دەبێ كێ لەسلێمانى بڕیاربدات
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
دەبێ كێ لەسلێمانى بڕیاربدات
پەیامێك بۆ جەماوەرى ڕاپەڕیوى شارى سلێمانى، لەیەكەم ڕۆژى هاتنەمەیدانى ئێمە خەڵكى شارى سلێمانى بەمەبەستى بەدەستهێنانى چەندین داواكارى ڕەواى خەڵكى بەش مەینەت بەشێوازێكى مەدەنیانە، بەڵام بەهۆى پلانێكى پێشوەختەى دەسەڵات بۆ ناشرین كردنى سیماى خۆپیشاندان خۆیان تێكەڵ بەخۆپیشاندەرانكرد,هەربۆئەم مەبەستەش بەدەستى خۆیان لقى چواریان كردە ئامانج و چەندین گەنجى ئەم شارەیان گولەبارانكرد، بەڵام لەهەمووى ناخۆشتر هەرهەمان ڕۆژ سەرجەم حیزب و ڕێكخراوەكان خۆیان بێبەریكرد لەخوێنى ڕژاوى ئەو گەنجانەو دەستبەجێ لەڕاگەیاندنەكانیانەوە بەئاژاوەگێڕیان لەقەڵەمدان، هەرئەو ڕۆژە دوابەدواى ڕاگەیاندنەكانى پارتى ڕاگەیاندنى یەكگرتووى ئیسلامى و یەكێتى نیشتمانى وەكو دەروێشى مامەشێخ یەكسەر جەماوەرى ڕاپەڕیویان بەئاژاوەگێر لەقەڵمدا، لەئێستادا پاش فراوان بوونى ئەو هێزە جەماوەریە، ئەو حیزب و ڕێكخراوانە دەیانەوێت خۆیان بكەنە خاوەنى ڕاستەقینەو بەناوى خەڵكەوە دووبارە خۆپیشانەكە بەلاڕێدابەرن، من دەڵێم لەوەتەى شارى سلێمانى هەیەوە خاوەنى دەنگى ناڕەزاى شەقامى خۆیەتى و پێویستى بەهیچ گروپ و حیزبێك نەبووە، بەڵام دەستخۆشى لەو حیزب و ڕێكخراوانە دەكەین كەسەرسەختانە پشتگیرى خۆى دەردەبڕێت بۆئێمەى گەنجى نێو شەقامەكان، بۆیەدەكرێت بڵێم ئەو گەنجەى لەیەكەم ڕۆژەوە هاتووەتەمەیدان خاوەنى بڕیاردانە بەوەى لەكوێ خۆپیشاندان بكرێت ، وەچۆن و كەى كۆتاى پێبێنێت، نەك ئەو گەنجانەى بەپشتیوانى دەسەڵات لەهەولێ گواستنەوەى خۆپیشاندانەكەدەدەن لەبەردەرگى سەراوە بۆ پاركى ئازادى بۆ كات بەسەر بردن و گوڵەبەرۆژە خواردنى ژێر خێمە، یاخود لەژێرناوى گروپى ئاشتى پارێزدا زۆربەى ئەندامەكانى پارتى بەنهێنى هاتونەتەوە نێو ڕیزەكانى ئێمە،بۆیە باش ئاگادارى تەڵەى ناحەزان بن.
سەركەوتن بۆ خەڵكى بەئاگاى شارى سلێمانى.......سەرشۆڕى بۆ ماستاوچى و قەڵەم فرۆش
گەنجێكى خۆپیشاندەر
22\2\2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست