کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی و سەربەخۆیی کوردستان

Sunday, 12/10/2014, 12:00










مەسعود بارزانی دەمێکە وتویەتی، ئەگەر بۆمان دروست نەکرێت، دەتوانین تێکی بدەین
دەستەڵاتەکەی باشوری کوردستان کە خۆی بە هەریم ناسناوکردوە و پێی شەرم بوە کە ناسناوی باشوری کوردستانی لەسەربێت، ئەمرۆ گورزی سەربەخۆیی داوێت. دەستەڵاتێک کە سەراپای پڕیەتی لە گەندەڵی و سیخوڕی تورکیە و ئێران، گەلۆ چۆنە ئەمڕۆ دەتوانێت و مەودای پێدراوە کە دەهۆڵی کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان لێبدات. شایەنی باسە کە سەربەخۆیی هەر بەشێکی کوردستان خواستی زۆرینەی نیشتمانپەروەرانی کوردستانە. بەڵام سەربەخۆیی پلان و تێگەیشتن و توانایی دەوێت. دەستەلاتەکەی بارزانی لەماوەی ٢٢ ساڵی ڕابردو دا نەیتوانیوە سیستەمێکی شارستانی سەردەمیانە لە ناوچەیەکی بچوکی کوردستان دا پێک بێنێت و ژیانێکی پێشکەوتوخوازانە بۆ دانیشتوانی دابین بکات، گەلۆ چۆن دەتوانێت لافی سەربەخۆیی لێبدات. زۆرینەی دانیشتوانی باشوری کوردستان، بخۆر و سەربارن، تا دروستکەر و داهێنەر. بارزانی بەو هەمو سەرمایەوە و بە پشتگیری زلهێزانی جیهان نەیتوانیوە هێزێکی بەرگری نیشتمانی پێک بێنت و ئەگەر لەخۆبردوی هێزەکانی بەشەکانی تری کوردستان نەبا، ئێستا داعیش لە هەولێرو دەهۆکیش دەبو. گۆیا ٧٠ هەزار زێرەڤانی بۆ پاراستی بنەمالەی خۆی وەک گورک بار هێناوە، بەڵام ئەم گورکانە تەنیا لەدژی گەلی کورد شەڕ دەکەن ولە دژی داعیش دا ڕێویش نین. مەسعود بارزانی خۆی و نەتەوەی کوردی ئەوەندە سوک کردوە کە وەک قورمیشێک بەدەستی ئەمریکا، ئێران و تورکیە کایەی پێدەکرێت و بەهەر لایەک دا بیان هەوەێت و هەرکات بێان هەوێت، قورمیشی دەکەن. هەر سێ حەوتو پێش پێشمەرگەکانی بارزانی ناوچەی شەنگاڵیان بەبێ تەقاندنی تاقە فیشەکێک دایە دەستی دڕندەکانی داعیش. دەستەڵاتێک کە ٢٥٠ هەزار کوردی شەنگاڵی لە چەند کاتژمێرێک دا فروشت و بوە هۆی کوژرانی سەدان کورد و فرۆشتنی سەدان کچ و ژنی کورد و بەم شێوەیە گەورەترین سەرشۆری بۆ نەتەوەکەی بەدیهێنا، چۆن شەرم ناکات داوای سەر بەخۆی کوردستان دەکات. ئەگەر ئەم کارەساتە لە وڵاتێکی خاوەن شارستانیەت پێک هاتبا، سەرکردەکەی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکراو تەنانەت خۆشی دەستی لەکار دەکێشایەوە. هەر بۆیە کەرنەڤاڵەکەی بارزانی بۆ سەربەخۆی کوردستان نیە، بەڵکو بۆ لە ڕەسمەبردنی ئەم دەستکەوتانەی باشوری کوردستانە. چونکە مەسعود بارزانی دەزانیت کە ماوەی سەرۆکایەتیەکەی بەسەرچوە و بە گەندەڵکاری و فرتوفێڵ توانی بۆ دوساڵی تری نوێ کاتەوە، ئەم دوساڵەشی، ساڵێکی ماوە. بارزانی دەزانێت کە گەلی کوردی چیتر لێی پەسەند ناکات کە بە نەزانی خۆیی و بنەماڵەکەی، کورسی دەستەڵات بەدەستەوە بگرێت و کاتی ئەوە هاتوە کە تەنانەت پێشمەرگەکان و زێرەڤانەکانی، ڕویی چەکەکانیان بکەنە ئەم بنەماڵە گەندەڵە. هەربۆیە پێش تەواو بونی ئەم کاتە درێژکراوەی سەرۆکایەتیەکەی، هەوڵ دەدات بە دروشمی سەربەخۆیی، داگیرکەرانی کوردستان ڕاکێشی کوردستان بکات و خۆشی نیشتەجێی وڵاتانێک بێت کە میلیاردە دراوەکانی لە ماوەی ٢٢ ساڵی ڕابردو دا بۆ ڕەوانە کردون. ئەگەر مەسعود بارزانی ڕاست دەکات، با بەپڵانێکی شیاو سەدایەکی ئەم دراوانەی کە لە خەڵکی کوردستانی دزیون و ڕەوانەی وڵاتانی تورکیە، ئێران، سویسرا، و ئەمریکای کردون، لە کڕینی ژنەکانی ڕفێنراوی شەنگاڵی خەرجکات. گۆیا هەزار ژنێکی کورد بەدەست چەتەکانی داعیش لە بازاڕەکانی عەڕەبان یەکەی بەپێنج هەزار دولاری ئەمریکی دەفرۆشرێن. با جەنابی سەرۆک وابزانێت کە ئەمانە کچ و دایکی خۆنی و بیان کڕیتەوە کە تێچونی ئەو هەزار ژنە دەکاتە ٥ ملێون دۆلار. ئەمەش ناکات داهاتی مانگێکی سنوری برایم خەلیل
بەڵام هەمو دروشمەکانی بارزانی لە چوارچێوەی نەزانی و گەوجاندنی لایەنگرەکانی دا دەمێنێتەوە. من دەزانم کە ئەم نوسراوەی من ناگاتە جەنابیان، بەڵام چاوەڕوانم کە لایەنگرانی لەم ساتەوە، ویژدانە نوستوەکەی خۆیان وەخەبەر بێنن و تەنیا لە پێناوی دراو و دەستەڵات پشتگیری ئەم بنەماڵە گەندەڵە نەکەن. پێوەستە کە خەڵکی کورد بەتایبەت لایەنگرانی بارزانی وشیار ببنەوە بە چاوێکی کراوە ببینن کە چۆن بنەماڵەی بارزانی بازرگانی بە گەلی کوردەوە دەکات. گەلی کورد لێی قەوماوە و بنەماڵەی بارزانیش چەک وتەقەمەنی و هاوکاری لە چەند وڵاتەوە وەردەگرن و دەیخەنە ناو بانکەکانی خۆیان. چەکەکان لە بازاڕەکان دا بە دەوڵەمەندەکان دەفرۆشن و تەنانەت نایاندەنە پێشمەرگەکانی خۆشیان. چونکە پێشمەرگەکانی بارزانی تا ئێشتاش لەگەڵ چەتەکانی داعیش دا نەکەوتونەتە بەرەی شەڕ. تەنانەت بۆ دوری لە دەنگوباسی مەدیاکانیشیان، مانۆڕی شەڕ و سرودەکان دەخەنەسەر. بەسەدان ئاوارە لە سەرکۆڵانەکان بێسەرپەنانە، بەڵام خواردەمەنیەکانی کۆکراوەی شارەکانی باکور و باشوری کوردستان لەناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی بارزانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت وناهێڵدرێت بگەێندرێنە دەستی ئاوارەکانی شەنگاڵ. ئەمە خەیانەتە یان کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان. من داواکارم لە گەلی کورد کە کەرنەڤاڵی دەست لە کارکێشانەوەی بنەماڵەی بارزانی و دورخستنەوەیان لە کاری ڕامیاری بەڕێبخڕیت
تەنانەت لایەنگرانی ڕێخراوەکانی تری کوردستان وەک گۆڕان و یەکیەتی لەم تاوانەدا هاوبەشن. چونکە بێدەنگی ئەوان لە ئاست ئەم هەڵوێستە نەزانانەی بارزانی دا، دەکوێتە سەکۆی پشتگیری بارزانی. سەربەخۆیی پرۆسەی خۆی دەوێت و تا کەسایەتیەکی وەک مەسعودبارزانی سەرکردەی ئەم نەتەوە بێت، ئەم نەتەوە ناگاتە ئاستی سەربەخۆبون و هەر دروشمێکی لەم بابەتەش دچێتە قالبی پلانێکی خەیانتکارانەی وەک ئاشبەتاڵ و ٣١ ئاب و کورد فرۆشیەکەی شەنگاڵ. لێرە دا چاوەڕوانی گەلی کورد لە بارزانی نیە کە ویژدانی وەکار بخات و دەست لەم هەمو خەیانەت و بێپڕنسیپیە هەڵبگرێت، بەڵکو چاوڕوان ئەوەیە کە پاش ڕاوە داعیشەکان، پێشمەرگەکان و هەمو هێزەکانی چەکداری پولیس، ئاسایش و خەڵکانی کوردستان، ڕویی چەکەکانیان بکەنە بنەماڵەی بارزانی و ڕاوە بارزانی بکەن و بۆ هەمو مێژو ئەم شەرمەزاریە لەسەر خاکی کوردستان بشۆرنەوە

هاوڕێ قەندیل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە