ڕێژوانه‌کان زیندون و ده‌ستی ته‌قه‌که‌ره‌کان ده‌بڕدرێته‌وه ؟!!
Friday, 18/02/2011, 12:00
گه‌نجان ئه‌و توێژه‌ن که هه‌میشه پێشه‌نگ بوون بۆ گشت جولانه‌وه‌کانی گه‌لی کورد ،توێژێکیشن که هه‌میشه بێبه‌ری کراون له گشت
حه‌زوو ئاره‌زو و تا ژیانیکی ساده وه‌ک هه‌موو گه‌نجانی وولاتانی تر .
بۆ یه گه‌نجانی کوردیش هه‌میشه گوناح گوناح له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا حه‌ز و خه‌یاڵه‌کانیان بۆ یه‌کتری باس ده‌که‌ن تا له شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات ئه‌مانه وا له گه‌نجان ده‌کات که پڕبن تا لێوان لێو له‌ئازار .. ئه‌م ناخ هه‌ژانیشه وا له گه‌نجان ده‌کات که توره‌بن جونکه ده‌ستیان ناگات به خواسته‌کانیان
بۆ فشار دروست کردن هه‌ستان به ئه‌نجام دانی رێپیوانێک بۆ به‌رده‌رک‌ی سه‌رای شاری سلێمانی دواتریش به هه‌ر ئاقار ێک برابێت نابێت به‌فیشه‌ک رایان ماڵن تا بلاوه بکه‌ن له کاتێکیشدا پێشمه‌رگه‌کانی لقی 4 ئه‌لێن به‌رده‌وام سه‌یری فلیم ده‌که‌ن یه‌کێکیانم بینی له (یو‌و‌تو‌ب)دا ڤیدیۆی ریپیوانه‌که ئه‌وه‌نده موعجیبی (ئارنۆڵده) له قته‌یه‌کی له‌به‌ر کردبوو له سه‌ر سه‌ربانی لق (بی که‌ی سی)ییه‌کی به ده‌سته‌وه بوو په‌یتا په‌یتا ته‌قه‌ی ده‌کردوده‌ی رشاند،
رێ به‌خۆم ده‌ده‌م بلێم : تاوان بارن له‌به‌ر ئه‌وه پیشمه‌رگه ته‌نها ده‌بێت به‌رگری و پاریزگاریکار بیت که‌جی ئه‌مان پشتی (پۆلیس)یان شکاندوه له کاتیکدا پۆلیس تا ئه‌مر وه‌رنه‌گرێ نابیت ته‌قه‌بکات بگره تا مۆله‌تی حاکمیشی پێنه‌بیت بۆی نیه که‌س بگرێت
ئه‌وانه‌ی له تراکه ڤیدیۆیه‌کاندا ده‌رکه‌وتون و ته‌قه‌ده‌که‌ن ده‌بیت دادگایی بکرین یا ده‌ستیان ببردرێته‌وه کاتێک من سه‌یری (ریژوان)م کرد خڵتانی خوێنه دڵم بربوو تاسام به‌وه‌ی هاو زمان و هاو نه‌ته‌وه و روحگه‌رمێک سارد کرایه‌وه به فیشه‌کێکی ژه‌نگاوی ،ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم رێژوانه‌کان زیندون و ریژوانی شه‌هید هه‌میشه ناخی هه‌موومانی هه‌ژاند په‌له‌ش مه‌که‌ن هه‌ر ده‌بیستین تاوانباران حه‌قیان لێ بسه‌نرێته‌وه قابیله ئه‌میش وه‌ک رۆژنامه‌نوسان سۆرانی مامه حه‌مه و زه‌رده‌شت عوسمان که‌یسه‌که‌ی دابخریت .
رێژوان گیان
بابه بیرت ده‌کات
دایه داوات ده‌کات
کاتێک شه‌ش سالان بووت
ئاواتت خوێندن برین بوو
... به‌لام نه‌یان هێشت بگه‌یته ئاواتت
بشزانه هاورێت زۆره
بچۆ سه‌ر له سۆرانی مامه حه‌مه و زه‌رده‌ش عوسمان بده
به‌نیاز بویت ساڵ رۆژی له‌دایک بونت بکه‌یته‌وه
خه‌فه‌ت مه‌خۆ........هه‌میشه له‌یادیت و
هه‌موو ساڵیك ئیتر تۆ یاد د ده‌کریته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست