عیماد ئەحمەد بەتەنسیق لەگەڵ د.بەرهەم ئافرەتێك پَشنیاردەكەن بۆ بەڕێوەبەری توندوتیژی ئافرەتانی كەلار

Saturday, 17/04/2010, 12:00


لە درێژەی فەزاحەتەكانی یەكێتی و بەرهەم ساڵەح دا... عیماد ئەحمەد بەتەنسیق لەگەڵ د.بەرهەم ساڵەحی سەرۆك وەزیران ژنێک پێشنیاردەكەن بۆ بەڕێوەبەری نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی شاری كەلار ئەمەش دەبێتە مایەی بێزاری و تووڕەیی ئەو شارە...
بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لە مەڵبەندی ڕێكخستنی 11 كەلارەوە پێش چەند ڕۆژێك لەمەوبەر مامۆستا ئامینەی كە خزمی عیماد ئەحمەدی بەرپرسی ڕێكخستنی یەكێتییە, پێشنیار كراوە بۆ وەرگرتنی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی كەلار بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرهەم ساڵح دا و نووسراوەكەشی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە ئەمەش ناڕەزاییەكی زۆری لای فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیە دروستكردووە و تا ئێستاش چەندجارێك ویستوویانە مانگرتن و ئیمزا كۆبكەنەوە دژ بەو پێشنیارە بەڵام ڕێگرییان لێكراوە, چونكە ئەو ئافرەتە ناوبانگێكی خراپی هەیە لەو شارەدا گەورەو بچووكی ئەو شارە دەیناسن و مامۆستا ئامینە كە پێشتر لەسەردەمی ڕژێمی دیكتاتۆری گۆڕبەگۆڕ رەفیقە حیزبی بووەو بە ست ئامینە ناوبانگی هەبووەو لە ئیتحادی نسائدا كاری كردووە و پاش ڕاپەڕین خۆی خزانۆتە ڕیزەكانی یەكێتییەوە بەهۆی خزمایەتی لەگەڵ عیماد ئەحمەددا چونكە هەردووك لە عەشیرەتی زەهاوین و پاشان بوو بە بەرپرسی یەكێتی ژنانی یەكێتی لە كەلار و لە ساڵی 1996 كاتێًك یەكێتی ئاودیوی سنوور دەكرێت لە ئێران مامۆستا ئامینە ............. و پاشان یەكێتی ئامینەو كچەكەی ڕەوانەی سوید دەكەن و ئەم چیرۆكەش لای خەڵكی كەلارو تەواوی گەرمیان ڕوونەو هەموو یەكێتییەكان شاهیدحاڵی ئەو ڕووداوەن, كەچی پاش گەڕانەوەی بۆ كوردستان لە سویدەوە عیماد ئەحمەد ست ئامینەی بۆ ئەو پۆستە پێشنیاركردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرهەم ساڵەح هەرچەندە ئێستا ملازم عەدنان بەڕێوەبەری ئەو شوێنەیە و بەگەواهیدانی خەڵكی شارەكە یەكێكە لەو بەرپرسە خاوێن و بەتوانا كەمەی یەكێتی لە كەلارو چەندین كێشەی چارەسەر كردووە و كەس شتێكی لەسەر ناڵێت و كەس نهێنی ئافرەتێكی نەزانییوە لەو ماوەیەی ملازم عەدنان بەڕێوەبەرە... بەڵێ هاوڵاتییانم ئەمەیە داهێنان و خزمەتەكانی یەكێتی و كابینەی شەشەمی حكومەتی هەرێم بۆ جەماوەری شۆڕشگێڕی گەرمیان... بەڵێ من نازانم یەكێتی لەبری ئەوەی بەخۆدابچێتەوەو خۆیان لەو بچووكبوونەوەیە ڕزگاربكەن و بەدوای كەسانێكی خاوێن و گونجاوو خاوەن ناوبانگ بكەوێت بۆ پلەكان كەچی ئافرەتێكی بەو جۆرە خەسڵەتانە بۆ ئەو شوێنە هەستیارە پێشنیار دەكەن, بێگومان پێشنیاركردنی ست ئامینە بۆ ئەو پلەیە نەك هەر توندوتیژی كەمناكەتەوە بەڵكو دەبێتە فاكتەرێكی پەرەسەندنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان زیاتر دەبێت و ڕێژەی تەڵاقدانیش بەرزدەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە