کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مافی ئافره تان و دایكی (كاوه‌ گه‌رمیانی). . . .

Saturday, 07/12/2013, 12:00







كوان و له‌كوێن هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ی ئافره‌تان و ژنان كه‌ بانگه‌شه‌ی مافی ئافره‌تان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ده‌بێت ژنان و دایكان مافه‌كانیان دابین و پارێزراو بێت ,
كوان ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌نها ساڵی جارێك گوێی كپمان دێننه‌ ژان و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌ مافی ئافره‌تان و ژنانه‌وه‌ سه‌رقاڵمان ده‌كه‌ن ؟! كوان و له‌كوێن ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی مافی ژن و ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ژنان و دایكان ده‌كه‌ن. . .
ئایا بێوه‌زنه‌ خاك به‌سه‌ره‌ ڕه‌شپۆشه‌كه‌ی دایكی (كاوه‌ گه‌رمیانی) ژن نییه‌ ، ئافره‌ت نییه‌ ؟؟ ئه‌ی بۆ نه‌چوونه‌ لای تا له‌ده‌می خۆییه‌وه‌ چیرۆكی جه‌رگ برین و جه‌رگ سووتانه‌كه‌ی ببیستن ؟ ئه‌ی بۆ نه‌چوون كه‌مێك له‌ فرمێسكه‌كانی بۆ ببسڕن ؟
بۆ نه‌چوون تا بزانن ژانی كووشتنی جگه‌ر كۆشه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌ستی دایكێكی سته‌م دیده‌دا چ ژانێكی هه‌یه‌‌ ؟
بۆ نه‌چوون تاوه‌كو بزانن كوشتنی ڕۆله‌ له‌به‌رچاوی دایكدا چ ئازارێك ، چ سۆییه‌ك به‌ دایك ده‌به‌خشێت ؟
بۆ نه‌چوون وه‌ك ژنانی توونس ، میێر سنگی خۆتان دابدڕن و هه‌ره‌شه‌ی خۆڕووتكردنه‌وه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر بكوژانی كاوه‌ ده‌ست نیشان نه‌كرێن ، بۆ نه‌چوون به‌هاوسه‌ره‌ كاربه‌ده‌سته‌كانتان بڵێن ئیتر له‌گه‌ڵتان ناخه‌وین ، سه‌رجێییات له‌گه‌ڵ ناكه‌ین ، سۆزی خۆمانتان ناده‌ینی چونكه‌ ئێوه‌ دڕنده‌ن له‌ به‌رگی مرۆڤدا !
بۆ نه‌چوون هه‌مووتان به‌ڵێ هه‌مووتان به‌ (سپی و سۆروو كه‌سك و زه‌رده‌و شینه‌وه‌) خۆتان ڕه‌شپۆش بكه‌ن و سوێن بخۆن تا دڵی دایكی كاوه‌ گیه‌رمیانی ئاو نه‌خواته‌وه‌. . واڵای ڕه‌نگاو ڕه‌نگ نه‌پۆشنه‌وه‌. . . ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش كاڵایه‌كی هه‌رزان فرۆش نین به‌ده‌ستی پیاوه‌كانتانه‌وه‌ ،! ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ژن و ئافره‌تن و مافی ژنانتان مه‌به‌سته‌ وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ڕاكه‌ن بچن له‌ماڵه‌ ئاگركوژاوه‌كه‌ی دایكی (كاوه‌گه‌رمیانیدا) مان بگرن تا بكوژی كوڕه‌كه‌ی ده‌ستنیشان نه‌كرێت نه‌گه‌ڕیَنه‌وه‌. . .
ئه‌گه‌ر داوای مافی ئافره‌تان ده‌كه‌ن هه‌مووتان سه‌رتان له‌قووڕ بگرن و تا وه‌ڵامتان ده‌ست نه‌كه‌وێت خۆتان نه‌شۆرن و ڕوو له‌ ماڵه‌كانتان نه‌كه‌نه‌وه‌. . .
ئه‌گه‌ر درۆناكه‌ن و ڕاست ده‌كه‌ن ئێستا كاتێتی هه‌ریه‌كه‌تان و سه‌ری متاڵێكتان به‌دووده‌سته‌كانتان بگرن و بڕۆنه‌ ناو كه‌لاوه‌ ساردوو سڕه‌كه‌ی دایكی گه‌رمیان و هاوار بكه‌ن و بڵێن : ئه‌گه‌ر ماف بۆ دایكی گه‌رمیان نه‌گه‌ڕێننه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر یكوژه‌كان له‌ هه‌مان جێگادا سزای خۆیان وه‌رنه‌گرن ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌ر لێره‌ مناڵه‌كانمان ده‌قه‌ینه‌ قووربانی. . ئاخر مافی ژنان به‌هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی ناچه‌سپێنرێت ! مافی ژنان میستگر نییه‌ ! مافی ژنان هه‌ڵویستی كرداری ده‌وێت. ..
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌شتان پێناكرێت ئیتر بابه‌س بێت مافی ژنان. . بابه‌س بێت ووتاری بێ كردار. . . مووچه‌ی چه‌وری خۆتان بخۆن و چی دی باس له‌ مافی ئافره‌تان مه‌كه‌ن ,,,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە