کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ڕەوەندی کوردی لە کەنەدا هەرێمی ئۆنتارێۆ بریارە خۆپێشاندانێکی جەماوەری بەرفراوان و گەورە ساز بکات

Monday, 29/08/2011, 12:00





بەمەبەستی ناڕەزای دەربڕینو ئیدانە کردنی دەستدریژی و بۆردمان کردنی ناوجە سنوریەکانی باشوری کوردستانو شەهید کردنی هاوڵاتیانی بێتاوانی کورد لەو دەڤەرە لەلایەن ولاتانی دراوسێوە،
ڕەوەندی کوردی لە کەنەدا هەرێمی ئۆنتارێۆ بریارە خۆپێشاندانێکی جەماوەری بەرفراوان و گەورە ساز بکات بۆ بەردەم قونسوڵگەری تورکیالە شاری تۆرۆنتۆ. بۆ پرۆتێست کردنی کارە نامرۆڤانەکانیان دژی هاوڵاتیانی مەدەنیو خەلکی هەژار نشینی گوندەکانی بناری قەندیل،
ئەم خۆپێشاندانە کە گردبونەوەی هاوڵاتیانی کوردستانی رەوەندی کوردی ولاتی کەنەدا و بەتای بەتی هەرێمی ئۆنتاریۆیە. داواکارن کە هەستو هەڵویستی کوردانەو هاوغەمی گشتی خەڵکانی لانە روخاو دەربەدەر بونی ئەو ناوجانە بێتو لەهەمان کاتدا دەنگی تورەی کوردستانیانی وڵاتی کەنەدا بێت بۆ قونسوڵگەری تورکیا دژ بە کارە بەربەریەکانی،،
رۆژی خۆپێشاندان
١/٩/٢٠١١
کاتژمێر/١١ بۆ ١ ی پاشنیوەرۆ
رۆژی پێنچ شەمە،
ناونیشان
Address 10 Lower Spadina Avenue, Suite 300
Toronto ON M5V 2Z2
پەیوەندی بۆ زانیاری زیاتر،،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە