ئایا بەرپرسانى یە كێتى نیشتیمانى كوردستان ئاگادارى حاڵى تە ق تەق ن؟
Tuesday, 24/08/2010, 12:00
ئە مە وێنە ى كە نار دەریاى شارە تازە كە ى منە كە ئێستا وەكو بە هەشت جوان كراوە بە سەربردنى سە عاتێك لەو شوێنە خە م وناخۆشیە كانت لە بیرئە باتە وە ,ویستم وێنە یە كى تازە ى ئەو
شوێنە ش دابنێم بە ڵام وێنە ى خۆمى لە گەڵ بوو,بە هە وڵى مرۆڤە كان وا جوان كرا بۆ خۆش گوزەرانى هاوڵاتیان,تۆبڵى شارە كۆنە كەم تەق تەق بە هە وڵى كام مرۆڤانە تۆش ڕۆژێك ئاوا جوان بكرێیت وشانازیت پێوە بكەین؟؟؟
وامزانى بەرپرسانى تەق تەق دوایى ئەوەى كە م وكوڕیە كانى شار ئەزانن بە پەلە چارەسەرى دەكەن كەنارى زێ ى تەق تەق ئەكەن بە بەهەشت بۆسەرجەم هاووڵاتیانى شارو نایە ڵن لە لایەن تاكە كەسە وە ببێتە موڵكى تایبە ت وئەى سەلمێنن كە موڵكى حكومەتە وحكومەتیش وات هەمووخەڵك هەواڵى ئەوەیان بە من دا كە وا خەریكى خۆشكردنى كەنارى زێ ى تەق تە قن وئەیكەن بە فریزوشوێنێكى كەشتیارى وداریان بۆ هێناوە
دڵم زۆر خۆش بوو ویستم لە بابە تێك دەست خۆشى لە وانە بكەم كە ئەوكارە جوانە یان كردووە بە ڵام كە تاكیدم كردەوە وتیان خەریكە شوێن نامێنێ وهە مووى وا داگیر كرا .
زۆرسەیرە ئایا ئەمە سنوربە زاندن وتەجاوزات نى یە بە سەر موڵكى گشتى وحكومەت؟؟؟ئایا بەرپرسان بۆ بێدەنگن لە م شارە بە تایبە تى سە رۆكى شارەوانى ومد یرى ناحیە؟ من نزانمكە كار لە كار ترازا ئیدى چى دە كرێ ئەوكات كەس ئامادە نى یى یە ئە و كەنار زێ یە چۆڵبكا؟؟؟؟
لێرە وە بە ناوى خەڵكى تەق تەقە وە داواكارین لە بە رپرسان ى ى.ن.ك چیتر بێدەنگ نە بن بەرامبەر ناحەقى وبێدەنگى بەرپرسانى تەق تەق كە خۆیان كەڕكردووە ولالە خەڵكى ناكەنەوەوا ئەزانن بە خەباتو ڕەنج وماند ووبوونى شانى خۆیان بە رپرسیاریەتیان وەرگرتووە.
داواكارین لەبەرپرسانى ى.ن.ك لەسلێمانى بەتایبەتى كاك مە لا بەختیار كە زۆر پەیوەستە بە تەق تەق ەوە كە وا لەو بەرپرسانەى تەق تەق بكە بێدەنگ نە بن ونیڵن چیترئە م شارە داگیر بكرێ .ئەگە ر ئەشترسن با دەست لە كاركێشانە وەى خۆیان پێشكەش بكەن وكەسێكى نەترس و بە جورئەت بێتە جێگایانەوە نە بنە مایەى یارى كردن بە خوێنى شە هیدان وئەنفالە وە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست