پارتی و بانێکەو دوهەواکانی و ئستفزازیە تەمەن کورتەکانی

Saturday, 17/03/2018, 22:02


چەند هەفتەیەک لەمەوپێش دو پەرلەمانتاری بەرێزی پارتی ( یەکێکیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق و ئەوی دیان لە پەڕلەمانی کوردستان ) ، داوای کشاندنەوەی کوردیان دەکرد ، لە پەڕلەمانی ئێراق و لەکۆی پڕۆسەی سیاسی . هێرشێکی توندیشیان کردە سەر بەڕێز سەرۆک کۆماری ئێراق کە لە پشکی کوردە و کار گەیشتە ئەوەی نامەی کراوەشیان بۆ نارد و پرسیاریان لێدەکرد کەچی دەکات لە بەغداد و بۆ ناگەڕێتەوە !  ئەمەش لە کاتی تێپەڕاندنی بودجەی ئێراقدا بو بەبێ کورد .
    داکۆکی و ڕەخنەگرتن وناڕەزایی و هەوڵدان بۆ کارکردنە سەر بەرامبەرەکەت ، کاری پەڕلەمانتارە لە سەر هەر کەیسێک بێت  . بەمەرجێ بوعدێکی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی تێدا بێت . بەڵام کاربگاتە ئەوەی بیانەوێ کەیسە حەساس و دیارەکان بەرەو تونێلە تاریکەکان بەرن ولەوێ تاک لایەنانە ختوکەی هەستە نەتەوییەکان بدەن و بەرە و ئاقارێکی نادیاری بەرن و ،  کەلینیک بدۆزنەوە بۆ دوبارە چونەوە ناو کارە نەتەوەیەکان و بەرژەوەندیە بالاکانی کورد( کە دەمێکە بەجێیان هێشتوە ) و،  لایەنە کوردستانیەکانی دی پێ ئیحراج بکەن.  دوو هەفتەی پێنەچوهەر خۆیان بە شانازیەوە لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی ئێراق و لە بەغدادی پایتەختدا دانیشتن و باس لە ڕەزامەندی عەبادی دەکەن بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و بەیەککردنی ( تەعریفەی گومرگی و بانکی)یەکان دەکەن ، بۆ هەمو ئێرا ق وگەڕانەوەی خالە سنوریەکان و بانکەکان بۆ ژیر کۆنترۆلی مەرکەز وبالا دەستیان بە سەر هەمو دەزگا حەساسەکان و گەڕانەوەی دەزگا سەربازی و ئەمنی و ئستخباراتی و هەواڵگیریەکان بۆ فرۆکەخانە و خاڵە سنوریەکان  .  تەنانەت سەرۆکی حکومەتی ئقلیمی کوررستان دەستخۆشی لە عەبادی کرد و  سوپاسیشی کرد کەڕەزامەند بوە  بۆ ناردنی موچەی دو وەزارەت ، کە پێشتر هەر  ئەم بەڕێزە دەیفەرمو کە بەغد ا موفلیسەو پارەی نییە .  
     ئەمە چ سیاسەتێکە ! چ بانێکە و دو هەوایەکە ! چ نیازێکە ! چ خۆڵکردنە چاوی ڵایەنگیر وخەڵکانێکە !چ شانۆگەرییەکە ! . تۆ بڵێی تا ئێستا خەڵکانێک مابن لەم فرت وفێڵ و هاژ و هوژانە تێنەگەیشتبن و هە لەسەر ئاوازەکەی جارانیان دەهۆلێان بۆ بکوتن و زورنایان بۆ بژەنن ولە گەڵیان هەڵپەڕن ؟ تا کو ئێستاش لێیان تێنەگەیشتبن !   لەگەڵ تێبینی ئەوەشدا لە پەرچەکرداری کردەوە نابەجێکانی چەند ساڵەی حکومڕانی ئەماندا ( حکومەتی هەرێم و دەستڕۆیشتوانی هەردو حزب ) و لە ناشەفافی لە داهات و خەرجی لە زۆربەی کەرتە ئابوریەکانی کوردستان ، تاکی کورد لە ئێستادا خوازیاری چەسپاندنی یاسا و سەپاندنی هەمو دەسەڵاتێکن ، لە هەرلایکەوە بێت .
    لەلایەکی دیەوە گوایە ئەمان بەگومانن لەسەر پەیوەندییەکی گوماناوی لە نیوان یەکیتی و ئێران بەتایبەتی تریش لەگەڵ  قاسمی سولەیمانی  . هێرشە میدیایەکانی پارتی بۆ سەر ئەم هاوپەیمانەی لە حکومڕانیدا هەر بەردەوام بو وە زۆر جار دەگەیشتە ئحراجکردن و ئستفزازکردنیان و تا کار گەیشتە ئەوەی لەدوای بەدەستوەدانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ، تۆمەتی خیانەت بدەنە پاڵ یەکێتی و بە گروپ و باڵی خیانەتکاری ناو یەکێتی ناوزەدەیان کەن . کەچی هەر لە گەیشتنی بەرێز پارێزگای هەولێر بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران  ، تەسریحێکی رەسمی داو ڕایگەیاند کە بەڕێز قاسم سولەیمانی  لەسەنگەرەکانی پێشەوەدا بوە بۆ بەرگریکردن  لە هەولیری پایتەخت لەکاتی هێرشەکانی داعشدا . وە ئەمان بەچاوی خۆیان بینیویانن و چەند سەد مەتریک لییەوە دور بون .

 یەکێ دی لە چەندەهای دی ، کەناڵەکانی ( MBC ) ی عەرەبی و دواتر (کەناڵی کوردسات ) ڕایان گەیاند کە چی دی ئامادە نین زنجیرە دراما تورکییەکان پەخش بکەن . لەبەر هەڵوێستی نامرۆڤانەی تورکیا بەرامبەر بە ئەفرین و ئەو ویست ومەبەستە کۆمەڵایەتیە شاراوانەی کەلەو زنجیرە درامایانەدا هەیە . کەچی هەر لەو ڕۆژەدا پارتی لە ناو جەرگەی پایتەختی هەرێمی کوردستان گەورەترین پیشانگای بۆ کۆمپانیا تورکییەکان کردەوە بۆ خستنەر و فروشتنی کاڵاکانیان . لە کاتیکدا کە هەمو گوندو شەقامەکانی ئەفرین خوێنی کوردیان تیادەتکێت بەدەستی تورکیا . ئەگەر ئەمە ئستفزازی هەستی تاکی کورد نەبێ ئەی چییە و سەلماندنی ئەوەیە کە ئامانج ودەسکەوتە تایبەتیەکانی خۆیان لەسەرو بەرژەوەندیە گشتی وکۆمەڵایەتی وسیاسیەکانی گەلەکەیاندایە . وە فو لە دۆ ناکەن لە پیادەکردنی هەر کارێکدا بێت کە کار و بەرژەوەنییەکی تایبەتی خۆیانی تیا مەیسەر بێت . 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە