چەمچەماڵیش بێ دەنگ نابێت
Sunday, 20/02/2011, 12:00
پاش ئەو شۆرشە گەورەیەى كە هەریمى كوردستانی گرتەوە دژ بە دەسەلاتى بنەماڵە ئێمە وەك خەلكی چەمچەمال لەسەرجەم چین و توێژەكان دژ بەو كۆمەڵكوژییەن كەلایەن لقى چوارى پارتییەوە كراوە كەبووە هۆى شەهیدكردنى كاكە رێژووان و برینداركردنى دەیان قوربانیتر
بۆیە لەئیستادا هێزێكى زۆرى زیرەڤانى رووی لەچەمچەمال كردووە و دۆخەكە بەرو تەقاندنەوە دەچێت و ئێمە قبولى ئەوە ناكەین كە ئەو جاشانەى لە 31ى ئابدا هەستان بە ناشرینترین شیوەى داگیركردنى كوردستان و ئیستاش دەیانەویت بەو شیوە ناشرینە چەمچەمال بگەرێننەوە دۆخى پێشووتری و ترسو نیگەرانییەكى زۆریان كردووتە دلى خەلكییەوە بۆ ئیمە تەنیا 24 كاتژمیریان لەبەردەست دادەنین بۆ كشانەوەى لەسەر خاكى ئەنفال و خوینى قوربانییەكانمان و ئامادەین خۆپیشاندانى جەماوەری بكەین,هەر وەك چۆن ئەوان بوون هۆى تیكدانى بارى ئارامى سلیمانى و ئیستاش دەیانویت ئەم ئاژاوەیە بنینەوە چەمچەمالەوە وخوینى لاوەكانى ئەم شارە بریزن و پەلاماریان بدەن و شەر و ئاژاوە بنینە ئەم شارەوە.
هەر ئەو كەسانەبوون كە خەلكى ئەمشارەیان ئەنفال وكرد و لەبنەمالەى جاشە كلزەردەكان بوون بەتایبەت جاشیكى وەك تەحسین شاوەیس ئیستاش دەیانەویت دووبارە خوینى كەنجانى ئەم شارە بریزن,بۆیە بەمافى خۆمانى دەزانین توندترین خۆپیشاندان لەسەر گۆرى شەهیدان و مۆنۆمینتى ئەنفالەوە دەست بی بكەین بەرەو لقى 19 ى پارتى تا بەنەفرتیان بكەین و لییان قبول نەكەین جاریكى تر خوینى ئەم كەنجانە بریزن
بەلی بۆ دەرەوەى هیزى زیرەڤانى لەم شارەو بەلی بۆ دادگایكردنى بەرپرسی لقى چوار پارتى كە قەسابخانەكەى سلیمانیان ئەنجامدا و خوینى لاوانی ئیمەیان رزاند.
ئیمە وەك كۆمەلیك كەنجى چەمچەمال و دانیشتوانى شۆرش بەهیج جۆریك ئەم سوكایەتییەى پارتی قبول ناكەین و ئەكەر تاوانبارانى لقى 4 ى پارتى رووبەروورى سزا ی یاسایی نەكرینەوە وئەم هیزە جاشە كلك زەردانەى پارتى دوور نەكرینەوە لە چەمچەمال ئەوە لەنزیكترین كاتدا بەگژ ئەو بیاوە بیسانەىدەسەلات و هیزی زیرەڤانیدا دەبینەوە و بۆیە خۆمان دەمانەویت خوین نەریزریت و بەززوترین كات ئەو هیزە چەمەچمال بەجیبهیلن و ئیرە جیگاى جاش و موستەشارەكانى سەردەمى بەعس نییە تەینا جیكاى خوینى قوربانیانى ئەنفال و كەس و كارى شەهیدانە بۆیە دەبیت بەززوترین كات ئیرە بەجیبهیلن ئەگینا دەكەونە بەر توورەى جەماوەرى چەمچەمال و راویان دەنین هەروەك چۆن لە دواى 31 ى ئاببەوە لیرە بەسەر شۆرى روویان كرد لەهەولیرو روویان زیاتر زەردبوو ئەكەر دەرنەجین لەم شارە ئەوە بەهەمان شیوە توورەى خەلكى گەنجى ئەم شارە رایان دەمالیت و لەناویان دەبات.
كۆمەلیك كەنج سەربەخۆ و بیلایەن لەچەمچەمال
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست