالەتەكە واكەوتۆتەوە ,كە هیچ جیاوازییەك لە نێوان ئەندامانى ئەو پارتە چلە سەرەوە چلە خوارەوە بەدینەكرێت ,كە دوواجار ئەم یەكڕەنگییە بەرهەمهاتوە كە ئێستا دەیبینین .یەكڕەنگییەك ,بەرهەمەكەى ئەوەبوە كە (پارتییك) چلە دهۆك وچ لە سلیمانى یان ئەوڕوپا دابنیشێ بەیەك شێوە بیر دەكەنەوە دواجار هەر پارتییە ! و پارتەكەى بە هەموو فۆڕم وگوتارێك قبولەو نۆخۆى بڕواى بە قودسیەتى لوتكەى هەڕەمى حیزبەكەى هێناوەو هیچ كێشەیەكى لەگەلدا نییەو بەردەوام "بەڵێ "گۆیە بەرامبەر هەر بڕیارێكى ئەم لوتكەیە و پێچەوانەكەشى سەبارەت بەهەرشتێك لە دەرەوەى هەرەمەكە كە بڕواناكەم ئەم حالەتە مەگەر لەناو پارتە ئیسلامییەكان .دەنا لە ناوهیچ پارتێكى دیكە بونى هەبێ .كە ئەندامە كانییان تە نانەت بە هەلە مێژووییەكان و خیانەت وبڕیارە نا دروستەكانى پارتەكەیان بەردەوام بلێن بەلێ.بەلام سەبارەت بە یەكێتى ئەم یەكڕەنگییە كەمتر بونى هەیەو ڕاى جیاوازو ئازادى زیاتر بەرقەرارە ,وەك لە كەسمانیش شاراوە نییە ,كە ئەوە بە هۆى ڕاى جیاوازەوە بوو ,یەكێتى ئینشیقاقى تێكەوت .ئینجاش ڕاستە یەكێتى سەرەتا هەندێ پەرچە كردارى ناشیاوى بەرامبەر بە گۆڕان نواند ,بەتایبەتى ئەوەى پەیوەندى بە پرسى نانبڕاوكردنى لایەنگرانى گۆڕانەوە هەبوو .بەلام ئەم پەرچە كردارەى یەكێتى هەر چەندە زۆر نا شیاو نا ئینسانى ونا شارستانى ونا ئاسای بوو.بەلام ,گەر واقیعى بین دەبێ دان بەوە دابنێین كە پەرچە كردارێك بوو گەر بەراوردى بكەین بەو دۆخەى كە یەكێتى وەك پارتێكى ڕۆژهەلاتى خاوەن عەقلیەتى شاخ تێیدەكەوێ ,دەبێ بلێین حالەتێكى چاوەڕوان كراوبوو ,بەتایبەتى كە گۆڕان زیاتر لەژێر دەسەلاتى ئیدارەى سلێمانى سەری هەلداو هەژموونى پەیداكرد .من زۆرجار دەلێم گەر گۆڕان بەو حەجم وفۆڕمەى كە لە سلێمانى دەركەوت لەژێر حوكمى ئیدارەى هەولێر بوایە خویچنى تێدەكەوت ,ئەم بۆچونەشم لەوەوە سەرچاوەى گرتوە ,كە لە لایەك من خۆم ژیانى ژێرسایەى ئیدارەى هەولێرم ئەزموون كردووە ,لە لایەكیتر هەلكوتانە سەر بارەگاكانی گۆڕان و كۆمەل و یەكگرتو لەلایەن هێزەكانى پارتى ولە دوواى هەلبژاردنەكانى پارسال .ڕاستى قسەكانم دەسەلمێنێت بەلام گەر بپرسین ئەمە بۆچى وایە ؟بۆچى لە سلێمانى ئازادى هەیە بۆ لە هەولێر نییە ؟لەم ڕوەوە ڕایەك هەیە پێیوایە بونى بەشێك لە ئازادییەكان لە سلێمانى و نەبونیان لە هەولیچر هیچ پەیوەندییەكى بە یەكیچتییەوە نییە هەلگرانى ئەم ڕایە پێیانوایە كە خەلكى سلیچمانى خۆیان خەلكێكى هوشیارن و ئازادییە كانیش لە دەڤەرى سلێمانى بۆ ئەو هۆشیارییە دەگەڕێتەوە , كە خەلكى سلێمانى هەیانە ,هەرچەندە ئەم ڕایە بەشیچك لە ڕاستى تێدایە ,بەلام تەواوى ڕاستییەكە ئەوەیە بڵین كە هەم خەلكى سلێمانى خاوەن هوشیارییەكى سیاسى زیاترن هەمیش یەكیًتى وەك حیزبێك كراوەترە لە پارتى ,واتا لەم ناوەندەدا پیچمان خۆش بێت یان نا ,بەشێك لە م فەزلە بۆ یەكێتى دەگەڕێتەوە !من دەمەوێ ئەم ڕایەم بە نمونە بسەلمێنم :هەموومان دەزانین ماوەیەك لەمەو بەر یاساى خۆپیشاندانەكان لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند كراو لە لایەن مەسعود بارزانیەوە كە سەرۆكى پارتییە واژۆى لەسەر كرا,ئەمەش ناڕەزایەتییەكى زۆرى لە لایەن هاولاتیانەوە لێكەوتەوە .هاولاتییان لە زۆریچك لە شارو شارۆچكەكان دەستیان كرد بە خۆپیشاندان .بەلام لە كوێ؟دیارە لە سلێمانى . سەیركەن یاسایەكە لە هەولێر دەردەچێ و لە هەولێر واژۆى لە سەر دەكرێ هەر لە هەولیچریش دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە ,كەچى خۆ پیشاندانەكان لە سلێمانى و ڕانیەو هەلەبجەو دەربەندیخان و قەلادزەو خورمال و سەیدسادق وحاجیاواو چوار قوڕنەو بازیان و سەروچاوەو پیرە مەگرون و عەربە تو كۆیەو تەقتەق وپیێنجوێن ئەنجام دەدرێن
كە هیچ یەك لە شارو شارۆچكانە سەر بە ئیدارەى هەولێر نین , گەر راست و رونتر بلێین پارتى تییاندا حاكم نیە . دیارە دواى خۆپیشاندانى هەموو ئەم شاروو شارۆچكانە , عینجا لە هەولێ خۆ پیشاندانێكى بە مۆلەت ! ئەویش تەنها لە ناوەندى پارێزگاى هەولێر , دەنا لە هیچ شارو شارۆچكەیە كى دیكەى هەولێر و تەواوى پارێگاى دهۆك هیچ خۆ پیشاندانێك ساز نەكراوە . ئەم خۆ پیشاندانەشە كە لە هەولێر كرا بۆ ئەوە دە گەرێتەوە كە كە هەرچەندە پارتى كاریگەرى هەبوە بەلام هێشتا نەیتوانیوە بەتەواوى هەولێر كۆنترۆل بكات و بێدەنگى بكات . بەلام گەر دەرەفەتى پێبدرێت هەولێریش بە دهۆك دەكات واتا بێدەنگى دەكات . تەماشا كەن چەندە كزو بێدەنگە دهۆك , چەندە لە هیچ هاوكێشەیەكدا نییە دهۆك . حەیف دەلێى هەر لەسەر نەخشە سراوەتەوە پارتى وەك چۆن لەناوەخۆیدا پارتێكى داخراوە ئاواش لە پەیوەندى بە دەرەوەى خۆیدا داخراوترە . لەم سونگەیەوە گەر لەهەلسوكەوتى پارتى لە پەیوەندى بە میدیاى ئازادەوە بروانین ئەو راستیەمان بۆ روون دەبێتەوە كە پارتى چ حیزبێكى دۆگمایەو چۆ توشى هیستریا بوە , نەبەز گۆران لە شوێنێكدا دەلێ ((ئیش كردن " مەبەستى كارى رۆژنامە نوسییە " لە سلێمانیدا هیچ سیحرێكى تێدانیە , یەكێتى سەركردایەتیەكەى قسە دەكات جیاوازى تێدایەو حیزبێكە زۆرینەى دەلێ (نا) ئەوەى چەقى بەستوەو جورئەتى تێدا نیە پارتییە) بەلێ پارتى جورئەتى تێدا نیە ! چەقى بەستوەو لە راگەیاندنى ئازاد تۆقیوە ! ببینن لێشاوى لێشاوى شكاتەكانى پارتى لە رۆژنامەو گۆڤارە سەر بەخۆكان ێ نوسەران و رۆژنامە نوسانى ئازادوو. دادگایكردنیان و غەرامە كردنیان بە یاسكانى بەعس ! تەماشاكەن ئەوە پارتییە ناهێلێت هیچ رۆژنامەو گۆڤارێكى ئازاد لە هەولێرى پایتەختى بە دوبەى كراودا دەربچێت!! دیارە هەموو ئەمانە دەر خەرە ئەوەن كە پارتى َ ترسێكى قووڵى لە ئازادى هەیە !! جا ئەگەر ئێستا ئەم دۆخە رەخنە نەكەین ئەوا لە ئایندە دا حەقى ئەوەمان نیە گلەى لە یونى ستەم كارى بكەین , چونكە ئەم رەفتارانەى پارتى هەنگاو هەلێنانە بەرەو ستەم كارى و دیكتاتۆرى , ئەمەش بەهەموو پێوەرێك مەترسى دارە , لە كۆتایدا دەمەوێتبلێم كە ئەم بابەتە نە ستایشە بۆ یەكێتى و نە سوكایەتیشە بە پارتى, بەڵكو تەنها گوزارشت كردنە لە حەقیقەتێك , ئەم حەقیقەتەش ترسى ئێمەیە لە پارتى , دیارە ترسى ئێمە لە پارتى بە هیچ جۆرێك ترسێكى شەخێى نییە و ئێمە ناترسین پارتى شكاتمان لێبكات و بمنگرێت یان تەنانەت بمنكوژێت , ترسمان لە پارتى ئەوەیە كە رۆژێك بێت و كەس نەوێرێت لە ترسى پارتى بلێ ڵەڵ!!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست