کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستاى ئازیز

Thursday, 24/10/2013, 12:00


یەكەم ڕۆژ چوومە ئەوێ
بینیم پۆل بەرناكەوێ
جمەى دێ لە نێروو مێ
پێم خۆش بوو گەیشتمە جێ
بەڕوویەكى خۆشەوە
بەئاوازوو جۆشەوە
بەیانى باشێكم كرد
هەموویانم سەرسام كرد
ووتم مامۆستاى ئازیز
ببوورە مەبە لێم زیز
ماڵمان دووربوو لێرەوە
بۆیە هاتمە ژوورەوە
بەڵێن ئەدەم جارێتر
دوانەكەوم زۆر پتر
كاتى خۆم ئەگونجێنم
لەگەڵ هاوڕێكانى تر
دووبارەى ناكەمەوە
ئەوەى كەڕوویدا ئیتر
***
مامۆستاى زمان شیرین
قاڵبووى ڕۆژانى دێرین
ووتى دانیشە كچم
یەكەم ڕۆژە ئەتبینم
منیش وەك بابى خۆتان
دڵسۆزم لە بۆ گشتان
تكایە دوامەكەون
لەمەودوا زوو دەركەون
باوانەتان نەفەوتێ
ڕاكەن ، فێر بن ، هەستنە پێ
تەنها خوێندن دەرمانە
تەمبەڵى دووژمنمانە
جیهان بەزانست پێشكەوت
ئەوەى دواكەوت بۆخۆى كەوت



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە