زیاد لە 60 كەس لەسلێمانى دەستگیركران
Friday, 18/02/2011, 12:00
كاتژمێر 4,50 ئەم ئێوارەیە هەڵمەتێكى گرتنى هەڕەمەكى خەڵك لەلایەن دژەتیرۆرەوە لەجادەى مەولەوى دەستى پێكرد.
ئەوەى جێگەى سەرەنجە لەنێوگیراوەكاندا ژمارەیەكى زۆر گەنج هەیە وە ئەوانەى كەتا دڕەنگانێكى شەو لە جادەى سالم مابوونەوە شەوى ڕایدوو زۆربەیان دەست گیر كران .
خزمێكى نزیكى یەكێك لەو گیراوانە ئەوەى بە كوردستان پۆست ڕاگەیاند" بەشێوەیەكى زۆر نامرۆڤانە خزمەكەیان گرتووە و بۆ شوێنێكى نادیار فڕاندووینە و پەلامارى خەڵك دەدەن لەجادەى مەولەوى"
گرتنى ئەم گەنجانە لەكاتێكدایە كە ئێستا لەناو شارى سلێمانى بەگوێرەى لێدوانێكى ئەفسەرێكى پۆلیسى ئامادە كەتایبەت بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند "نزیكەى 14 هەزار پێشمەرگەى زێرەڤانى لەناوشاردان وە زۆربەیان جلى مەدەنیان لەبەردایە "
وەئەوەى جێگەى ئاماژەپێكردنە لە میانەى سەردانم بۆ جادەى سالم بەچاوى خۆم بینم لەئەندەر پاسى ڕەوف بەگەوە تاوەكو بەردەم سەرۆكایەتى زانكۆى سلێمانى بەرامبەر پاڵاس چەندین سەیارەى زێرە ڤانى پارتى وەستابوون لەڕێگەى ئەو باجەى كەسەندیكاى ڕۆژنامە نوسان بۆیان كردبووم توانیم نزیك ببمەوە لەلقى چوار وە بەچاوى خۆم بەهەزاران زێرە ڤانیم بینى لەناو لقى چوارو جادەى سالمى بەردەمى.
لەمیانەى سەردانیشم بۆ نەخۆشخانەى فریاكەوتن دكتۆرێكى بەرێز ئەوەى پێڕاگەیاندم "شەوى خۆپیشاندانە كە پاراستنى پارتى بەهاوكارى ئاسایشى سلێمانى توانیو یانە بەئارەزووى خۆیان لەڕێگەى ئەو ئیسعافە تایبەتیەى كەلەهەولێرەوە هاتبوو زۆربەى بەرپرسەكانى پارتى دوربخەنەوە لەلقى چوار كە گیریان خواردبوو لەوێ"
شەوى خۆپیشاندانەكە ژمارەیەك ئیسعاف كەوتنە بەر توڕەى خۆپیشاندەرەكان و جامەكانیان شكێنرا بەهۆى ئەوەى كە یەكێك لەئیسعافەكان كە هى پاراستن بوو نەدەناسرایەوە بەر پرسانى لقى چوارى دەركردبوو لەبرى ئەوەى بریندارەكان بگەیەنێت بە نەخۆش خانە.
زێرەڤانى وەكو سەگى توڕە سلێمانیان كۆنتڕۆڵ كردووە بە هاوكارى پاراستن ئەمە لەكاتێكدایە كەتەواوى هێزى پۆلیس وئاسایش لە ئینزاردان بەڵام ئەوەى كە جێگەى سەرنجە بەهەزاران پێشمەرگەى فەرماندەى گشتى لە فەرماندەى گشتى لەسلێمانى لەحاڵەتى ئاسایدان.
بەگوێرەى تازەترین زانیارى ژمارەى گیراوەكان زیاترلە 60كەسە كەزۆربەیان گەنجن وە ئەم ژمارەیەش ڕوو لەزیادبوونە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست