کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكیەتی لە نێوان ئاژاوەگێری پارتی و ئۆپۆزسیۆن

Saturday, 04/01/2014, 12:00






رووداوەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی كوردستان ئەگەر چی بە ڕای هەندێك سیاسی تازە پێگەیشتوو شتێكی ئاساییە و هەنگاونانە بەرەو دیموكراتیزە كردنی دەسەڵات و بنەبڕ كردنی گەندەڵی لە ناو دام و دەزگاكان و گەرانەوەیان بۆ خەڵك لە رێگەی ئۆپۆزسیۆنی دوێنی و دەسەڵاتخوازی ئەمڕۆ بەڵام لە راستیدا ئەوەی لەم پەیوەندی و رێكەوتنە زۆڵەی نێوان لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و پارتی دیموكراتی كوردستان بە دی دەكرێ هیچی كەمتر لە كودەتایەك نییە لە سەر چەند لایەنێك كە دیارترینیان یەكێتی و هێزە نەتەوەییەكانە كە لە مەیدانی سیاسی كوردستانن .
رەنگە ئەم رایە لای هەندێك كەس قۆرس و نا دروست وەسف بكرێت مۆری كەسی یەكێتی و ئەم لایەن و ئەو لایەنی لێ بدرێت بەڵام لە راستیەكە ئەگەر چی هەست كردن پێ بۆ زۆرینەی ئێمە زووە و ناتوانیین هەڵسەنگاندنێكی واقعیانەی بۆ بكەین .
پاش هەڵبژاردنەكان و پەیوەندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەڵ توركیا و هاوكات رێكەتنە ئاشكرا و نەهێنییەكانی لە گەڵ جەماعەتی ئۆپۆزسیۆن و هەڵوێستەكانیان لە مەڕ رۆژئاوای كوردستان و دواتریش هەڵوێستەكانیان لە مەڕ هەڵبژرادنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و كەركوك و یەك لیستیەكەی و تێكدانی ئەو دەرفەتە بە هەڵوەشانەوەی ئەو لیستە هاوبەشە و هاوڕا بوونی ئاشكرای پارتی و ئۆپۆزسیون بە تایبەت ئیخوانەكانی كوردستان ئەوە روون بوو كە ئەم رێكەوتنە لە سەر ئەساسی سازشی نیشتمانی نییە و شێوازێك لە كودەتای سیاسیە كە ئەمجارەیان بچووك كردنەوە و پاسیڤ كردنی هێزە نەتەوەییەكان و یەكێتیە و لەو پێناوە كۆنگرەی گۆڕان لە هەولێر ئەبەسترێت و لە لایەن ملیشیاكانی چەند مانگی رابردووی پێش رێكەوتنەكە و هێزەكانی زێرەڤانی ئەمڕۆوە پارێزوانی لێ دەكرێت و سەرۆكە ماوە بە سرە چووەكەی دوێنی و ماوە بۆ درێژكراوەكەی ئەمڕۆش پێشوازی لێ دەكات كە ئەمە خۆێ لە خۆیدا ئاماژەی روون بۆ ئەو رێكەوتنە و خاڵە ئاشكرا و نەهێنیەكانیەتی .
لە لایەكی دیكەوە راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن كە زۆرجار تا ناو ژووری عەمەلیاتی خەستەخانەكان ئەڕۆیشت و بە دوای مەقەس و پەنسەی بە جێ ماو لە سكی نەخۆشەكان و دەرمانی ماوە بە سەرچوودا وێڵ بوو كە چی ئێستا ئاگای لە بەشداری كردنی پارتی و بەرەی توركمانی لە چوار چێوەی رێكەتنەكانی پارتی و توركیا لە یەك لیست لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا لە كەركوك نییە و وا دیارە كە بێدەنگی قازانجی زۆرترە لە هات و هاوار و هاژە هاژی مەكینەی حەسابات و ژوورەكانی لێكۆلینەوەی سیاسی و ئابووری و هتد .ئەمڕۆ دوكتور نەجمەدین بیانووی هەڵوەشانەوەی رێكەتنەكانە و هێزە نەتەوەییەكانی تریش شۆرشیان نەكردوە و ئەوەی پێشەنگی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەیە هەمان كەسانن كە تا دوێنی خەڵكی ئەو ناوچەیەیان بە ئیرهابی و رێ نیشاندەری پاسدارە ئێرانیەكان دەزانی و لە مەینەتی ئەو خەڵكە بێ ئاگا بوون .
ئەمڕۆ ئێدی خیانەتی 31 ئاب و خێلی حەمە و داخستنی سنوور و رێكەوتنەكان لە گەڵ توركیا ئەركێكی نیشتمانی و شەرعییە و 17 شۆبات و كۆمەڵكوژی لاوانی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە لە پێناو گەیشتن بە دەسەڵات گۆڕاوە بە كورسی و پارە و پاراستنی گۆنگرە و هاو پەیمانی لە كشانەوەی لایەنەكان لە لیستی كوردی كەركوك و ئێدی كەس شیوەن بۆ خوێنە رژاوەكان ناكات و ناردنی گەنجان بۆ جیهاد لە سووریا و پەروەدەكردنی خۆكووژ لە سەربازگەكانی پارتی بۆ رۆژئاوای كوردستان لە لایەن پارتی و سۆران عۆمەر و هاوریەكانی ڕەوایە و كەس بۆێ نییە هەڵبكووتێتە سەر مزگەوتەكان و نابێت بەڵگەكان ئاشكرا بكرێت كە لەو شوێنانە دەستكەوتوون و نابێت بانگخواز و وتاربێژێك دەستبەسەر بكرێت و لێكۆلێنەوەی لێ بكرێت ئیتر هاتنی قاسم سلیمانی گەورە بكوژی كورد و كۆ بوونەوە لە گردەكە و دانانی رێگا و خەریتە بۆ پێكهێنانی حكوومەت خۆ خیانەت نییە و ئەبێت رۆشنبیرانەتر لە گەڵی هەلسووكەوت بكرێت و ناوی دیپلۆماسی و پەیوەندی لە سەر دا بنرێت . لەمڕوە ئێدی بەر دەركی سەرا بەس كتێبی لێ ئەفرۆشرێت و جارێكی تر نابێت جێگای وەبیر هێنانەوەی مۆبارەك و هەڵبژاردنی تێدا ناكرێت و ئێدی كەس شەوان خەیمە هەڵنادات و پەلاماری لۆگۆی زەردی كاناڵێك نادات ، لەوانەشە ئەگەر جارێكی دیكە ژنێك بێتە ئەو شوێنە و لە رۆژی 8 مارسدا وتار پێشكەش بكات هوتافی لێ ناكێشرێت و پەلاماری ژنە كۆمۆنیستێكیش نادرێت كە ویستی ڕای خۆێ دەربڕێت ، ئێدی ئەمرۆ قەتلووعامی هەولێر و گردی عەلی ناجی چووتە ناو مێژووەوە و رووناداتەوە . لە كۆێ ئەم رووداوانە ئەمڕۆ هەوڵی دەستبەسەردا گرتنی خۆپیشاندانەكانی سێ سادق و ئاراستەدانی دەكرێت و داخوازیە رەواكانی خەڵك ئەبێت كەرەستەی بازرگانی سیاسی و جارێكی دیكە مۆری لێ دەدرێت . تكایە با كەس ئەو مۆرەش لە من نەدات لە بەر ئەوەی كە بە ئاستی هەموو ئەو شتانە ناڕەوایە و راست نییە .ئەمە بینینی تاكێكە لە كۆمەڵگا و ئەو مافەش بدەن كە را و بۆچوونەكان ئەگەر بە قازانجیش نەبێت بوترێت .زۆرە و كەم بوترێت باشترە .
راو بۆ چوونەكانتان جیگای رێز و تكایە بەم ئیمەیلە بۆمی بنێرن
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە