دەبوایە د.بەرهەم كلییلەكانی بدابایەتەوە نێچیرڤان بارزانی

Monday, 12/04/2010, 12:00


پاش ئەنجامە كۆتاییەكان هەڵبژاردنی 7/3 عێراق دەبوایە بەرهەم ساڵح كلیلەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی تەسلیم بە نێچیرڤان بارزانی بكردایەتەوە و خۆی بە ویستی خۆی دەستی لە كاربكێشایەتەوە بەلام نەك هەر ئەو كارەی نەكرد بەڵكو بێ مۆراڵانە وەكو مامە پیرەكەی كەوتە جمووجۆڵ و بەكارهێنانی جۆرەها شێواز بۆ پارێزگاریكردن لە كورسییەكەی لەو هەوڵانەشی پاڕانەوەی لە بارزانییە....... وەك ئاشكرایە پاش هەڵبژاردنی 7/3 دیسانەوە نەخشەی سیاسی داماوی كوردستان هەڵبەزو دابەزی تری بەخۆیەوە بینی و جارێكی كە گۆڕانی بەسەرداهات و سەنگ و قەوارەی حیزبە كوردییەكان گۆڕانیان بەسەرداهات و ڕیزبەندی خولی پارتە سیاسیەكانی كوردستان بە سەدوهەشتا پلە گۆرا، یەكێتی نیشتمانی هاتە خوارەوەی ریزبەندییەكە و لە كوردستان تەنها 6 كورسی بەدەستهێنا و پێگەكەیى لە دەستدا گۆڕان شوێنی ئەوی گرت بوو بە هێزی دووەم لە دوای پارتی.... ئەم ئەنجامەش هەمان ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان بووە بگرە ئەمجارە یەكێتی دەنگی زیاتری هێناوە ئەوەی لێرەدا مەبەستەو راڤەی دەكەم و ئەوەیە كە د. بەرهەم ئەو شوێنەی كە ئێستا داگیریكردووە شایستەی نییە بەگوێرەی ئیستحقاقی هەڵبژاردنەكان دەبوایە جێگری سەرۆك وەزیرانی بەركەوتایە و تەنانەت ژمارەی پۆستە وەزارییەكان و ئەندام پەرلەمانەكانیشیان زۆر كەمتربوایە لەو ژمارەیەی ئێستا بۆ؟؟ چونكە یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی 25/7 دا كە بە ڕێككەوتنی ستراتیژی بە یەك لیست دابەزین لەگەڵ پارتی و چەند حیزبێكی كەدا لێرە گەر دەنگەكانی لیستی كوردستانی فەرز بكەین و شی بكەینەوە یەكێتی تەنها 5تا6% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و باقی رێژەكەش هی پارتییەو دەبوایە بەشی شێری پۆستەكان بۆ پارتی بوایە بەڵام بەهۆی یەك لیستی یەكێتی خۆی بە خاوەنی نیوەی دەنگەكان دەزانی دەسبەرداری پۆستی سەرەك وەزیران نەبوون، بەڵام هەڵبژاردنی 7/3 ڕاستییەكی تاڵی بۆ یەكێتی سەلماند كەوا لە هەڵبژاردنەكانی 25/3 ش هەر بە ڕێژەیە دەنگی هێناوەو سەنگی جارانیشی لەدەستداوەو بووە بە حیزبێكی بچووكی هەمان شێوەی یەكگرتوو و كۆمەڵ و شیوعی هەر بۆیە دەبوایە پۆستی سەرەك وەزیران بۆ یەكێتی نەبوایە و هەروەها ئەو هەموو وەزیرو ئەندام پەرلەمانەی نەبوایە لە كوردستاندا... دەبوایە سەركردایەتی یەكێتی شەرمی لەخۆ بكردایەت و ئەو پۆستە نا موستەحەقاەی بۆ پارتی بگێڕایەتەوە یان د. بەرهەم خۆی دەستی لە كار بكێشایەتەوە و تەسلیم بە نێچیرڤانی بكردایەتەوە بەڵام چی لە حیزب و كەسێكی وەك یەكێتی و بەرهەم ساڵح دەكەیت لە بێ مۆڕاڵی سیاسی مەلە دەكەن كورد وەتەنی تەڕنابن و رێز لە خۆیان و دەنگی تاكی كوردی ناگرن و بێ شەرمانەش لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندندا بەبزەی سیا سی سەرلێوە بێ شەرمانە باس لە كابینەی شەش و دەسكەوتە خەیاڵاوییەكانی دەكات ئاخر د. بەرهەم بۆ ئەمەندە بیً ئابڕوویت و دەست لە كارناكێشیتەوە بۆ سەیرێكی مێژوو ناكەیت و سوودی لێوەرناگریت و دەست لە كارناكێشیتەوە ها نابینی كەوا چەندین سەركردە و سەرەك وەزیران و وەزیر لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا كە خەڵكی نەیانویستوون خێرا دەستیان لە كار كێشاوەتەوە دكتۆر خۆ تۆ لە وڵاتێكی وەك ئەمریكادا ژیاویت و پلە زانستییەكانت لەوێ برٍیووە هەر لەوێش سەدەها نموونەی زیندووی دەست لە كاركێشانەوەی تێدایە بۆ خۆت لە كەناری گێلی و خۆهەڵخەڵەتاندن داوە تۆ نەك هەر موستەحەقی ئەو شوێنە نیت بە پێوەرەكانی هەڵبژاردن بەڵكو هیچ خزمەتێكت بە خەڵكی كوردستان نەگەیاندووەو لەوەش خراپتر خۆ هەڵواسینتە بە كارەكانی كابینەی پێنجەوە و خۆت كردووە بە ساحیبی و تەواوی هەوڵەكانیشت تەرخان كردبوو بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی یەكێتی و بۆ ئەو مەبەستەش كارت كردووە بەم كارانەشت كاریگەرییەكی خراپت هەبوو لە سەر هاوپەیمانێتی كوردستان و كەمكردنەوەی دەنگەكانی.... جا پێمان ناڵێیت چۆن تا ئێستا لە سەر ئەو كورسیە دانیشتووی چۆن جورئەت ئەكەی لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندندا خۆت نیشان بدەیت جا تۆسقاڵێك هەست بەمەسئوولیەت بكەیت و وەڵاممی خەڵكانی كوردستان بدەیتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە