ناسنامه چیه؟
Thursday, 11/04/2013, 12:00
به بۆچونی زانایان و پسپۆڕانی زه‌ویناس و ئه‌ستێره‌ناس، گۆی زه‌وی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی هێندێک ماده‌ی سه‌ره‌تایی که به تیۆری" ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره" (بیگ بانگ) ناسراوه، نزیک چوارده بلیۆن ساڵ پێش(ساڵی٢٠١٣ی زاینی) دروستبوه و پڕۆسه‌ی دروستبونهکهشی ملیۆنان ساڵی خایاندوه تا ساردبۆته‌وه و به‌م قه‌واره‌ی ئێستای ده‌رهاتوه.
یه‌که‌م ژیان یه‌ک ونیو بلیۆن ساڵ لهمهوپێش به گیاندارانی بچکۆله که به "مایکرۆ ئۆڕگانیزم" ناسراون له ناو ده‌ریاوه به‌رەوە ئیشکاییهکان ده‌ستی پێکردوە.
دایناسۆڕه‌کان ٦٥ ملیۆن ساڵ پێش(ساڵی٢٠١٣ی زاینی) له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ژیاون. به‌هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ردگه‌لێکی مه‌زن له ئه‌ستێره‌کانه‌وه، که‌ش و هه‌وای زه‌وی گۆڕاوە و له ئاکامی سه‌رما و سۆڵێکی زۆر دایناسۆڕه‌کان تێداچونه.
مرۆڤ له ٨ ملیۆن ساڵ له‌مه‌و پێش له سه‌ر زه‌وی ژیاوه و له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئاووهه‌وا، خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه گونجاندوه. ئیشکاییهکان له سه‌ر زوخاوی به‌ردی گه‌رم جێگیر بونه و به تێپه‌ڕبونی کات لێکترازاون و ئاو ئیشکایهکانی لێکههڵبڕیوه و به‌م شێوه‌یه هۆز، تیره، نه‌ته‌وه و زمانی جۆراو جۆر پێکهاتون.
له پڕۆسەی شارستانیەتدا خەڵکان زمان و کولتوری خۆیان پێشخستوه که ئه‌مڕۆ وه‌ک ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌کان ده‌ناسرێن. هه‌روه‌ک ناسنامه‌ی ئینگلیسه‌کان، ئینگلستانی بونیانه، کوردیش ده‌بێ ببێته خاوه‌ن ئه‌م باوەڕە که کوردستانی بونی خۆی به ناسنامه‌ی خۆی بزانێت.
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان هاووڵاتی له کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری سه‌ره‌کی پێکدێت کە تاکەکان له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌یه‌که‌وه گرێده‌دات. ئه‌و تاکانه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ده‌ژین و گرێدراوی یەک کولتورن و به زمانێکی هاوبه‌شی جیاواز له زمانه‌کانی تر ده‌دوێن، نه‌ته‌وه و کۆمەڵگه‌یه‌کی جیاواز له ده‌وروبه‌ریان پێکدێنن.
کاتێک که مانای نهتهوهبونمان بۆ ده‌رکه‌وت، زۆر ئاساییه که باس له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین. کورد چ وه‌ک زمان و چ له ڕوی فه‌رهه‌نگ و هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی زۆر جیاوازه له هاوسێکانی که تورک، فارس و عه‌ڕه‌بن. به‌ڵام داگیرکه‌رانی کوردستان، ههلقۆزانه به دزینی زمان و کولتوری کورد، زمان و کولتوری خۆیان پێدهوڵهمهندتر کردوه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر هه‌مو وشه‌کانی زمانی کوردی له فارسی ده‌رخه‌ین، نه‌ته‌وه‌ی فارس په‌کی ده‌که‌وێت و بێزمان ده‌مێنێتەوه. زمانەکانی تورکی و عه‌ڕه‌بیش کۆکراوه‌یه‌ک له هه‌مو زمانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن که به که‌ڵه‌گایی شمشێر خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا سه‌پاندوه.
واته زمانی کوردی ئه‌گه‌رچی هه‌میشه سه‌رکوتکراوه و بواری گه‌شه‌ستاندنی نه‌بوه، به‌ڵام له بواری وێژه‌یه‌وه له زمانه‌کانی هه‌رسێک نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌که‌ی کوردستان ده‌وڵه‌مه‌ندتره. هه‌ر بۆیه پێویسته دانبنرێت به ناسنامه‌ی کورد و له ئاستی ناونهتهوهیشدا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له تورک، فارس و عه‌ڕه‌ب بناسرێت.
به بێ دانپێنان به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و به کیانی کوردستان، کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد چاره‌سه‌رناکرێت و تا چاره‌سه‌ریش نه‌کرێت، چه‌ند بۆ کورد زه‌ره‌رمه‌نده، ئه‌وه‌نده‌ش نه‌ته‌وه‌کانی تورک، فارس و عه‌ڕه‌ب له دواکه‌وتندا دێڵێته‌وه. هه‌ر بۆیه نه‌ته‌نیا کورد به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێ و جیهانیش پێوسته شێلگیرانه بیر له‌م کێشه‌یه بکه‌نه‌وه و ڕێگا دروسته‌که‌ی بێ وه‌دره‌نگ خستن هه‌ڵبژێرن. چونکه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خاوه‌نی نیشتمان و فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆی بێت، مافی هه‌بونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وەیی هه‌یه. نیشتمانی گەلی کورد، ناوی کوردستانە و جوگڕافیایەکی تەواو جیاوازی لە گەڵ تورکیە، ئێران، ئێڕاق و سوریە هەیە. زمانی گەلی کورد بە هەمو زاراوەکانیەوە زۆر لە تورکی، عەڕەبی و فارسی جیاوازە. هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی خەڵکی کورد لە گەڵ تورک، فارس و عەڕەب جودایە. کەواتە ئەم سێ هۆسەرەکیەی باسکران، فاکتەری دانپێدانراوی ناونەتەوەیین بۆ ئەوەی گەلی کوردیش لە کوردستان و ناونەتەوەییدا بە ناسنامەی کوردستانی بونیەوە بناسرێت.
تێبینی: بۆ خوێندنەوەی زیاتری ئەم بابەتە بە زاراوەکانی سۆرانی و کرمانجی سەیری ئەم پەڕتوکخانەی خوارەوە بکە لە کتێبخانەی کوردستانپۆست:
ناسنامەی کوردستان
Nasname ya Kurdistan
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست