ئیسلام وەکو خۆی
Sunday, 24/08/2014, 12:00
زۆرینەی بەرژەوەندیخوازانی دەستەڵاتدار و پێنوس بەدەستی ڕابردو و ئەمڕۆ شیرۆڤەی ئیسلامیان لە گۆڕ بەرژەوەندیەکانی ئابوری و ڕامیاری خۆیان کردوە و دەکەن. ئیسلامیان بە سەلام و ئاشتەوایی و تەبایی، بە مرۆڤایەتی ناساندوە.
تا ئێستا لە کوردستان و جیهان باوە کە ئیسلام دواین ئاینە کە موژدەی ئاشتەوایی بۆ مرۆڤایەتی هێناوە و پێغەمبەری ئیسلام و خەلیفەکانی، خەڵکیان بۆ ئیسلام بانگهێشتکردوە و بەم شێویە خەڵکانی جیهان ئەم ئاینە پیرۆزەیان پەسەندکردوە. ئەم شیرۆڤەگەرانە بۆ ئەوەی بتوانن لە گەل پێشکەوتەکانی مرۆڤایەتی و لە ناوکۆمەڵگە پەرە بە دەستەڵاتیان بدەن، ئیسلامیان لە گەڵ ڕۆژگار و سەردەمی خۆی و لە گۆڕ بەرژەوەندەیەکانان لێکولوس کردوە. بەم شێویە بۆ زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵ دەستەڵاتداری خۆیان لە دەیان شوێن داسەپاندوە.
هۆگری ئاین و خواپەرستی لە ناو مرۆڤە دا هەردەم باو بوە و بۆی هەیە تا مرۆڤ ئەم ئاژەڵە نالەبارە بێت، ئەم هۆگری و خووگریە هەر بەردەوام بێت. هۆی ئەم هۆگریە لە ساوێلکەی و ترسنۆکی دەرونی مرۆڤەوە سەرچاوەدەگرێت. مرۆڤ هەردەم هەڵوەدای ژیانێکی خۆشتر بوە کە ئەگەر لە ژیانی ڕاستیش دا بۆی دابین نەکرێت، تامەزرۆیە لە خەیاڵدا پێی بگات. ئەم خەیاڵەش ناو و ناوێلکەی جیاوازیان بۆ تاشیوە و کۆمەڵگەی کوردەوراریش بەشی خۆی خولیای بەهەشتەکان کراوە. خولیای پەسەندیانە و تامەزرۆیی خۆشیەکان تاوان نیە و هاندەر و هیوابەخشی ڕیگای مرۆڤە. بەڵام پەسەندیی لە پێناو خۆفریودان و درۆ لەگەڵ خۆکردن، تاوانە. زۆرینەی شیرۆڤەگەرانی سەردەم ڕێبازی ناڕەوا و نامرۆڤانە لە ئاست ڕاستیەکانی ئەم سەردەمە ڕەچاودەکەن. مرۆڤی سەرلێشێوای سەردەم لە هەوا و ئاو زیاتر پێویستی بە ڕاستیەکان هەیە. بەڵام شیرۆڤەگەران، زانایانە مرۆڤ ڕۆژ بە ڕۆژ لە کرۆکی ڕاستیەکان دور دەخەنەوە. بۆ ڕەوادان بە ئاینەکان، دەیان بەیتوبالۆرە لێدەدەن کە گۆیا لە کاتی پێغەمبەرەکان ژیان خولیائاسا بوە و بڕیارەکانیش ڕاستەوەخۆ لە لایەن خوڵاوە سەرکیشکراون. زۆرینەی ئاینەکان نامێلکەیەکیان داڕشتوە و ناویان ناوە پەڕتوکی پیرۆز. ئەم پیرۆزیەش لە ئاینی ئیسلام دا زۆر ئاشکرایە و لە زۆرینەی ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز دا هەڕەشەی دەستبڕین و سەربڕینی کەسانێک دەکات کە خولێای ڕێبازەکەی پێغەمبەری ئیسلام نەبون و نەبن. ئاینی ئیسلام وەک شمشیرەکەی حەزرەتی عومەر بە هەردولا دا دەبڕێت و وەک شمشیرەکەی حەزرەتی عەلی دوسەری هەیە. باشترین ڕێگای ئیسلام ناسین، خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆزە، بەڵام خویندنەوە بە کوردی و وەک خۆی. زۆرینەی مامۆستایانی ئاینی و ڕامیاران لە ترسی ئەوەی کە کار و دەستەڵاتیان لە دەست نەدەن، ڕاستیەکانی ئیسلام لە خەڵک دەشارنەوە و دەڵێن ئەمەی ئەمڕۆ داعیش لەگەڵ یەزیدیەکانی شەنگاڵی دەکات، کردەوەی ئیسلامی نین. ئەم مامۆستایانە، سەلەفیەکان، مەکتەبیەکان، ئیخوانەکان، ڕێکخراوەکانی وەک کۆمەڵ، بزوتنەوە، و حەڕەکەکانی ئیسلامی لە بەر بەرژەوەندی خۆیان ڕاستی ناڵێن، ئەگینا ئەمەی داعیش دەیکات، دەقاودەقی کردەوەکانی حەزرەتەکانی مەحەممەد و خەلیفەکانە. ئەمانەش زۆر بەڕاشکاوی لە قوڕئانی پیرۆزدا باسیان لێوە کراوە. پێویستە کە مامۆستایانی ئاینی و ڕامیاران شیرۆڤەی ئاینەکان تەنیا لە گۆڕ بەرژەوەندی خۆیان نەکەن و بە بیرێکی کراوە و ویژدانێکی وشیار، ڕاستیەکانی قوڕئانی پرۆز بۆ خەڵکان ڕابگەێنن. لە هەمان کاتدا وشەی ئیسلام وەک خۆی کە لە تەسلیم و سەرشۆڕیەوە هاتوە، بە خەڵکانی بناسێنن و بەهوای ئەوەی کە خەڵک ئیسلام و ئاینەکان وەک خۆیان بناسن وپاشان لە هەڵبژاردنیان دا بڕیاردەربن.
پەڕتوکی ناسنامەی کوردستان لەم بابەتەدا بە تێروتەسەلتر تیشک دەخاتە سەر ئاینەکان.
هاوڕێ قەندیل
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست