زمانی پێدوان یان زمانی نه‌ته‌وه؟
Friday, 05/04/2013, 12:00
گرینگ‌ترین و سه‌ره‌تایترین خاڵی نزیککردنه‌وه‌ی ئەندامەکانی یه‌ک نه‌ته‌وه، زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. هه‌ر به هۆی ئه‌و زمانه‌شه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌توانێت کولتور و ناسنامه‌ی خۆی به جیهان بناسێنێت. زمانی کوردی گرینگ‌ترین فاکته‌ری جیاوازی کورده له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی و هه‌ر بۆیه وه‌ک ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسرێت. زمانی کوردی به‌چه‌ند زاراوه دابه‌شده‌بێت:
- کوردی ژورو (کرمانجی، شکاکی، بادینی)
نزیکه‌ی سه‌دا چلوپێنجی (٤٥%) گه‌لی کورد له ناوچه‌کانی باکوری کوردستان، ڕۆژئاوای کوردستان، پارێزگاکانی ده‌هۆک و موسڵی باشوری کوردستان، پارێزگای ورمێی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کوردستانی سۆر، کورده‌کانی خوڕاسان، ئه‌رمه‌نستان، گورجستان، قه‌زاقستان و لوبنان پێیده‌دوێن.
- کوردی ناوه‌ندی (سۆرانی)
نزیکه‌ی سه‌دا سی (٣٠%) گه‌لی کورد له پارێزگاکانی سنه، موکریان، سلێمانی، هەولێر و کەرکوک پێیده‌دوێن.
- کوردی خوارو (لوڕی، که‌ڵهوڕی)
نزیکه‌ی سه‌دا پازده (١٥%)ی گه‌لی کورد له هه‌رێمه‌کانی کرماشان، لوڕستان و ئیلام پێیده‌دوێن.
- گۆرانی یان هه‌ورامی
نزیکه‌ی سه‌دا پێنج (٥%)ی گه‌لی کورد لە ناوچه‌کانی هه‌ورامانی باشوری کوردستان (خانەقین) و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(پاوە) پێیدەدوێن.
- زازاکی یان دمیلکی
نزیکه‌ی سه‌دا پێنج (٥%)ی گه‌لی کورد لە ناوچه‌کانی ده‌رسیم، ڕوحا و ده‌وروبەری ڕوباری فوراتدا پێیدەدوێن.
"جه‌لاده‌ت به‌درخان" له ساڵی١٩٣١ دا یه‌که‌م جار ئه‌لفوبێی کوردی لاتینی و ئارامی دانا. لە ساڵی ١٩٣٢ تا ١٩٤٣ ڕۆژنامەی "هاوار"ی لە شام بڵاوکردوە. هاوار تا ژمارە ٢٣ بە هەردوک پیتەکانی لاتینی و ئارامی چاپدەکرا. لە ژمارە ٢٤ وە تەنیا لاتینەیەکە بەچاپ دەگەیشت.
گرفتی سەرەکی ئەلفوبێی کوردی ژورو:
جێگای ئاماژەیە کە پیتەکانی "ع" و "غ" کوردی نین و ژمارەی وشەکانیان لە کوردی دا زۆر کەمن، هەمو وشەکانیش دەکرێت بە پیتەکانی"ح" و "خ" بنوسرێن و هیچ کێشیەکیش لە وتنیاندا دروست نابێت، بۆ وێنە:
شایه‌نی باسه که کوردی ژورو له هێندێک ناوچه به پیتی ئارامیش ده‌نوسرێت. بۆ نوسینی زازاکی هه‌ر له پیتی کوردی ژورو که‌لک وه‌رده‌گیرێت.
لێرەدا بۆ چارەسەری نوسینی لاتینی ٣٤ پیت پێویستە و له وانه ١٠ یان ده‌نگدار و ٢٤ یان بێده‌نگن و به‌م شێوه‌یه ده‌نوسرێن:
ئه‌لفوبێی کوردی ناوه‌ندی، کوردی خوارو و گۆرانی ٣2 پیتی هه‌یه و له وانه 6 یان دەنگدارن و ٢٦ یان بێدەنگن و به‌م شێوه ده‌نوسرێن:
له هێندێک ئه‌لفوبێی کوردی‌دا "وو" به یه‌ک پیت دانراوه به‌ڵام "وو" دوباره‌بونه‌وه‌ی پیتی "و" ه. له زمانه‌کانی تردا پیتێک که دوپات بێته‌وه له ئه‌لفوبێدا حسابی پیتێکی جیاواز و سه‌ربه‌خۆی بۆ ناکرێت، چونکه له وتندا ئه‌گه‌ر پیتی بێده‌نگ بێت له‌سه‌ری ڕاده‌وه‌ستین و ئه‌گه‌ر پیتی ده‌نگدار بێت کێشی ده‌ده‌ین. بۆ زیاتر ڕونبونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌رنجی وشه‌کانی ناو خشته‌که‌ی خواره‌وه بده‌ن:
جێگای ئاماژەیە کە دوپاتکردنه‌وه‌ی پیتی"و" پێویست ناکات ئه‌گه‌ر وشه‌که مانای نه‌گۆڕدرێت. بۆ وێنه فرمانەکانی "بو" و "هەبو" زیاتر بە دو "و" نوسراون، کە بەیەک "و" بنوسرێن هیچ ماناکەیان ناگوردرێت و فرمانەکانیش لەوتن دا کێشیان نیە تا بە دو "و" بنوسرێن. که‌واته پێویست ناکات لاپه‌ڕە و کاتی زیاتری پێبگرین. نوسەرانی کورد لێیان بۆتە چاولێکەری و زۆر وشە کە پێویستناکات پیتەکانیان دوپاتکرێنەوە بەڵام دوپاتیان دەکەنەوە.
ئەم کێشەیە لەگەڵ زۆرینە وشەکانی وەک "دو"، "دوپاتبونەوە"، " کردوە" ، ژماردوە" و ... هه‌یه کە لە وتندا هیچ کیشیان نیەو وشەی تریشمان بەیەک "و" نیە کە لەگەڵیاندا مانایەکەی بگۆڕدرێت.
به‌ڵام وشه‌ی "کووڕ" پێویسته به دو "و" بنوسرێت، چونکه هەم لەوتن دا کێشی هەیە و هەم به‌یه‌ک "و" ده‌بێته "کوڕ" و مانای جیاوازدهدات.
لێره‌دا سه‌رنجتان بۆ گرینگی دوبارەکردنەوەی پیتی بێده‌نگ ڕاده‌کێشم له وشه‌کانی " گوللە"، " زللە" و "شەممە" کە دوبارەنەکردنەوەیان دەبێتە هۆی گۆڕانی مانای وشەکە بەڵام ئەوە بەو مانایە نیە کە لە ئەلفوبێی کوردی ناوه‌ندیدا پیتی "لل" یان "م‌م" مان هەبێت، کەواتە پیتی "وو" شمان نیە.
سێ گرفتی سەرەکی ئەلفوبێی کوردی ناوەندی:
تێبینی:
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به دیالێکتیکی کوردیی (کرمانجیی و سورانی) کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه. هه‌ردوو کتێبه‌که له کتێبخانه‌ی کوردستانپۆستدا دانراون:
nasnameya kurdistaneناسنامه‌ی کوردستانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست