پیاوانى پاراستن نابیت بدرینە دادگا (بە بەلگەوە)
Saturday, 19/09/2009, 12:00
هەموومان دەزانین لە دونیادا هەموو دام و دەزگا و كارمەندانى دەولەت لە بەرامبەردا یەكسانن و هەموو مافیكیان لە بەرامبەر بەیاسا وەك مافى هاولاتیانى ئاسایى یە تەنها لە ولاتى ئیمە نەبیت كە پیاوانى پاراستن نابیت بدرینە دادگا و نابیت لیپرسینەوەیان لە گەل بكریت .
ئەوەى لاى خوارەوە دەیخەمە روو یەكیكە لەو بەلگانەى كە پارتەكەى 31 ى ئاب لە رۆژنامەكانى خویان بلاویان كردوەتەوە بە بێ ئەوەى بزانن كە دادگا داواى (هیوا احمد مستەفا) دەكات كە بەرپرسیكى خۆیانە وە ئەم بەرپرسە لە شەقلاوە تەعداى لە كچیكى مسیحى كردووە و دواى ئەوەى ئەم پەیوەندیە ناشەرعیە منالیكى لیدەكەویت واز لەو ژنە دەهینیت و تەنانەت حاشا لەو پەیوەندیە دەكات .
هیوا احمد مستەفا دواى ئەوەى كە چەندین جار وەك كەرى ناو جۆگە دوو لایەنە كارى كرد بۆ دەزگاى زانیارى و پاراستن لە لایەن پیاوانى كەریم سنجارى كەشف بوو و راى كرد بۆ ئیران و تا ماوەیەك نەگەرایەوە و دواتر نامەیەكى بە خیزانەكەى نارد بۆ كەریم سنجارى و ئەویش لاى مسرور بارزانى لیخۆش بوونى بۆ وەرگرت و ئیستا بەرپرسى پاراستنى كەركوكە و تا ئیستا ناویریت سەردانى قەلادزى بكاتەوە چونكە لە رووى نایات خۆى پیشانى خەلكى شارەكەى بدات .
وا لاى خوارەوە دەقى فەرمانى گرتنى ناوبراو دەخەینە روو :
رۆژنامەى كوردستان راپۆرت لە 28 ى تموزى 2008 لاپەرە 13 لە ستونى دوو لە بریارەكانى بانگهیشت بۆ دادگا .
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/hewaahmadmstafaparastn.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست