حسەینى مەساح ئەوپیاوەى لە قاسم ئاغای كۆیە تاوانبارترەو ئێستە شۆڕگێڕێكى مەزنى یەكێتى نیشتمانییە ؟؟؟؟
Tuesday, 12/04/2011, 12:00
من لەبەر فیراری و كەمدەستى بوم بە جاش لای حسەینی مەساح لە ساڵى 1986 بەلام بەخواو بەقورئانى بیرۆز بۆ ئەوە نەبوم بە جاش كە كورد بكوژم بۆ ئەوە نەبوم بە جاش تەنها مێرولەیەكیش لەدەستم زەرەر بكات بەڵكو عەسكەریم بێ نەدەكرا نەیشم ئەتوانى بۆ هیچ شوێنێك بڕۆم چونكە دایك و باوكێكى بیرم هەبوو نەمئەزانى چیان لێ بكەم منیش بەخێوكەریان بووم . بەهەرحاڵ قەت ئەو رۆژە ناخۆشانەم بیر ناچێتەوە كە لەبەر خاتری كۆمەڵێك ئیمتیاز لە لایەن بەعسەوە حسەینی مەساح ئامر فەوجى 120 ی جاش ی حزبی بەعس پڕ بە عەرەبانەى تراكتۆرێك ژن و منداڵ و پیاوی پیری ناوچەی قەرەداخی لە حامیەی سلیمانى تەسلیم كرد.
ئێمە مەفرەزەیەك جاش بووین لە نزیك باریكەی كۆن ەوە دەرۆشتین بەرەو قەرەداغ وا بینیمان تراكتۆرێك جۆری عەنتەر نزیكەی زیاتر لە 25 ژن و منداڵیی تێدابوو چوار پیاوی ش بەسەر تراكتۆرەكەوە بوون و كورێكی 17 بۆ 18 ساڵ تراكتۆرەكەی لێدەخوڕی . فەرمانی پێكردین كە بچین بیانگرین و بیانهێنین بۆ لای كاتێك كە هێنامانن حسەینی مەساح خۆی پرسیاری لێكردن كە لەكوێوە هاتوون و بۆ كوێ دەچن . خێرا یەكێك لە پیاوەكان دەستی كرد بە پارانەوە لە بەردەستیداو دەستى حسەینى مەساحی ماچ كرد وتى كورە شیرینەكەم ئێمە خەڵكی ئەم مەنتیقەى قەراخینە و سەرمان لێ شێواوە و بەخوا نازانین كەس وكارمان چیان لێ هاتووە هەر یەكێ بەلایەكا ڕۆیشتووین ئەم ژن و مناڵانەم هێناوە بیانبەم بۆ قەرەگۆل ماڵى ناسیاوێكم لەوێیە ئەچینە ئەوێ تا خوا ڕۆژێكمان لێ ئەكاتەوە ..خێرا حسەینى مەساح قسەكەی پێ بڕی و وتى(نانا بڵێ هەتا موخەڕیب دێتەوە دێكەمان و دوایی دڕۆمەوە كچ و ژنەكەمیان بۆ دەبەم بۆ ئەوەى بێتاقەت نەبن) .یەكێ لە پیاوەكان دەستى كرد بە گریان لە بەردەستیداو دانەویەوە پێڵاوەكانى حسەینى مەساح ی ماچ كرد وتى توخوا توخوا خۆت بمان كوژەو تەسلیمی حكومەتمان مەكە .
حسەین دەستی كرد بە جنێوی ناشیرین بە ژن و كچ و ناموسیان پێی وتن (ئەوە 3 مانگە سەید رەیس عەمری عەفووی بۆ داون و كە خۆتان تەسلیم بكەن و ئەرزی شوێنخانو پارەتان بداتێ بۆ نەهاتن ئێستا موخەڕیب نەماوە ئینجا دێن ئادەی سوار بن و دوام كەون) . هەرچی هاواریان كرد بەڵام بێ سوود بوو .بردنیو تەسلیمی حامیەی سلێمانى كردن كە ئیستا پاركى ئازادی تێدایە .
لە هەمووی ناخۆشتر كە هەرگیز بیرم ناچێتەوە هەرجار بیرم دەكەوێتەوە خۆم پێ ناگیرێت و دەگریم كە سەیری مناڵەكانى خۆم ئەكەم چونكە منیش ئێستا مناڵم هەیە و خێزاندارم ئەویش ئەوە بوو چەند منداڵێك بوون لەناو عەرەبانەى تراكتۆرەكە كە تەمەنیان لە نێوان 3بۆ 5 ساڵ دەبوون هەر سەیریان دەكردین و نەیان ئەزانى مەسەلە چیەو چی نیە خەریكی یاریكردنى خۆیان بوون ..
من لەمدنیاو لەو دنیاش شایەتى لەبەر قاپی خوادا دەدەم ئەو شتانەی كە بینیومە وەك خۆی گێرامەوە بۆتان . تۆزێك دەرونى خۆم ئاسودە كرد بەڵكو خوای گەورەش لێم خۆش بێت چونكە بۆ ماوەیەك لەگەڵ ئەو دڕندەیە بووم .
لە هەموویشی سەیرتر ئەوەیە ئێستا حسەینی مەساح گڵاڵى پیاوی سیقە پێكراوی یەكێتى نیشتمانى كوردستانە و بەرپرسی پیاوماقوڵانى شارەزوورە مانگانەكەیشی سێ ئەوەندەی مانگانەی ئەوكەسانەیە كە حسەینی مەساح بەدەستى خۆی ئەنفالى كردن .. ئێستە پیاوی ئەو یەكێتیەیە كە لە ساڵی 1984 لە رادیۆكەیانەوە عەمری كوشتنیان دەدا . دەیانوت حسەینى مەساح گڵاڵى بەهیچ شێوەیەك عافواتى شۆڕش شمولی ناكات و دەبێت بكوژرێت . كەچی دوای ئەو هەمووە خەڵك كوشتنە ئێستە پیاوی ناو پیاوانى مەڵبەندی شارەزوورە . جنێویش بە هەندێ كەس دەدات لەناو گۆران و حزبە تێكۆشەرەكانى تری سەردەمى شاخ كە رەنگە ئەوكەسانەى حسەین قسەیان پێ دەڵێت قورسایی حسەین بەس پێڵاو لەپێیاندا دڕا بێت لە پێناوی كوردایەتى و مەردایەتیدا ...
لە كۆتایدا وەعد دەدەم كە ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان مستەشارەكان گیران و حسەینی مەساحیش لەناویاندا .منیش بێمە بەردەستی دادگاو هەموو ڕاستیەكان وەك خۆی بڵێم با دوایی بمكوژن ..
1-چەند باسێكى تری حسەینى مەساح م لایە هەوڵ ئەدەم بە بەڵگەوە بیانخەمە ڕوو . وەك سەربڕینى شوانیكى ئێرانى و فرۆشتنى سەرە بڕاوەكە بە حكومەتى بەعس بەناوی سەری پاسداری ئێرانى .
2-شەهید كردنی پێشمەرگەیەكى حزبی سۆسیالیست لە گوندی سۆیلەمیش سەر بە سەیدسادق كە ئێستا برایەكى ئەو شەهیدە ئاسایشە لە سیدسادق..
3-تەسلیم كردنی كورو باوكێك بەناوی ئەوەى كە ئازوقەیان بۆ پێشمەرگە بردووە ..
4-شەهید كردنى ئامر كەرتێكى یەكێتى نیشتمانى بەناوی دلیر گەرمیانى مۆرەكەی و جەنازەكەی تەسلیمی ئیستیقباراتى سیدسادق كرد .
5-دانانى كەمین لە نزیك گوندی سیامێوە لە شارەزوور بۆ مەفرەزەیەكی حزبی شیوعى و شەهید كردنی پێشمەرگەیەكى شیوعى.
6- كەوتنە پێش و چاوساقىكردن بۆ لیوایەكى عەسكەری بەناوی لیوای بارق بۆ گوندی قەڵبەزە و شەهید كردنى 2 پێشمەرگەی حزبی شیوعى كە یەكێكیانم بیرە خەڵكى هەڵەبجە بوو تەمەنى نزیكەی 20 ساڵ دەبوو ..
ئینجا باسی تڕۆ بونەكەی حسەینى مەساح و ئەو كاتەى كە بەعس ئیشی پێى نەماو لەلایەن حیزبی بەعسەوە و گیرا .. هەر هەمووی ئەگەر خوا مەجالى دام وەك خۆی هەمووی ئەخەمە ڕوو ..
داواش لە ڕۆژنامە نوسە بەڕێزوو ئازاكانیش دەكەم ئەم شتانەم بڵاو بكەنەوە و بەشكوم هەقى ئەو خەڵكە فەقیرە بێتە هەقجێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست