(مەسعود بەرزانی)؟ یان (زوس)ی ئۆڵمپیا؟

Thursday, 20/01/2011, 12:00


هەروەكو چۆن (زوس)ی گەورە خواكانی یۆنانی ئەغریق لە سەر لوتكەی چیای ئۆڵمپیا دادەنیشت و دەیڕوانیە یۆنانەكان ئەمڕۆش بەهەمان شێوە مەسعود بەرزانی لەسەر لوتكەی (سەری رەش) دانیشتوە و دەڕوانێتە هەولێر.
هەروەكو چۆن خواكانی ئۆڵمپیا (ئەپۆڵۆ و پۆسایدن و حیرا و ڤینۆس وهتد لە خواكانی تر) شەڕ و ململانێیان هەبوو لەسەر دەسەڵات و بەكۆیلەكردنی هاوڵاتیە یۆنانەكان ئەمڕۆ ئەندامەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهەمان شێوە شەڕ وململانێیان هەیە لەسەر وەرگرتنی پۆست و دەسەڵات و بەكۆیلەكردنی هاووڵاتیانی كوردستان بۆئەوەی گەندەڵیی زیاتر بڵاوبكەنەوە و گیرفانەكانیان زیاتر پڕبكەن.
وادیارە مەسعودی سەری رەش بەراستی خۆی بە خودا دەزانێت و پێی وایە مرۆڤێكی فانی نیە. وادیارە ئێمەی هاوڵاتیی بە كۆیلەی خۆی و نەوەكانی تێدەگات. خۆ ئەمە مێژووە و مێژوو دەنووسرێت. بڕیارە كوێرانەكانت كە هەمووی دژ بە دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤە لەگەڵ بڕیاری وەزیرەكانت لە خوێندنی باڵاو زانكۆ و شارەوانیو رۆشەنبیری و ناوخۆ هەموی لەدژی بەرژەوەندیەكانی هاوڵاتیانە.
لە چ سیستەمێكدا هاتووە دیوانێكی سەرۆكایەتی 3 نووسینگەی هەبێت؟
نوسینگەیەك لە سەری رەش و نوسینگەی جێگر و نوسینگەی دیوان. كاری هاوڵاتیان و ئیشی رۆتینی چۆن بەڕێوە دەچێت؟ مەسعود بەرزانی بۆ واژوكردنی نوسراوەكانیش لە سەری رەش نایەتە خوارەوە؟
(بەناو دكتۆر) فوئاد حوسێنی پۆستەچی رۆژانە نووسراو و كتابەكان لە بن هەنگڵی هەڵدەگرێت و بەرەو سەرەوە دەیبات.
مەسعودی زۆر دیکتاتۆر ئێستا فوڕسەتە ئەگەر زوو فڕیای خۆت نەكەوی تۆش بە دەردەكەی بن عەلیی تونس دەرۆی. ئیتر یان ئەوەیە خۆت چاك كەی یان ئەوەیە لەئێستاوە شوێنێك بۆ خۆت بدۆزەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە